گه‌رچی تا ئێستا هیچ تروسكه‌یه‌كی رێكه‌وتنی نێو ماڵی شیعه به‌دیناكرێت ، به‌ڵام به‌رده‌وام گفت و گۆو دانیشتن و دانوستان هه‌یه ، هه‌ڵبه‌ت بۆ ئه‌مه‌ش به‌شی زۆری شیعه‌كان مێژوی خوێناوی خۆیان له عیراقدا بیره‌و ده‌زانن ئه‌گه‌ر رێكه‌وتن نه‌كه‌ن ره‌وڕه‌وه‌ی خۆخاوه‌نیان ده‌شێت به جۆرێكی تر بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای دروستبوونی ئه‌م عیراقه چ سه‌رده‌می پاشایه‌تی بێت یان قۆناغی كۆماری و دیكتاتۆری ، شیعه‌كان ئه‌و ئازاره‌ی دیرۆكیان بیر ناچێته‌وه ، ئێرانیش به‌رده‌وام ده‌می له سه‌ریانه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێكه‌وتن ، ئێران رۆڵی گه‌وره ده‌گێڕێت له یه‌كخستنی شیعه‌داو ئه‌گه‌ر پێویست بكات ده‌ستوه‌ردانیش ده‌كات ، تا شیعه‌ش رێكنه‌كه‌ون حكومه‌تی عیراقی داهاتوو دروست نابێت .
له نێو ئه‌م تاریكی و بارودۆخه‌دا سونه‌و شیعه هه‌ر لایه‌و خه‌ریكی چاككردنی نێو ماڵی خۆیانن ، كورد سه‌رگه‌رمی پاشقول و ته‌ڵه‌كه‌و لاقراكێشانی یه‌كتر ، كوردێك نه‌ماوه دوو حزبه سیاسیه گه‌وره‌كه ناشرین و نابودی نه‌كه‌ن ، كه‌س نه‌ماوه نه‌یده‌نه به‌رتانه‌و ته‌شه‌ر ، رۆژێك پارله‌مانتار راده‌سپێرن تا سوكایه‌تی به‌یه‌كتر بكه‌ن ، رۆژێك سه‌ركردایه‌تی و دیدیاكار ، سه‌ركردایه‌تی به حساب سه‌ری حزبه‌و پێویسته خاوه‌ن ئاوه‌زو بیركردنه‌وه‌ی ئه‌رێنی بێت ، كه‌چی جاری وایه قسه‌یه‌كی ئه‌وان بار‌و دۆخه‌كه ده‌شێوێنێت .
له ساڵی 1991ه‌وه یه‌ك رۆژ تێنه‌په‌ڕیوه ئه‌م دوو حزبه بیر له كورده‌واری و كوردایه‌تی و مافی مرۆڤ بكه‌نه‌وه‌و كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن به یانی له ئێستا باشتر بێت ، یان شه‌ڕی یه‌كتریان كردووه ، یان شه‌ڕی ئه‌وانی تر ، له گه‌رمه‌ی ئاشتیدا پیلانیان له یه‌كتر گێڕاوه ، ئه‌ده‌بیاتی سیاسیان لیپه له‌جنێو سوكایه‌تی به یه‌كترو به‌وانی تر ، سه‌دان به‌ڵگه‌و ده‌كۆمێنت هه‌یه ، كه هیچیان به ده‌سته‌وه نامێنێت ، نوكته‌له سه‌ر یه‌كتر ده‌كه‌ن .
شیعه بیر له به‌یانی خۆی ده‌كاته‌وه وه‌ك عه‌ره‌ب و وه‌ك شیعه ، سونه‌بیر له به‌یانی خۆی ده‌كاته‌وه وه‌ك عه‌ره‌ب و وه‌ك سونه ، كورد به ده‌ست حزبه‌كانیه‌وه بووه به فیلم ، سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه له هه‌موو عیراقدا ته‌زویرو ساخته كراوه له هه‌ڵبژاردنه‌كانداو له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا ،كه‌چی خۆمان ئاڵاندوه‌ته ئه‌وه‌ی یه‌كتر تاوانبار بكه‌ین ، ئاخر كورسی كه له نێو خۆدا ئاڵ و گۆڕی پێبكرێت و بۆ عیراقیش بێت ئه‌و هه‌رایه‌ی گه‌ره‌كه ، ئه‌وه‌ی ده‌وێت به ناوی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌وه سه‌رۆك كۆماره كورده‌كه تۆمه‌تبار بكه‌یت به ده‌ستوه‌ردان ، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئه‌گه‌ر له خه‌می كورده‌واری و ته‌ناوت خودی پارتیشدا بوایه ده‌بوایه گۆڕانكاریه‌كه‌ی ئاسای وه‌رگرتایه ، هه‌روه‌ها ده‌بوو هه‌ر له به‌ر كورد، سه‌رۆك كۆماری تۆمه‌تبار نه‌كردبا .
ئه‌م جۆره ره‌وتارانه هێنده‌ی تر كورد لای ئه‌وانی تر ناشرینده‌كات ، هێنده‌ی تر ئه‌وانی تر تر سود له‌و درز‌و كه‌لێنانه‌ی نێوانمان ده‌بینن، له ساڵی 1991ه‌وه ئه‌م سیاسه‌تی یه‌كناشرینكردن و یه‌ك بێزاندنه درێژه‌ی هه‌یه‌و كه‌سیش نیه ئه‌م ده‌رده كورد به كۆتا بێنێت .