فڕۆكەكانی توركیا ناوچە سنوورییەکانی ئامێدی بۆردوومان دەكەن

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە تۆپخانەکانی تورکیا بۆردوومانی سنووری ئامێدیان كرد لە پارێزگای دهۆك.
 
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئەمڕۆ چیای بێسمتیان له‌ زنجیرە چیای گارەیان لە سنووری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆك بەچڕی بۆردومانكرد. 
 
تا ئێستا لەبارەی زەرەر و زیانەکانی بۆردومانەکە هیچ زانیارییەک نەزانراوە، بەڵام لە بەر نزیكی شوێنی بۆردومانەكە و دەوروبەری ترسێكی زۆری لەلای دانیشتوانی سنوورەکە دروستكردووە. 

PM:04:06:03/01/2021