هیوما رایس ۆچ رەخنە لە رەوشی خراپی مافی مرۆڤ و رۆژنامەنووسان لەهەر‌ێم دەگرێت

رێکخراوی هیومان رایس ۆچ لە راپۆرتی ساڵانەیدا، دەسەڵاتدارانی هەرێم دەخاتە ریزی عێراقەوەو تۆمەتباری دەکات کە مافی هاولآتیان لە خۆپیشاندان و مافی رۆژنامەنووسان پێشێل دەکات.

 

لە راپۆرتێکی ٧٦٠ لاپەڕەیی دا رێکخراوی جیهانی هیومان رایس ۆچ کە بەشێکی بۆ عێراق تەرخان کردووە، رەخنەی توند لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێت. لە بەشی عێراقدا ئەو رێکخراوە جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران شکستی هێناوە لە پاراستنی رۆژنامەنووسان و چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی و بەرگرتن لەو توندوتیژیەی بەرامبەریان دەکرێت، جگە لەوەی کە نەیتوانییوە مافیان بپارێزێت و تۆمەتباران بدۆزنەوەو بدرێنە دادگا کە رۆژنامەنووسان و چالاکوانان دەکوژن.

 

ئەو راپۆرتە کە هەڵسەنگاندنی بۆ رەوشی مافی مرۆڤ و ئازادییەکان لە ساڵی ٢٠٢٠ تا ٢٠٢١ رووماڵ کردووە، لە بارەی هەرێمەوە ئاماژە بۆ دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان و خۆپیشاندەران دەکات لە هەردوو مانگی ئایار و ئابدا، هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو کە دەسەڵاتدارانی هەرێم سوود لە یاساکانی رۆژنامەگەری و پەیوەندیەکان وەردەگرن بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان.

 

هەروەها رەخنە لە دەسەڵاتدارانی هەرێم گیراوە کە رێگربوون لە گەڕاندەنەوەی هەزاران عەرەب لە ئاوارەکانی ناوچەی رەبیعەو و چەند ناوچەی تر کە بگەرێنەوە سەر خاکی خۆیان.

 



AM:12:26:15/01/2021