کابینەی سێ قۆڵی و موچە

د.شێرکۆ حەمەئەمین قادر
هیچ کابینەیەک هێندەی ئەم کابینە سێ قۆڵییەی ( پارتی،یەکێتی،گۆڕان) پێش دروستبونی پیایداهەڵنەدراو نوقڵانەی سەرکەوتنی بۆلێنەدرا، ئەزمونی ئەمنی مەسروربازانی دەکرایە بەهانە،گوایە سەرکەوتووبوە،بۆیەلەسەرۆکی حکومەتیش سەرکەوتوو دەبێت؟!

بەڵام دوای ساڵێک و دە مانگ وپازدە ڕۆژ واتە نزیکەی دوو ساڵ هێشتا :

_ كێشەی موچەی چارەسەرنەکردوە.

_ بەحساب ئەژمارەی بانکی بۆموچەخۆران دەکرایەوە و مانگانە بڕێک پاشەکەوتیان بۆدەگەڕێنرایەوە؟! کەچی بەلێدزینی ۲۱./ سەدا بیست و یەکیش ناتوانن موچەدابەشبکەن.

_ لە۲٠۲٠/۷/۱ یاسای چاکسازی خراوەتەبواری جێبەجێکردنەوە،ئەو یاسایەی بەقەولی خۆیان و عەڕابەکانی کابینەی براگەورە مانگانە ۱٠٠ سەد ملیار دیناری بۆ خەزێنەی حکومەت دەگەڕاندەوە؟!

کەچی دوای نزیکەی ساڵێک تازە بەدوو ڕۆژ موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکەن،کە کۆی موچەکەیان تەنیا ٤٠ چل ملیار دینارە!!
_کەمترین بڕی گەڕاوەی داهاتی نەوت دەچێتە وەزارەتی دارایی و بەحسابی حیزبیش وەزیری دارایی ئاگای لە وردودرشتی داهاتەکانە!!
_ پێشتر ئەیانوت بەغدا پارە نانێرێت،ئێستا سلێمانی پارەبۆهەولێر نانێرێت و سلێمانی ٤۳./ نییە و بەڵکو ۳٦./  بەمپێیە هەردوو کۆریا گەمارۆ دەخەنە سەریەکتری!!

_جەردەیی لە نەوتەوە بۆ هێلکە و دوگ و خاڵەسنورییەکان و سەرزەوی و ژێر زەوی زۆر زیاترە و حکومەتیش هەربینەرە و لیژنەی بۆدروستدەکات!!

_ گرتن و زیندانی و  پایماڵی سەروەری دادگاو دادگای سیاسی بەردەوامە و خستنە لیستی جاسوسی ئەمەریکا و ئەڵمانیاشی گرتۆتەوە!

_ رێککەوتن لەگەڵ بەغدالەبارەگای بارزانییەوە تا ئەندامانی پەرلەمان و هاوسەرۆکان بونە خاوەنی و کەچی مەرەکەبی سەرکاغەز دەرچوو،هەریەکەولەماڵی خۆی،ئەی ئێستا بۆ بارزانی بەتەلەفۆن کێشەکان چارەسەرناکات!!

_ تازەترین قەولی ناڕاستیان هەموو ۲٥ مانگێک موچەدابەشدەکەین،ئەوە حاڵی دابەشکردنەکەیان بەدوو ڕۆژ تەنیا وەزارەتێکی ٤٠ ملیار دیناری دابەشدەکەن و خێزخواز و کەسوکاری قوتابیانیش موبەریدە بۆ خوێندنگاکان دابیندەکەن و کابینەی سێ قۆڵی فاشیلیش مێش میوانی نییە و چاوەڕێی یەکێتییە داهاتی بۆبنێرێت،یەکێتیش دەڵێ ئەی پارەی نەوت ؟!

کورتەی قسە کابینەی فاشیلی سێ قۆڵی دوای نزیکەی دوو ساڵ بەلێدزینیشەوە ناتوانێت موچە دابینیبکات،کە سەرەتایترین مافی خەڵکە.

25/05/2021



وتارەکانی تری نوسەر