ئایا بڕیارەکەی دادگای فیدرالی، سیاسی بوو ؟

کاوه‌ محه‌مه‌د
دادگای فیدرالیی عیراق لە (٩) ئەندام پێکدێت؛ (٥)یان شیعەن کە دووانیان سەر بە (صدر)ن، (٢)یان سوننەن کە سەر بە هاوپەیمانیی (سیادە)ن، (٢) کوردیش؛ کە یەکیان پارتی و ئەویتریان یەکێتی-ن..واتە هاوپەیمانێتیەکەی (صدر و سوننە و پارتی) لەو (٩) ئەندامەی دادگا (٦) ئەندامیان هەیە.

پرسیارەکە لێرەدا ئەمەیە؛ ئەگەر سەداسەد بڕیاڕێکی سیاسی بووایە، نەدەبوو ئەو (٦) ئەندامە رێگەیان لەدەرچوونی بڕیارەکە بگرتایە..ئەی بۆ ئەمەیان نەکرد ؟..

من پێموایە دواخستنی دەرکردنی بڕیاڕەکە بۆ ماوەی (١٠) ساڵ، ئەمەیان سیاسی بوو بە ئیمتیاز، ئەویش تا دەرفەت بدرێت کە هەردوو حکومەتی هەولێر و بەغدا رێککەون، بەڵام دەرکردنی بڕیارەکە لەئێستادا هێندەی دەستووری و یاسایی بوو، هێندە سیاسی نەبوو.

17/02/2022



وتارەکانی تری نوسەر