وێنە.. رۆژنامەنووسێکی دیاری کەرکوک بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا



رۆژنامەنووس عه‌بدولوه‌هاب ئیسماعیل ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ ئەمڕۆ دوو شەممە ١٨ ی کانوونی دووەم گیانی له‌ده‌ستدا.


پەیجی کەرکوک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هەواڵی گیانی لە دەستدانی، عه‌بدولوه‌هاب ئیسماعیل كارمه‌ندی به‌شی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی و ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان، به‌هۆی كاریگه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ بڵاوکردەوە.


ئەو رۆژنامەنووسە ماوه‌ی زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ توشی كۆرۆنا بووه‌ و له‌چه‌ند رۆژی رابردوشدا له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیداو له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شاری كه‌ركوك و ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.
 


PM:04:42:18/01/2021