خاتو دانیاڵ میتروان پتر له سی ساڵ دۆستایه‌تی كوردی كرد ، بۆ ئه‌و كوردی هه‌موو پارچه‌كان وهو یه‌ك بوون له‌و وتاره‌یدا كه له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی خولی سێیه‌می پارله‌مانی كوردستان دای ده‌ڵێت "له گه‌ڵ براكانتان باشبن ، ئه‌وان له رۆژانی ره‌شدا نانی ره‌قیان له گه‌ڵتانا بهشكرد" ئه‌م وتاره‌ی له رۆژی 16-9-2009 بوو ئه‌وسه‌ری چه‌نده‌مین جار بوو سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردبوو ، هاوڕێیه‌كی فه‌ڕه‌نسیم كه پارێزه‌ره بۆی گێڕامه‌وه كه له ساڵی 1991 كاتێك خاتو دانیاڵ میتروان دێته كوردستان و له رێگای هاتنی له كوردستانی رۆژهه‌ڵاته‌وه ئه‌و هه‌موو ئاواره‌و به‌له‌نگازه ده‌بینێت له گه‌ڕانه‌وه‌یدا زۆر تكاو دواترههڕهشهی جیابوونه‌وه‌ش له فڕانسوا میتروان ده‌كات ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له كورد نه‌ده‌نه‌وه ، دیاره ئه‌و ساڵی 1989یش وێنه‌ی هه‌ڵاتوه‌كانی ده‌ستی به‌عسی له دۆزه‌خی ئه‌نفال له باكوری كوردستان بینیبوو ، هه‌موو ئه‌مانه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و خانمه به‌ڕێزه كه پاشتر نازناوی دایكی كوردی لێ‌نرا" خۆیشی شانازی به‌و ناولێنانه‌وه ده‌كات " ببێته خه‌مخۆرو دۆستێكی سه‌نگینی كورد ، دۆستێك كه بێبه‌رانبه‌ر باڵیۆزی مافی كورد بێت له دنیا .
له‌و وتاره‌دا كه له پارله‌مانی كوردستان دای داوای یه‌كڕیزی له كورد‌و قوڵكردنه‌وه‌ی دیموكراتی و پێكه‌وه كار كردن ده‌كات و داوای ئه‌وه‌ش له ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كات كه "دوركه‌ونه‌وه له یاسای لیبراڵیزمی به‌ره‌ڵا" ، كه ده‌بێته هۆی بێسه‌ره‌و به‌ره‌یی زۆر‌و په‌ره سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی، ده‌قی وتاره‌كه له لاپه‌ڕه 53ی كتێبه‌كه‌ی سالارمه‌حمود " رۆڵی پارله‌مان له پرسه نیشتیمانیه‌كاندا " بڵاو كراوه‌ته‌وه ، ئه‌و له‌وێدا خواستی به‌ره‌و پێشبردنی كشت و كاڵ و ئاژه‌ڵداری بۆ هه‌رێم ده‌رده‌بڕێت و باس له‌وه ده‌كات كشت و كاڵ و ئاژه‌ڵداری بژێوی هه‌زاران ساڵه‌ی دانیشتوانی میزۆ پۆتامیا بووه ، به‌ڵام ئه‌و سه‌رده‌مه بۆنی نه‌وت به‌رپرسانی هه‌رێمی كاس كردبوو، بۆیه زۆر كه‌متر خه‌یاڵیان لای كشت‌و كاڵ و ئاژه‌ڵداری بوو .
بایه‌خی بوونی ئه‌مجۆره دۆستانه زۆر پێویسته بۆ گه‌لێكی پهرتكراوی خاك داگیركراوی ناجۆرو ناته‌با له ناو یه‌كتردا ، خاتو میتروان له دنیای دیموكراسی و شازیلیزیهو وڵاتی جوانیه‌وه خه‌می كورد هه‌ر جار به‌ره‌و باشوری كوردستانی ده‌هێناو لێره‌ش له گه‌ڵ بارزانی و تاڵه‌بانی و سه‌ركرده‌كاندا باسی چاره‌نوسی كورد‌و یه‌كڕیزی كورد‌و ئایندهی كوردستانی ده‌كرد، ئه‌و قوربانی به خۆی و ماندوو بونی خۆی و فه‌ڕه‌نساش ده‌داو پێچه‌وانه‌ی زۆری تر له خه‌می ئایندهی كوردستاندا بوو ، له كاتێكا ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندیانه سه‌رهێشه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌شی دروستده‌كرد ، لای خۆیشمان له بری به ده‌مه‌وه چوونی ئه‌و خاتونه بیرمان له‌وه ده‌كرده‌وه چۆن یه‌كتر بۆڕ بده‌ین ، ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌یه كه پێشتر ناوی ده‌رده كوردی لێنراوه ، ده‌رده كوردێك كه هونه‌ر مه‌ندێكی نیشتمانپه‌روه‌ری وه‌ك كاوێز ئاغا بڵێت " هاوار به‌رنه‌به‌ر تورك كورد خائینه" .
خاتو دانیاڵ میتراوان ئازادی و سه‌ربه‌خۆی ته‌واوی كوردستانی نه‌دی و دوو ساڵ دوای هاتنه‌كه‌ی بۆ پارله‌مانی كوردستان و وتاره پڕ سۆزه‌كه‌ی له ساڵی 2011 كۆچی دوای كرد ، به‌ڵام یاده‌وه‌ری ئه‌و وێنه‌كانی به جلی كوردیه‌وه ، دانیشتنی له ته‌ك سه‌ركرده‌كانی كورداو هه‌میشه ئامۆژگاریه‌كانی بۆ ئه‌وان به زندوێتی ماون و بۆ هه‌تا هه‌تا بیر ناچنه‌وه ، من وه‌ك مرۆڤ و وه‌ك كورد خۆم به قه‌رزاری ئه‌و جۆره مرۆڤانه ده‌زانم كه له پێناوی ئازادی و سه‌ربه‌خۆی ئه‌وانی تردا ئاماده‌ی هه‌موو باجێكن .
شایهدیهك هه‌یه له سه‌ر خاتوو دانیاڵ میتران گوایه له رۆژی گرتنی ئاپۆدا ئه‌و به كوڵ گرایه‌وه كه‌چی سه‌ركرده‌ی كورد هه‌بووه ئه‌و رۆژه پیرۆزبای گرتنی ئاپۆی له خه‌ڵك كردوه.