شەڕێكی تر بەڕێوەیە

ئەبو کاروان(عەبدولرەحمان فارس)
كاتێك كێشە دەكەوێتە نێوان حیزبەكانی دەسەڵات لە سەر پشك و پلەو پایە لە بەغدا ، دەڵێن ئەوە پشكی كوردە  تەنانەت ناڵێن كوردستان ، ئێستا جارێكی تر شەڕی ڕاگەیاندن دەستی پێكرد و لە لێدوانەكانی بەر پرسانی پارتی یەكێتی دا سەرەتاكەی دەركەتووە لەسەر وەزارەتەكانی چونكە ھەر لایەنێك لە ھەردوولا بەمافی خۆی دەزانی وەرگرتنی ئەو پۆستانە.

كەسیش ناڵێ ئەوە پشكی ھەرێمی كوردستانە و با بۆ كەسانی تكنوقراطی بێ لایەن و حیزبەكانی دەرەوەی ئەو دوو حیزبە بێت، لەوە خراپتر ئەوەیە حیزبەكانی دەرەوەی دەسەڵات و ئەوانەی سەرچۆپی یەكڕیزی دەگرن نقەیان لێوە نایەت تاكەی ئێوە لەم سیاسەتە بەردەوام دەبن و یاری بە چارەنووسی ئەم گەلەوە دەكەن،

من پێم خۆشە بوترێ پشكی پارتی و یەكێتی یەو نایدەینە ھێچ لایەنێك و دوور بكەونەوە لە دروشمی بریقەدار خوڵكردنە چاوی خەڵك ، داواكارم ئەوەیە لە لایەنەكانی تری دەرەوەی ئەو دووحیزبە،  چیتر سەرخۆش مەبن لە ژێر پاساوی قوناغی نیشتیمانیدا ماڵی خۆتان كاولتر مەكەن ، ئیتر پێویست ناكات ئەو قەوانە سواوە ، ئەو خۆ خەڵاتاندنە دووبارە بكرێتەوە .

17/10/2022



وتارەکانی تری نوسەر