ھەرێمی كوردستان دەوڵەتی قوڵ یان دەسەڵاتی قوڵ

ئەبو کاروان(عەبدولرەحمان فارس)

چەمكی دەوڵەتی قوڵ یان ڕوونتر بڵێم دەسەڵاتی قوڵ، كە لێرەدا مەبەستمە گفتووگوی لەسەربكەم ،  زۆر جار بەھەمان مانای دەسەڵاتی قوڵ بەكار ھاتووە، بابەتێكی سیاسی نوێ نییەو چەندین سه‌رچاوه‌و كتێب و نووسین لەو بارەیەوە بڵاوكراوەتەوە. 

جەوھەری بابەتەكە یٔەوەییە كە كەسانێك لە پشتی دەزگا و دامەزراوەكانەوە بڕیار دەدن و ھیچ پۆستێكی فەرمیان نییە لە دەزگاكانی ته‌شریعی و  جێبەجێكردن و دادوەری دا، هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ یٔاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن توركیا یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌ته‌ كه‌ چه‌مكی ده‌وڵه‌تێ قوڵی تێدا به‌رجه‌سته‌كراوه‌، به‌وپێیه‌ی مسته‌فا كه‌ماڵ یٔه‌تاتورك هه‌ندێ ده‌سه‌لاتی له‌سه‌روی ده‌سه‌ڵاته‌كانی تر به‌خشیه‌  سوپا و جه‌نه‌راڵه‌كانی به‌ پاساوی پارێزگاری كردن له‌ علمانیه‌تی توركیا. یٔەم شێوازە حوكمڕانییە بە زاراوەی جیاواز پێناسەكراوە لەوانە(دەوڵەت لە نا دەوڵەت یان دەسەڵات لە ناو دەسەڵات ، لە پشتەوە حوكمڕانی ، ھاو تەریب ، پاراڵێڵ.... ھتد ).

كە واتا دەتوانیین بە شێوەییەكی تر پێناسەی بكەین،  كە یٔەویش كۆمەڵە كەسانێكن بۆ خزمەتی بەرژەوەندی تایبەتی سیاسیی و  دارایی و كۆمەڵایەتی خۆیان كاردەكەن و كۆسپن لەبەردەم بەدیموكراتیزەكردنی دەسەڵات و دەستاودەستكردنی دەسەڵات ، كۆسپن لە سەر پروسەی سیاسی و حوكمی یاساو مافی مرۆڤ و یٔازادییەكان، لە سەرووی لێپرسینەوەی فەرمی دەسەڵاتدان.

دوای یٔەنجامدانی ھەڵبژاردن و پێكھێنانی حكومەت و پەرلەمان له‌ ساڵی ١٩٩٢، دوو حزبی سیاسی( پارتی و یەكیتی) دەسەڵاتی حوكمڕانی ھەرێمی كوردستانییان كەوتە دەست و بەشێوازی پەنجا بە پەنجا سەرجەم كایەكانی بەڕیوەبردنیان دابەشكردو ھەرچی بنەمای حوكمڕانی باش ھەیە  پشتگۆێیان خست و بە پێچەوانەوە كاریانكرد.

ھەر لە سەرەتاوە یٔەم شێوە حوكمڕانییە لەلایەن حزب و لایەنە سیاسییەكانی دەرەوەی دەسەڵات و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و ڕۆشنبیران و نووسەران و سەرجەم چین و تۆێژەكانەوە ڕەتكرایەوە، یٔەوانەی كە ناڕازی بوون لەم دەسەڵاتە، خەبات و تێكۆشانییان چڕكردەوە لە ڕەخنەگرتن و یاداشت و نووسین و زۆرجاریش پرتەو بۆڵەو لێدوانی شەرمنانە ، یٔەو بابەتانەی كە گفتووگۆیان لە سەر دەكرد لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە جێی بایەخ نەبوون و بەھەند وەرنەدەگیران، داخۆزییەكانیان لە دوورخستنەوەی دەستی حزب،  بەرتەسكردنەوەی یٔازادییەكان، پێشیلكردنی یاساو ڕێساكان و مافەكانی مرۆڤ، یەكخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە، تاڵانكردنی سەروەت و سامان ، چاكسازی بووە دروشم و بەرامەی یٔەو حزبانە،  كەچی دەسەڵاتداران لە یەكەمین كابینەوە بچوكترین ھەنگاوی چارەسەریان نەبوو، چونكی لای یٔەوان بەرژەوەندی حزب و كە سایەتی و بنەماڵە لە سەرووی بەرژەوەندییەكانی گەل و نێشتمانەوە بوون. 

بۆیە لێرەدا بنەماكانی حوكمڕانی ھەرێمی كوردستان وەك دەسەڵاتی قوڵ و یٔامرازەكانی ڕەگدا كوتانی پایەكانی دەسەڵاتی قوڵ  كە حزبەكانی دەرەوەی دەسەڵات پەی پێ نابەن و خۆیان كڕكردووە لە یٔاستیدا دەخەممە ڕوو:-

یەكەم / دەستێوردانی حیزب،  لە ھەرێمی كوردستان دووحزبی سیاسی حوكمڕانی دەكەن و لە پشتەوەو بە یٔاشكرایش جومگەكانی دەسەڵات بەڕێوە دەبەن و بەرپرسە باڵاكان خاوەن كۆتا بریارن لە دامەزراندی بەڕێوەبەریكەوە تا یٔاستی پلە باڵاكان ، زۆر جار لە پرسە چارەنووسازەكاند بەیٔاشكرا دەوترێ بریاری كۆتایی لای فڵان سەركردەو فڵان سەرۆكە، یٔەم جۆرە حوكمڕانییە لە ھیچ دونیایەكدا بوونی نییە، ھاوڵاتی و یٔەندامەكانی حزبەكانی تر ھەرچییەك بێت توانا و لێھاتو و پسپۆریان لە خواری پلە دووەن و لە ھەموو كایەكان بێبەش كروان و مافی ھاوڵاتیبوون لێ زەوتكراوە، كەواتا دەسەڵاتی حیزب لە سەرووی كۆی دامەزراوەكانی حكومەت و پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەری و پەیوەندییەكانی دەرەوەو بازاڕەوەیە.

دووھەم/ پێشیلكردنی یاسا، یٔەم دووحزبە ڕۆژێك نییە سەركردەو كادرەكانیان یاسا پێشیل نەكەن،  خۆیان لەسەرووی یاساوە دادەنێن، تاوانبار داڵدەدەدەن، لەژێر چەتری یاسادا دەیان كەس تۆمەتبارو زیندانی دەكەن.

سێھەم/ پێشمەرگەو یٔاسایش، دووھێزی حزبین و تایٔیستا یەكنەخراوون، تەنھا بۆ وەرگرتنی مووچەو پێداویستییەكانییان گرێدراون بەوەزارەتەكانەوە و پارەیەكی یەگجار زۆریان بۆ  خەرج دەكرێت، لە زۆونی  زەرد یەكەی ٨٠ و زرێڤانی یان ھەیە و دووناوەندی بەڕێوەبردنی جیاوازیان ھەیە، لە زۆونی سەوز یەكەی ٧٠ و بەرگری و فریاكەوتن یان ھەیەو دوو ناوەندی بەڕیوە بردنی جیاوازیان ھەیە، ھەتا یٔەو لیواو یەكانەی کە  بەناو یەكخراوون و سەر بە وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەن،  دیسان یٔەوانیش بە پەنجا بەپەنجا  لەنێوان ھەر دوو حیزب دابەشكراوون،  گەر فەرماندەی لیواكە یەكیتی بێت یٔەوا جێگرەكەی پارتی یەو یٔەم دابەشكردنە شووڕبوەتەوە بۆ فەوج و یەكەكانی خوارەوەیش.

شەڕی ناخۆی ساڵی ١٩٩٤ و ڕووداوەكانی ١٦ی یٔۆكتوبەر ، سەلماندیان كە یٔەم ھێزانەی پێشمەرگە وه‌لا‌یٔیان  بۆ حزبەكانیان لە سەرووی وەلا‌‌ویانەوەیە بۆ نیشتمان سەرەڕای ڕێزم بۆ قوربانی و شەھیدەكانیان، لە دروستبوونی ھەركێشەیەكدا لە نێوان یٔەم دووحیزبە لە چاوتروكانێكدا دابەش دەبن و سەنگەر لەیەك دەگرن و چاوەڕوانی فەرمانی حیزبەكانیانن بۆ دەست پێكردنی شەڕ .

بە ھەمان شێوە ھێزەكانی یٔاسایش دوو ھێزی حیزبی ین و دابەشبوونە لە نێوان ھێزەكانی پاراستن و ھێزەكانی زانیاری دا.
یٔەم دوو ھێزەی یٔاسایش سەرەڕای یٔەوەی ساڵانیكە یاسایەك دەرچووە بۆ یەكخستنەوەیان تا یٔیستا تاكە كۆبونەوەیەكیان پێكەوە یٔەنجام نەداوە، لەوە سەیرتر یٔەوەیە زۆر جار كارمەندی یەكتر زیندانی دەكەن بە تۆمەتی جاسوسی كردن بۆ لایەنی بەرانبەرو ڕاپێچی دادگایان دەكەن.
چوارھەم/ حزبی خاوەن پارە، یٔاشكرایە لای ھەمووان یٔەم دووحزبەو سەركردە و سێبەرەكانییان بوونەتە ملیار دێرو ملوێنێر ،  لەبەرانبەردا حكومەتیكی قەرزار و توانای پێدانی مووچەی مووچە خۆرانی نییە، ھەرچی كۆمپانیایە  ھەیە لە ھەرێم سەر بە یٔە دوو لایەنەن و لەلایەن یٔەوانەوە بەڕیوە دەبرێن و بوونەتە سەرچاوەی كۆكردنەوەی پارە بۆ حیزب و سەركردەكانیان.

 یٔەم دوو حیزبە لە ڕێگای دەسەڵاتە كەیانەوە بە ھەموو شێوازیك كاریانكردوەو كار دەكەن بۆ كۆكردنەوەی پارەو دەستكەوتی زیاتر بۆ حزبەكانییان، بۆ نموونە لە سەرو بەندی بە یاساییكردنی بووجەی حزبەكان كە دواتر بە یاسای ژمارە(٥)ی ساڵێ٢٠١٤ دەرچوێنرا، لە ڕاپورتی ھەردوو لێژنەی دارایی و یٔابوری و لێژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان دا یٔاماژە دراوە بەوەی كە پێشتر حزبەكانی كوردستان چەند بووجەی مانگانەیان لە حكومەتی ھەرێم وەرگرتووە، یٔەوەی تۆ ماركراوە بۆ پارتی و یەكیتی ھەر یەكیكیان مانگانە ٣٥ ملیون دولاریان وەرگرتووە.

پێشتریش عەدنان مفتی سەرۆكی پێشتری پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا دەڵێ:- لە ساڵی ٢٠٠٤ وە پارتی و یەكیتی ھەر لایەكیان ٣٥ ملیون دولاریان بردوە بۆ خۆیان وەك حیزب، تەماشاكەن یٔەوە یەكیكە لە یٔامرازەكانی كۆكردنەوەی پارە بۆ حزبەكانی دەسەڵات لە پاڵ دەیان شێوازی تر، ھەر بۆیە دەبینرێ حێزب خاوەن پارەیەو حكومەتیش قاسەی بەتاڵ.

پێنجەم/ شەرعیەتی ھەڵبژاردن، بنەمای حوكمڕانی یٔەم دەسەڵاتە لە ھەڵبژاردنیكی پڕ سەختەكارییەوە دەستیپێكردو لەیەكەم خولی ھەڵبژاردنی پەرلەمانەوە دونیایەك تزوێریانكردو  لە یٔەنجامدا خۆدی ھەر دوو حیزب شەرعییەتی ھەڵبژاردنەكەیان ڕەتكردەوە شان بەشانی حزبەكانی تر ، تا كار گەیشتە یٔەوەی سیستمی پەنجا بە پەنجا پەیرەو بكەن و بریار درا دوای شەش مانگ ھەڵبژاردن دووبارە بكرێتەوە، ھەر بۆیە لە سەر بنەمای یٔەم ھەڵبژاردنە ساختەكارییە دریژەیان بەحوكمڕانییان دا تاكو ساڵی ٢٠٠٥ .

 یٔەم دوولایەنە سیاسی یە لە ژێر ناوی شەرعیەتی ھەڵبژاردن ساڵ بە ساڵ و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ پێگەی خۆیان بەھێز كردو بەھێز دەكەن، ھەڵبژاردن  لەدوای ھەڵبژاردن ساختەكارییان  بە شێوازی جوراو و جۆر بەردەوامی ھەیە و ھەبووە جگە لە بەكارھێنانی ھێزی سەربازی و چاوسووركردنەوەو ھەڕەشەی نانبڕین و پارەبەخشینەوەو بەكارھێنانی دام و دەزگای گشتی و یاریكردن بەیٔەنجامی دەنگدان......
لە كۆتاییدا دەڵێم، بە پشتبەستن بەو بوارانەی كە لەسەرەوە باسمكردن كە لەھەرێمی كوردستان بە زەقی بوونی ھەیە و پەیرەو دەکرێ ، بنەماكانی دەوڵەتی قوڵ یان دەسەڵاتی قوڵ مان بۆ دەردەخات و یٔامرازەكانی چەسپاندنی یٔەو دەسەڵاتەمان بۆ دەردەكەوێ ، كەوا پێویست دەكات بەشیوازی جوراو جور ڕووبەڕووی ببینەوەولە یٔاستی دا بێ دەنگ نەبێن.


29/05/2021



وتارەکانی تری نوسەر