قوباد تاڵه‌بانی به‌به‌رچاوی هه‌مووانه‌وه وتی:- ئێمەی حكومەت لەبری ئەوەی لە خوێندكاران تێبگەین، ڤیدیۆیەكی كۆنمان هێناو تۆمەتبارمان كردن، داوای لێبوردن لە خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەكەم.
ئه‌م دانپێدانانه‌ی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم له‌كاتێكدا، حكومه‌تی هه‌رێم بۆ خۆدزینه‌وه له مه‌سئولیه‌ته‌كانی و پاساو هێناوه بۆ فه‌شه‌له یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی درۆ و ده‌له‌سه‌و تۆمه‌ت داتاشین نه‌ماوه دروستی نه‌كه‌ن و هه‌ڵینه‌به‌ستن.
ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره له جاره‌كانی تر جیا كرده‌وه دانپێدانانه‌كه له‌نێو خودی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه هات.
ئه‌م چه‌واشه‌كارییه به‌ناوی ئاڵاوه هه‌ر زوو بووه بنه‌مای وتار و لێدوان و قسه‌ی له‌شكرێك له سیاسیی ڕه‌یعی كه وه‌ك كۆرس كه‌وتنه وتنی به‌یتی بالۆره له‌باره‌ی پیرۆزی ئاڵا و سیمبولێتی... هتد، كه خۆی هی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئاڵا یه‌كه پێش دوو ساڵ به‌هۆی تیژی باوه.
شینی ئه‌مانه هه‌رگیز بۆ پیرۆزی وڵات و سیمبوله‌كانی نه‌بووه، ئه‌وانه هه‌میشه پیرۆزی یه‌كانی وه‌ك ئاڵا و شه‌هید... هتد كردۆته كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ چه‌واشه‌كاری.
به‌ڵام ئه‌مجاره وه‌ك كورد ده‌ڵێ: په‌تی درۆ زوو ده‌پچڕێ. هه‌ر زوو درۆكه‌یان ئاشكر بوو.