هیچ سەیر نیە..

کاوه‌ محه‌مه‌د
هیچ سەیر نیە و چاوەڕوانکراوە کە سەرۆکی پارتی و عەرابی ریفراندۆم، بێ سێ و دوو تەکلیفی قائانی قبوڵ بکات و سەرۆکی هەرێم بە یاوەری سونەکان بنێرێت بۆ لای سەدر لە(حەنانە)  و بیکاتە دەسپێشخەری خۆی بۆ یەکخستنەوەی ناو ماڵی شیعە..بەڵام خۆی وەک هەمیشە هۆکاری تێکدانی یەکڕیزی کورد و شێواندنی ماڵەکەی بێت، دەسپێخەری بۆ ناو ماڵی شیعە هەبێت و لەناو ماڵەکەی خۆیشی هەر خەریکی چاندنی تۆوی رقەبەرەیاتی و بوغزی حزبی و شەخسی بێت..ئاساییە ئەو سەرۆکەی پارتی کە پێشتر دەیوت؛  "مالکی ببێتە سەرۆک وەزیران، دەوڵەت رادەگەیەنم" ، ئێستا هەوڵی ئاشتکردنەوەی مالکی و سەدر بدات، بەڵام ئامادە نەبێت واز لەرقە شەخسیەکانی خۆی لەناو ماڵی کورد بێنێت و دەسپێشخەری بۆ ناو ماڵە شێواوەکەی خۆی بکات..سەیر ئەوەیە خۆیشی لەسەرۆکی حزبێک بە گەورەتر دەبینێت و ناوی لەخۆی ناوە (مەرجەع )!.. 

31/01/2022



وتارەکانی تری نوسەر