ههرگیز پێم وا نهبووه ههڵوێست بۆ ئهوه بنوێنرێت كه ڕۆژێك باسبكرێت و خۆمانی پێههڵكێشین، چونكه ههركهس له قوربانی گهورهی ڕۆژانی ههره سهخت دهستپێبكات، زهحمهته ههڵوێست بكاته بابهتی مۆزایده.
بۆیه ئێمە بە بەردەوامی ھەوڵمان داوە بەكرداری باش و لەپێناوی بەرژەوەندی گشتی لەگەل خەڵكی تر جیاوازبین، ئێمە ڕێچكەشكین بووین لەپەرلەمان و كەسێش لاسایی نەكردینەوە كاتێك دەستبەرداری ھەندێ ماف و ئیمتیازات بووین، بۆیە لێرەدا سەرەڕای ئەوەی پێم ناخۆشە و بهدروستم نهزانیوه ئەم ھەڵویستانە بخەمەڕو بەڵام گفتوگوی ھەندی كەسی بێئاگا لەڕووداوەكان ناچاری كردم بهكورتی و كهمی له بارهیهوه بدوێم، باسی دوونموونەی خۆنەویستی و دەستبەرداری ئیمتیازات كە ھیچ كەس و لایەنێك لە ئێمە زیاتر نەیتوانی بەو ڕێڕهوه ھەنگاو بنێ:-
یەكەم/ بابەتی كڕینی سەیارە بۆ پەرلەمانتارانی خولی چوارەمی پەرلەمان، بەبەراورد لە گەل خولەكانی پێشوو كە ھەر لەسەرەتاوە بوویان دابین دەكرا لەنێوان داواكاری و ڕەتكردنەوە دا بوو، دەستەی سەروكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیونەكان لەو بارەیەوە چەندین كۆبونەوەیان ئەنجامدا، بۆ ڕێگەگرتن لەموزایدەی سیاسی بریار درا ئەوەی سەیارەی دەوێ بەنوسراو ئەو داواكارییە پێشكەش بكا، با ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندنكاران داوای ئەرشیفی پەرلەمان بكەن و پرسیار بكەن چەند پەرلەمانتارو لەكام فراكسیون ناوی تۆماركردوە بۆ كڕینی سەیارە؟ بچن و پرسیار بكەن لە كۆمپانیای ساز چەند سەیارەتان كڕی بۆ پەرلەمانتاران بەپێی گرێبەستی نێوان كۆمپانیاكەو پەرلەمان؟ من لێرەدا بەمافی خۆمی دەزانم لە بری ھەمووان وەڵام بدەمەوە كە ١١٠ سەیارەیان كڕی لە كۆی ١١١ پەرلەمانتارو ئەو تاكەكەسەی ڕەتی كردەوە ئەبوكاروان بوو بهڵێ ئەبوكاروان.
بەڵێ دواتر لە ژێر فشاری ڕای گشتی داو سەرەڕای كڕێنی سەیارەكان، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەڕێككەوتن لەگەل كۆمپانیای ساز گرێبەستەكەیان ھەڵوەشاندەوەو جێبەجێ نەكرا، ئەوە ئێمە بووین و ئەویش جیاوازییەكانمان
دووھەم/ لە كۆتایی ھەموو خولیكی پەرلەمان بەپێی یاسا ھەموو پەرلەمانتاری مینحەی شەش مانگی پێ دەدرێ، ئەمەیش دروستە بۆ ھەموو فەرمانبەریك دوای كۆتایھێنان بەڕاژەكەی، لێرەدا بە شانازی یەوە دەڵێم : تەنھا پەرلەمانتار بووم ئەو ڕێچكەیەم شكاندو و ڕەتمكردەوەو لێرەدا بەبەڵگەوە نووسراوی پەرلەمان بۆ حكومەت و دەزگا پەیوەندیدارەكان بڵاودەكەمەوە، كۆی ئەو پارەیە دەكاتە (٥٢.٢٠٠.٠٠٠)پەنجاو دووملیون و دووسەد ھەزار دینار.
ڕهنگه چەند پەرلەمانتاریك وەڵامم دەداتەوە دەڵێ ئێمەش ڕەتمانكردوەتەوە ، بەڵێ ئێوە جاریكی تر بوونەوە پەرلەمانتارو وەزیرو پلە ئاستە بەرزەكان و مووچەو ئیمتیازاتان دوو ئەوەندەی مووچەكانتانە لەبەرانبەر خانەنشینان بۆیە وەرتانەگرت ئازیزان.
جیاوازی ئێمهو ئهوان زۆرن، كه پهنجه نهكهنە قوڕگماندا و شیاو نییه باسی ههندێكیشیان بكهین، ئهویش بۆ وهبیرهینانهوهیه، ئهگینا زۆرێ لهو ههڵویستانه میژوو بهقهڵهمی پرشنگدار دهیاننوسێتهوه.