دەنگدان و پرۆسە دیموکراسیەکان
لە عێراقدا بوونەتە نمایش و فۆڕمێک لە مەیلی گەڵتەجاڕیی بۆ داپۆشینیی چەوتیی و گەندەڵیی
و ڕاستکردنەوەی باری لاری ناهاوسەنگییەکان.
هەڵبژاردن چ سودێکی هەیە
کاتێک ته‌كه‌تولی شه‌عبی میلیشیایی و میللیگه‌رای شیعه و ناسیۆنالیزمی دینی وەک خۆی
دەمێنێتەوە لە عێراق و بە ئاستەمیش نوزەی گۆڕان و ئومێدی چاکسازیی دیار نییە.
ئێستا‌و دوای هەڵبژاردنی
١٠/١٠/٢٠٢١ سه‌فه‌قاتی نه‌وتی و گه‌نده‌ڵی دارایی و ماڵیی گه‌وره له عێراق لەسەر
دەستی بلۆکە گەورەکانی نەوت به هیچ جۆرێك کۆتایی نایەت و دۆخ تابێت ئاڵۆزتر دەبێت.
خواستی دەنگدەر لە دۆڵێکەو
دەنگدانەوەی لە دۆڵێکیتر، ده‌نگدەران لە پرۆسەکانی هەڵبژاردن بوونەتە لەیستۆک و
بوکەڵەو ته‌نها پەنجەیان شین دەکەن. تەنانەت نوێنەری خۆشیان دیاری ناکەن بۆ گۆڕانکاریی
ڕیشەیی، نوێنەران وەهمی گۆڕانکارین، میکانیزمی جوڵەپێکردنی پلانی دەرەوەی خەیاڵدانی
خۆیانن، هەتا دەوڵەتی قووڵیی فاشیزمی مەزهەبیی هەبێ و ئەمریکا پێی ڕازی بێ دۆخی عێراق
لەوە باشتر نابێت و دیموکراسیەت و مەندوب دەقی شانۆگەریی و ئەکتەرن.
ئه‌وەی کە نه‌خشه‌كه
داده‌رێژێت، وادەی کۆبونەوەی پەرلەمان ڕێک دەخات، سەرۆک وەزیر دیاری دەکات، وەزیرەکان
تەکلیف دەکات و سوكانی پاسەکەی به‌ده‌سته نوێنه‌ره‌كان نین و بگرە ئەوان کەوتوونەتە
نزمترین ئاستی یاسادانان و پەراوێزی یاریەکەوە.
ئێران و ئەمریکا خۆیان
ئیمامەکەن، سڵاوات خۆیان ئەیدەن، سیاسییه باڵا‌و جه‌نراڵه‌كانی پشتەوەن، عیملاق و
کاپتنی کەشتیەکە خۆیانن، کارەکە ئاسان دەکەن بۆ ڕاپەڕاندن و فەرموو دەکەن، وا ده‌رده‌كه‌وێت
هێشتا ده‌ستوخه‌ت و جێپەنجەی كاراكته‌ره گه‌وره‌كان كارایی مابێت و بەدیلی دیموکراسیی
و دەنگدان بێت.
شیعه‌كان کەمێک هه‌ستیان
به مه‌ترسی ئه‌و بۆشاییه سیاسییه گه‌وره‌یه کرد له‌دوای کوشتنی دووساڵ لەمەوبەریی
قاسم سوله‌یمانی. چونکە سوله‌یمانیی ده‌سوخه‌تی زۆری به‌جێهێشت له نه‌خشه‌ی سیاسی
و جیوپۆله‌تیكی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردووی 2003 بۆ 2018 هەر خۆی ئه‌ندازیاری ده‌نگ
و ره‌نگ و كورسی و پێكهێنه‌ری هاوپه‌یمانێتییه گه‌وره‌كان و نه‌خشه سیاسیه‌كان و
دانانی وەزیرەکان بوو، بەڵام ئەو ترسە ڕەوییەوە، ئێستاش ده‌خوازن بە گوتاری زەینەب
سولەیمانی و قائانیی و پرۆكسییه‌كانی شیعەو سوننە بەردەوامی بەو ڕەوشە بدەن، لەو نێوەندە
تاکە لیست و بەرە کوردە، هیچ ڕوانگەو ئەجێندایەکی قووڵیی فەرمیی و ئاشکرای نییە بۆ
شەراکەتی سیاسیی ئایندە. بە کورتی سەرباری ململانێ و کێبرکێ ناوخۆییەکان و بوونی ئەو
نوێنەرانەی بە کوردی قسەدەکەن، جڤاتی کودیی هیچ پرۆژەیەکی ئاسۆ ڕوونی نییە بۆ ئەو
ئینکار‌و فاشیزمە خەوتوەی کە هەرکات وەخەبەرهات دەبێتە هەڕەشە لەسەر ستاتۆی فیدراڵی
هەرێم.