رۆژنامەنووس (قارەمان شوکری) دەستگیرکرا

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە قارەمان شوکری ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا. 

 

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، رۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی قارەەمان شوکری، لە کومەڵگای سیریێ سەر بە ناحیەی شێلادزی لە رۆژھەڵاتی قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دھۆک پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی کانوونی دووەم لەماڵەکەیدا لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە بە ھۆکارێکی نادیار دەستگیرکرا. 

 

دوێنێ گوڵستان سەعید، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان داوایكرد دەستگیركراوانی بادینان ئازاد بكرێن. 

 

قارەمان شوکری تەمەنی ٢٤ ساڵە و دانیشتووی كۆمەڵگەی سیرێ-یە لە شیلادزێ، پێشتر دوو جاری دیکە لە ڕێککەوتی ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ و ٢٦ی ٦ی ٢٠٢٠ دەستگیرکراوە، کە ئەوەش سێهەمین جاریەتی لە ماوەی ساڵی رابردوو لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیربكرێت. 



PM:03:02:27/01/2021