ڕۆژی(٢٠٢٠/٥/١٨)پارێزگاری دھۆک لەکۆنگرەییەکی ڕۆژ نامەوانیدا، کە شڵەژانێکی زۆری پێوە دیار بوو ،وەڵامی تووندی خۆپیشاندەرانی دایەوە ، لەوێدا شەلم کوێرم ناپارێزم ،ھاتە وێزەی ھەموو لایەنەکان و یەک بەیەکیانی تۆمەتبارکرد.
لای من گرنگ نییە چیت دەربارەی کۆمەنیست و شیوعییەکان وتبێت و قەوانە کۆن و سواوەکەی دەیان ساڵەی کۆنەپەرستان و بزوتنەوەی کوردایەتی شکستخواردوت دەبارە کردبێتەوە، بەڵکو یٔەوەی لای من گرنگە ،جەنابت چەندین جار دووپاتت کردەوە کە گوایە یٔەوانەی بەشدار بوونە لە خۆپیشاندانەکەدا زۆربەی زۆریان مامۆستا نەبوونە و لەچین و توێژەکانی ترن.
یٔایا لە یادت چووە کە سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ھاودەرد و ستەملێکراوی دەستی دەسەڵاتە شکستخواردوەکەی خۆت و حیزبەکەتن؟ پێدەچێت لە بیرت چووبێتەوە کە بەشێکی زۆری مووچە خۆرانی ھەرێمی کوردستان تا یٔیستاش مووچەی مانگی یەکی دوو ھەزاروو بیست یان وەر نەگرتووە و یٔەوە بەرەو مانگی شەشیش دەروات.
خۆ یٔەو خەڵکە هەژار و کەم دەرامەتە وەک تۆنین کە تایٔێستاش مووچەی خانەنشینی پەرلەمانی بەغدات ھەیە و لەھەرێمی کوردستانیش مووچەیەکی زۆری پارێزگاری وەردەگریت ،یٔەوجا کێ دەزانێ لە حزبەکەتیش چەند وەردەگریت و چیت دەستدەکەوێت.
دەرکەوت جەنابی پارێزگار کە ساڵانێکە ھاتووەتە سەر سفرەی حازر ،سیاسەتی نەکردوەو نامۆیە بە سیاسەتکردن ، چونکە دەبوو بیزانیایە لە سیاسەت و حزبایەتیدا ھاوبیر و ھاودیدو هاو هەڵوێست ھەیەو پێکەوە ڕووبەڕووی زوڵم و ستەم دەبنەوە و داکۆکی لە مافە ڕەواکانیان دەکەن.
بۆیە باشترە جەنابی پارێزگار بزانی لە داھاتوودا نەک ھەر مامۆستایان، بەڵکو سەرجەم مووچە خۆران ،بە پاسەوانی بەرپرسانیشەوە، بەو کرێکارانەش کە نێردراونەتە ماڵەوە ، بە ھەزاران دەرچووی زانکۆ وپەیمانگاکان ، سەدان ھاوڵاتی بێکارو نەدار، کرێکاران و جوتیاران ، پیشەوەران و یٔەوانەی لە بازاڕەکان کاردەکەن ، هەر هەموویان بەیەکگرتووی دێنە مەیدان و ڕووبەڕووی یٔەم دەسەڵاتە فاشیلە دەبنەوە، کە ناتوانێت سەرەتاترین ماف و بژێوی ژیانیان دابین بکات.