شێرزاد حه‌سه‌ن فیگه‌رێكی دیاری دنیای ئه‌ده‌بی كوردیه‌و یه‌كێكه له هه‌ره ناسراوترین چیرۆكنوسه‌كانی كورد ، ئه‌و یه‌كه‌م جار به " ته‌نیایی " ده‌ستی پێكرد ، ئه‌و چیرۆكه كورتانه‌ی تائێستاش له خه‌یاڵمدا ماون و هه‌ندێك جار بێویستی خۆم لاسایمكردونه‌ته‌وه ، ته‌نیای به بێده‌نگی تێپه‌ڕی یان لانی كه‌م ده‌كرێت بڵێین كه‌متر هه‌ڵوه‌سته‌ی دروستكرد ، به‌ڵام گوڵی ڕه‌ش هه‌موومانی راگرت ، بیرمه بۆ ماوه‌یه‌ك قسه‌و باسی هه‌موومان بوو ، ئه‌گه‌ر بیرم فێڵم لێنه‌كات، زه‌لكاو ، ده‌رگا ئاسنینه‌كه ، یان ئه‌و دیو ده‌رگا ئاسنینه‌كه ، من و قاله‌و سه‌گه‌كه‌ی بافلۆف ، گوڵی ره‌ش هه‌ڵبه‌ت خۆی شه‌ش چیرۆكی درێژ بوو ، شه‌ش چیرۆك به‌ڵام گێڕانه‌وه‌ی ژیانی هه‌زارانی وه‌ك ئێمه بوو ، چیرۆكی ئازاره‌كانی مرۆڤ ، چیرۆكی ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و كاركردن و عیشق و نائومێدی و چینایه‌تی و سه‌رگه‌ردانیه ، كه وێده‌چوو شێرزاد حه‌سه‌ن باسی خه‌م و خونی خۆی بكات ، لێ هی ئێمه‌ش بوو .
بیرمه دوای ده‌رچونی گوڵی ره‌ش لێره‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و چومه كۆیه ، ئه‌و كات مامۆستای ئینگلیزی بوو له كۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌نه‌بم ، نه‌مبینی ، به‌ڵام فازڵ شه‌وڕۆم بینی له‌وكاته‌شه‌وه شه‌وڕۆ ده‌ناسم گه‌رچی ئه‌و ماوه‌یه‌كی زۆر تاراوگه‌ی هه‌ڵبژارد گوڵی ره‌ش جادویه‌كی سه‌یری لێكردبووم ، ده‌مویست بۆیاچی شار بم و خۆم له به‌رده‌م ئه‌و كچه‌دا فش بكه‌مه‌وه كه بۆ یه‌ك نه‌بووین ، پێم وابوو خوێندنه‌وه‌ی گوڵی ره‌ش كارێكی شۆڕشگێڕانه بوو ئه‌وه‌بۆیه لای هاوڕێكانم سینگم ده‌رده‌په‌ڕاندو باسم ده‌كرد ، ده‌ی خۆمن پێش گوڵی ره‌شیش ده‌یان كتێبم خوێندبوه‌وه ، ته‌نانه‌ت به دیار چاره‌نوسی مرۆڤی شۆڵۆخۆفه‌وه به كوڵگریابووم ، له‌به‌رده‌م دایكی مه‌كسیم گۆركیدا به‌ڕێزه‌وه وه‌ستابوم ، حه‌مه‌دۆك و كاریته‌و براكوژی و زۆری دیكه كه‌چی جادوی گوڵی ره‌ش زۆر جیاواز تر بوو .
له‌و رۆژه‌وه شێرزاد یه‌كێك له جوانی و روناكیه‌كانی ئه‌م نیشتمانه‌یه ، ئه‌و له حه‌سارو سه‌گه‌كانی باوكمدا جارێكی تر پێی وتین ئیتر كاتی خه‌ونبینین نیه‌و كاتی هه‌ستانه ، به‌ڵام گوڵی ڕه‌ش گوڵی ڕه‌ش بوو ، بیرم نیه یه‌كه‌م چاپی كتێبه‌كه‌م داوه‌ته چ كچێك بیریشم نیه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و به‌خشنده‌ییه گه‌وره‌یه ماچێكم ده‌ستكه‌وتبێت ، به‌ڵام زۆر باش ئه‌وه‌م بیره گوڵی ره‌ش عیشقی به مانایه‌كی تر بۆمن شیكرده‌وه ، ئه‌وه‌ش به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی شانازی پێوه بكه‌ین ، دواقسه‌شم له‌وه زیاتر نیه كه بۆ من شێرزاد حه‌سه‌ن و هه‌ڵه‌دنی دوو كاره‌كته‌ری جوانی ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌ن لێیان گه‌ڕێن با گفت و گۆیه‌كی هێمنانه بكه‌ن ، من هه‌رگیز چێژی گفت و گۆكه‌ی كاكه حه‌مه‌ی مه‌لاكه‌ریم و دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌رم بیر ناچێته‌وه ، ئیسلامی و عیلمانی ئێمه دژ‌و نه‌یاری یه‌كتر نین ده‌كرێت كورد بوون و نیشتمان و ئازار‌و بێدادی كۆمانكاته‌وه ، كۆكه‌ره‌وه‌ی دیكه‌ش هه‌ن.