کۆمەڵگایەکی بەرپرسیار و دەسەڵاتێکی نابەرپرسیار

کاوه‌ محه‌مه‌د

ئەوەی لەدوای کارەساتە دڵتەزێنەکەی گەڕەکی کازیوەی سلێمانی لەخەڵکی سلێمانی و تەواوی هەرێمی کوردستان بینیمان کە بەوپەڕی پەرۆشی و خەمخۆری-ەوە لە ڕێوڕەسمی ناشتنی قوربانییەکان و پرسەکەیاندا بەشداربوون، ئەوەمان پێدەڵێت کە ئێمە کۆمەڵگایەکی بەرپرسیاری پڕ لە تەبایی و خەمخۆری یەکترمان هەیە و خاوەنی هۆشیارییەکە کە دەتوانێت ئەم خۆشەویستی و خەمخۆرییە کۆمەڵایەتییە بۆ تەبایی و ئاشتەوایی سیاسی بگۆڕێت، بەڵام ئەوەی رێگربووە ئەو دەستەبژێرە سیاسییەیە کە لەساڵی (١٩٩١)ەوە بوونەتە حوکمڕانی ئەم هەرێمە و زۆر نابەرپرسیارانە بازرگانی بە ژیانی خەڵک و سامان و ئایندەیانەوە دەکەن و لەسەر بەرژەوەندییە حزبی و شەخسییەکانیان هەمیشە دڵەڕاوکێ دەخەنە ناو کۆمەڵگا و تۆوی ناتەبایی و دڕدۆنگی و ڕق و تۆڵەی تیادا دەچێنن..
سەرەڕای ئەوەش ئەو بۆنە کارەساتبارانە دەقۆزنەوە بۆ خۆنیشاندان وەک خەمخۆری خەڵکەکە، لەکاتێکدا ئەمەشیان هەر بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی حزبی و شەخسییە و نەهامەتی و ماڵوێرانی لێقەوماوانیش بە دەرفەتی سیاسی بۆ خۆیان دەزانن.
 

20/11/2022



وتارەکانی تری نوسەر