سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
راپۆرت
چاوپێکەوتن
وەرزش
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتە کوردیەکان
هەمەرەنگ
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
کۆرۆنا، کوردستان بەرەو کوێ دەبات!
لوقمان غەفور
لەمانگی جێنیوەری (کانوونی دووەم)ی 2020 کە یەکەمین ھەواڵم لەسەر کۆرۆنا ڤایرۆس، لە میدیای کوردی بڵاوکردەوە، ئەو رۆژە بوو کە دووەمین کەس لە شاری ووھان-ی کەرتی ھوبێی وڵاتی چین مردبوون، 65 کەسیش تووش بوو بوون.
ھەندێک کەس گاڵتەی بە ھەواڵەکە دەھات. کاتێک ھەواڵەکەشم نارد بۆ ھەندێک سایتی کوردی، بە خەم ساردییەوە بڵاویان کردەوە. تا ئەو ساتەش کە مردن لە چین گەیشتە، 80 کەس و تووشبوون ھەڵکشا بۆ 500 کەس، ھەندێک نامەیان بۆ دەناردم کە پێویست بە تۆقاندن و ترسانی خەڵک ناکات.
من بەردەوام بووم لە گواستنەوەی ھەواڵی رۆژانە. کاتێک لە ئەمەریکا لە مانگی شوبات کەیسەکان بە پەنجەی دەست دەبژێردران، بەڵام لە چین بە لێشاو خەڵک دەمردن.
من ھەستم بەمردن دەکرد بە کۆرۆنا ڤایرۆس، بۆیە لە ناوەڕاستی مانگی شوبات ھاوارم لە وەزارەتی تەندروستی کرد. چونکە ھاوڕێیەکی (چین)یم ھەبوو لەزانکۆ، لەوانەی (نووسینی وتاری سیاسی)، ناوی شۆنگ جۆن بوو، رۆژانە لەلایەن دۆست و خزمەکانییەوە گرتەی ڤیدیۆی بۆ دەنێردرا، کە چۆن بە سەدان کەس دەمرن و تهرمهكانیان لە مەحرەقهی گەورە شەوانە بە دزییەوە دەسووتێنرێن.
گرتەکان و دیمەنەکان تۆقێنەر بوون، بۆیە من سات بە سات و رۆژ بەڕۆژ ترسم لێ دەنیشت، کەچی لە باشووری کوردستان لەبری ئەوەی دیالۆگیان لەسەر چۆنێتی خۆپاراستن لەگەڵ بکردمایە، جارێ سەرقاڵیان دەکردم بەوەی ئەم ڤایرۆسە دەستکردی ئەمەریکایە.
لەناکاو کەیسەکانی ئەمەریکا بەجۆرێک لە مانگی ئادار و نیسان ھەڵکشا، خەڵکی ئەمەریکای تووشی شۆک و کەرەنتینە، کرد.
ئێستا قسەی من لەسەر ئەمەریکا نییە، بەڵکو لەسەر کوردستانە. چۆن و بۆچی!؟
ئێستا ئەمەریکا خاوەنی 241 ھەزار مردووە بە کۆرۆنا ڤایرۆس، لەگەڵ زیاتر له 7 ملیۆن و 600 ھەزار تووشبوو، بە سەرۆکی ئەمەریکا خۆیشییەوە.
لەکاتێکدا من ھیچ ئامارێکی تێرو تەواوی کوردستانم لەبەردەست نییە، بەڵام ئەوەی لەبەرچاومە، ئەو بێدەربەستی و کەمتەرخەمییەی لە کوردستان دەیبنم، دڵنیابن لەچەند مانگی داھاتوو، ماڵ نییە ئازیزێکی لەدەست نەدات بە کۆرۆنا ڤایرۆس.
لە ئەمەریکا بەو رێوشوێنە توندەوە رۆژانە بە ھەزاران کەس تووش دەبن. لەوانەیە بپرسن کام رێوشوێن!. لە ئەمەریکا، کەس بۆی نییە بچێتە ھیچ مارکێت و رێستورانت و شوێنێکەوە بەبێ ماسک، تەواوی بەرێوەبەرێتییەکان بەشێوەیەک رێکخراوە کە کەس بەریەکناکەوێت. مارکێت نییە رۆژانە بە سەدان دۆلار لە جێڵ و دەستەسڕی تەعقیم بۆ کڕیارەکانی سەرف نەکات. بە پێچەوانەوە زۆر بەڕێوەبەرێتی وایلێھاتووە تەنیا بە تەلەفۆن کاری ھاووڵاتیان بەڕێدەکات.
لە ئەمەریکا ئەگەر کەسێک سەردانت بکات و بە بێ ماسک بچیتە بەردەمی ئامادە نییە پێشوازیت لێبکات. کەچی لە کوردستان تێکەڵبوون و دەستلەملانێ و ھاتووچۆکردن و بێ ماسک چوونە بازاڕ بەردەوامە و رۆژانەش خەڵک دەمرن.
لەناو خێزانەکان کە کەسێک تووش دەبێت، مەرج نییە بمرێت، بەڵام چەندین کەسی تر لەناکاو تووش دەکات کە چەندی نەخۆشی درێژخایەنی ھەیە، کە بە دڵنیایی دەمرێت. یان باوەڕی وایە ئەو گەنجە و شەڕ لەگەڵ ڤایرۆسەکە دەکات، بەڵام لەناکاو دەمرێت.
ئەگەر وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی تەندروستی ھەر رێوشوێنێکی کەرەنتینە و قەدەغەکردنی ھاتوچۆش بگرنەبەر، ھیچ کەڵکی نییە ئەگەر ھاووڵاتیانی کوردستان رێوشوێنی خۆپارێزی نەگرنهبەر. چونکە قەدەغەکردنی ھاتۆچۆ وەک رێوشوێنی گشتییە کەڵکی نابێت ئەگەر میدیا و رێکخراوەکان ھەڵمەتێکی فراوان نەکەن بۆ ھۆشیارکردنەوەی تاک.
وەک وتم زۆرم لەسەر کۆرۆنا ڤایرۆس نووسی و زۆریشم بڵاوکردەوە، بەڵام کتێبێکم لەسەر کۆرۆنا دەرنەکرد، ھیوادارم ئەوانەی نووسین و ھەواڵەکانی ئێمەیان کردە کتێب لە ژێرناوی خۆیان، ئێستا دەست بە ھەڵمەتێک بکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی خۆپارێزی لە ڤایرۆسەکە بۆ ئەوەی ئازیزی زیاترتان بەرەو مەرگ راپێچ نەکات.
ھێشتا زووە بۆ کوردستان تا خەڵک بیر لە نەمردنی ئازیزانیان بکەنەوە بە کۆرۆنا ڤایرۆس، چونکە دڵنیابن مانگی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەم، بەھۆی تێکەڵبوون و بەلاڕێدابردنی نیشانەکانی ئەنفلۆنزای ئاسایی، لەگەڵ کۆرۆنا ڤایرۆس، بە سەدان ئازیزتان لێ دەمرێت.
10/10/2020
وتارەکانی تری نوسەر
ئهتوانن مهلهبكهین له مهلهوانگهی كۆشكی سهرۆكدا
تێگەیشتن لە پاڵێوراوی کورد بۆ بەغا
بۆچی بهبهردهوامی خهڵك له بزووتنهوهی گۆڕان ئهتهكێتهوه؟
ماسۆشییەکان لەکاتی مووشەکبارانی ھەولێردا
لە دوای مەرگی د. فرسەت سۆفی.. فرسەت ھێشتنەوە بۆ سیۆسیال ئەتەکێت
کۆرۆنا، کوردستان بەرەو کوێ دەبات!
کەریم گوڵانی و قۆناغی سێیەمی ئەخلاق
ئهم پهرلهمانه بۆچی باشه؟
ئهوهی من لێی ئهترسام ئهوه بوو
نازانم (پەکەکە) تێناگات یان بریاریداوە تێنەگات!
بۆ WHO شكستی هێناوه!
مردن له ئهمریكا جیاوازه له كوردستان
وهرزشهوانهكان تهنیاترین كهسن له سهردهمی كۆرۆنا-دا
ھەقیقەتێک سەبارەت بە کۆرۆنا لە کوردستان
ئایا ڤایرۆسی كۆرۆنا، له پلهی گهرمی بهرز-دا، كاریگهری نامێنێت؟
ئەستێرەکان
وێنە.. نوێترین دەرکەوتنی غەزەل مستەفا لە چەند وێنەیەکی جیاوازدا
وێنە.. شاعیر و پێشکەشکارێکی کورد لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا
وێنە.. دوو خانمە هونەرمەندی دیاری کورد پێکەوە دەرکەوتن
فەرامەرز ئەسڵانی گۆرانیبێژ و هونەرمەرندی ناسراوی ئێران کۆچی دوایی کرد
لە قەزای زاخۆ هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد