به‌بۆنه‌ی یادى ١٠٠ ساڵه‌ی له‌دایك بوونى سه‌ركرده‌ی تیكۆشهرمان هاوڕێ كه‌ریم ئه‌حمه‌د
هه‌رچی بووترێت له‌ئاست ئه‌م داربه‌ڕووه‌ی تێكۆشان، دواجار وتنه له‌په‌راوێزی گه‌وره‌یی مرۆڤێك كه خۆی گه‌وره‌تره له گه‌وره‌یی، گه‌وره‌یی به به‌خشش و خه‌بات و خۆشه‌ویستی، گه‌وره‌یی له نه‌چه‌مینه‌وه به‌رامبه‌ر پول و پاره، پۆست و كورسی، نهچهمینه له ڕۆژگاری سه‌خت و پڕ زه‌حمه‌تی، چ ئه‌فسونێكه به‌نێو ئه‌و هه‌موو جه‌نگه‌ڵه‌ی عێراقی سه‌ده‌ی بیسته‌م و سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك تیپه‌ڕی بێئه‌وه‌ی بۆ ته‌نها جارێكیش سازش له‌سەر بیری چه‌سپاو قه‌ناعه‌تت بكەی له‌سه‌ر عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵاتی.
تۆ پیاوە گەورەکە، لەنێوخۆی حیزب‌دا سەرناس بووی، ھەڵسەنگاندنت دەکرد و ھەر ھاوڕێیەک بەپێی توانا‌و کار‌و کردارەکەی مامەڵەت دەکرد.
بەڵێ توڕەبووی ، بەڵام چوون توڕەبوونێک کە ڕاستگویی دڵسوزی لێدەباری بەرانبەر حزبەکەت، تۆ ھاوارت دەکرد ئەمە حیزبە یان خانجغھان کاتێک دەیانویست کاری حیزبی بەلاڕیدا بەرن، مەترسیت ھەبوو لەسەر گۆڕینی کاری حێزبیمان.
ئای چەند بێ وەفان دەسەڵاتدارانی ھەرێم بەرانبەر گەورەیی تۆ ؟ دەبوو ڕۆژانە سەردانت بکەن چونکە تۆ ماموستای ماموستاکانی ئەوانیش بووی؟ من لای خۆمەوە بۆ نەھاتنی ئەوان بۆ لای تۆ ئەوەندەی تر سەربەرز دەبم دەزانی بوو؟ چونکە دڵڕەق و کینە لەدڵن بەرانبەر گەورەیی تۆ، ھەڵویستکانی تۆ.
ئه‌م چیرۆكی ژیان و حزبایەتی وخهباتگێڕیهت پێویسته بكرێته به وانه، بكرێت به میتۆد به نه‌وه لە دوای نه‌وه بوترێته‌وه، ته‌مه‌ن دریژ و ته‌ندروست بی هاوڕێی سه‌ركرده‌مان كه‌ریم ئه‌حمه‌د.