ئەوە پرسیاری عەلامە تۆفیق وەهبی بووە لە ١٩٣٣دا بەنیگەرانیەوە لە ئینگلیزەکانی پرسیووە.
ساڵی ١٩٧٦ لە لەندەن، بۆ ئەمیری حەسەن پوری دەگێڕێتەوەو دەڵێت: ده‌ستم كرد به كه‌لیمه دۆزینه‌وه، له‌و ڕۆژه‌وه (١٩٣٣ ) هه‌تا گه‌یشتینه ساڵی١٩٤٢، ئه‌وه بوو له گه‌لاوێژدا به‌عزێكم بڵاو كرده‌وه بۆ ئینگلیزه‌كان. كه ئه‌منووسی، خه‌ڵك تێنه‌ئه‌گه‌یشتن له كهلیمهكانی ( چونکە وشەی تازەی کوردیم لەبری عەرەبیەکان دانابوو) من قامووسم دروست كرد كه تێبگه‌ن، کەچی چوون شكاتیان كرد لێم. ئینگلیزه‌كان گوتیان تۆ كه مردی، له‌پاش ١٥٠ساڵیتر كورد بۆ تۆ له ئاڵتوون هه‌یكه‌ل ئه‌كا.
ساتیع حوسەری دامەزرێنەری فیکری عروبە لەبیرەوەیەکانیدا دەگێڕێتەوە: بۆ ئێمە گرنگ بوو کوردەکان لە عێراقدا بهێڵینەوە، لەناو مەنزومەی عروبەدابن، ئینگلیزەکان تۆفیق وەهبیان ڕاسپاردوو ڕێزمانی کوردی و ڕێنوسی زمانی کوردی بنوسێتەوە بۆ ئەوەی لە خوێندنگەکاندا بەکوردی بخوێنرێت، تۆفیق وەهبی ڕێنوسی لاتینی بۆ زمانی کوردی دانابوو کەئەمەش دەبووە هۆکاری دوور کەوتنەوەی کوردەکان لە عێراق و عروبەوە، بۆیە پەیوەندیمان کرد بە مەلا و شێخە ناودارەکانی کوردەوە تا بەخەڵکی کورد بڵێن تۆفیق وەهبی پیاوی ئینگلیزە و کافرە چونکە دەیەوێت ڕێنوسی قورئان بگۆڕێت.
تۆفیق وەهبی دەڵێت: کاتێک ئینگلیزەکان بەمنیان گوت کورد لەپاش ١٥٠ ساڵی تر پەیکەری ئاڵتونت بۆ دەکەن گوتم: عه‌فوو تۆ من ته‌حقیر ئه‌كه‌ی، كورد هه‌تا ١٥٠ ساڵی هەر كه‌ر ئه‌مێنێ؟ گوتم زۆره، ئه‌مه‌وێ كورد زووتر بزانێ كه من خزمه‌تی ئه‌كه‌م.
کاتێک بیرەوەری هەریەک لە ساتع حوسەری و تۆفیق وەهبی بەجیا دەخوێنینەوە، دەبینین لەسەد ساڵی ڕابردوودا گۆڕانکاریەکی ئەوتۆ بەسەر پەیوەندی نێوان ڕؤشنبیر و پیاوانی ئاییندا نەهاتووە، سەد ساڵ لەو ١٥٠ ساڵەی تەخمینی ئینگلیز تێپەڕیوە و هێشتاکە ٥٠ ساڵی ترمان ماوە.
(وەرگیراوە)