ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان دوو پرسی گرنگ تاوتوێ دەکات

بڕیارە ئەمڕۆ پێشنیوەڕۆی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان، دانیشتنی ژمارە یەکی نائاسایی ساڵی سێیەم ئەنجام بدات و خوێندنەوە بۆ پێشنیازە یاسەک بکات، یەکێک لە تەوەرەکان گفتوگۆ لەبارەی كاندیدی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەبێت. 

لە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆ چوارشەممەی پەرلەماندا کە بڕیارە کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ دەستپێبکات، گفتوگۆ لەسەر ئەم پرسانە دەکرێت: 

 

یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر متمانه‌دان به‌ به‌ڕێز (كه‌مال عه‌بدولحه‌مید عه‌بدولڕه‌حمان) بۆ پۆستی وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عیراق، به‌پێی بڕگه‌ی (4)ی مادده‌ی (په‌نجا و شه‌ش) له‌یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.

دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای (فرۆشتن و به‌كرێدانی مایه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.



AM:09:49:06/01/2021