لەلایەن ئامۆزایەکیەوە هێرش دەکرێتە سەر بارزانی و پێی دەڵێت " غروری" شکست گرتوویەتی.
ئەیوب بابۆ بارزانی کە ئامۆزای مەسعود بارزانییە، لەنووسینێکدا هێرشێکی ناراستەوخۆی توند دەکاتە لەسەر مەسعود بارزانی و دەڵێت" غرور چەند سەرچاوەیەکی هەیە، بەڵام مەترسیدارترینیان ئەو غرورەیە کە بۆ شکستت دەبات".
ئەیوب بارزانی دەڵێت" هەرێم بەدەست ئیفلاس و قەرزاری بەملیارات و مووچەی مووچەخۆرانی چەند مانگەی هەرێم و، خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکانی سلێمانی، کوڵان و تووڕەبوونی خەڵکیەوە لە هەولێر و دهۆک دەناڵێنێت".
ئەیوب بارزانی کە مێردی خووشکی مەسعود بارزانیشە، دەڵێت" سەرۆکی نا شەرعی، پەرلەمان پەکدەخات، رێگا بە ژمارەیەک پەرلەمانتار نادات بچنەوە هەولێر، رێگای بە دەوڵەتی تورکیا رەگەزپەرستی زاڵم داوە، کەرۆڵێکی یەکلاییکەرەوە لە ئابوری هەرێمدا ببینێت و تەحەکم و بە هاوپەیمانێتی هەرێمەوە بکات".
سەرۆک لە کۆنفرانسی داڤۆس لەنێو دەوڵەمەندەکانی وڵاتدا دەردەکەوێت، بەڵام لە پشتیەوە گەلێکی برسی کە نانی رۆژانەی نییە دەبینرێت، ئەم سەرۆکە کارتی دەوڵەتی کوردی وەک پشتێنەی ئەمان بەدرێژایی ٢٤ ساڵە بەکاردەهێنێت ".
ئەیوب بارزانی دەڵێت" کاتی ئەوە هاتووە سنورێک بۆ ئەم هەڵسوکەوتانە دابنرێت، گومانی تیا نییە یەکێتی و گۆڕان و هەردوو حیزبی ئیسلامیش بەرپرسیارن بەرامبەر بەردەوامبوونی ئەم دۆخە کۆمیدیەی ئێستا، کە دەستیان لەگەڵیدا تێکەڵکردووە. چاوپۆشی لەسەرۆکێک دەکەن کە دەمێک ساڵە میسداقیەتی لەدەستداوە، خەمی ئەو حیزبانە بۆتە پارەو دەسەڵات بۆ کۆمەڵیک خەڵکی هەلپەرست کە تەحەکوم بە تواناکانەوە دەکەن".