فڕۆكەكانی توركیا گوندێکی دەڤەری بەرواری باڵا بۆردوومان دەكەن

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردوومانی ناوچەیەکی دەڤەری بەرواری باڵا دەکەن لە پارێزگای دهۆك.

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئەمڕۆ گوندی بازێی لە دەڤەری بەرواری باڵا لە سنوری قەزای ئامێدی پارێزگای دهۆک بۆردومانکرد، بەھۆی بۆردومانەکە ھیچ زیانێکی گیانی بە خەڵکی گوندی بازێ نەکەوتووە، بەڵام دڵەڕاوكێ و ترسی زۆری لای دانیشتووانی سنوورەكە دروستكردووە. 

گوندی بازێ، دەكەوێتە ناوچەی بەرواری باڵا، لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە شارەدێی كانی ماسی سەر بە شارۆچكەی ئامێدییە لە پارێزگای دهۆك و دانیشتوانەكەی لە موسڵمان و مەسیحی پێكدێت.

PM:01:41:10/01/2021