بە بڕی زیاتر له‌ (١٨٠) ملیۆن دینار شه‌قامی تووی مه‌لیكی شاری سلێمانی ڕووناكده‌كرێته‌وه‌

كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" شەقامی تووی مەلیک لە شاری سلێمانی بە بڕی زیاتر لە ١٨٠ ملیۆن دینار ڕووناک دەکرێتەوە". 
 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، به‌مه‌به‌ستی رووناککردنەوەی شەقامی تووی مەلیک لەشاری سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی، بەبڕی (180.958.900) تەنها سەدو هەشتاو ملیۆن و نۆسەدو پەنجاو هەشت هەزارو نۆسەدو دینار پرۆژەیەکی كارەبا جێبەجێدەكرێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە" لەسەر بودجەی داهاتی كارەبای بەرێوەبەرایەی گشتی كارەبای سلێمانی و بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەک واژۆ کراوە، له‌ناوشاری سلێمانی پرۆژەیەکی كاره‌با جێبەجێدەكرێت كه‌ بریتیه‌  لەرووناککردنەوەی شەقامی بەشی سەرەوەی تووی مەلیک لەشاری سلێمانی".

 

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کارەبای سلێمانی، پرۆژکەش لەلایەن كۆمپانیای (ئاکار) جێبەجێ دەكرێت و بڕیاره‌ لەماوەی (120) رۆژدا تەواو بێت.



PM:02:21:26/01/2021