ده‌روێشێ عه‌بدی ، لاوخاسێكی ئێزدیه ، كوڕێكی ئازا‌و جوامێر ، ناوبانگی جوانی عه‌دلێی زۆر ته‌مه‌ر پاشای میلی ده‌یخاته دیوه‌خانی ئه‌وه‌وه و له‌وێ ده‌بێت به قاوه‌چی پاشا ، پاشا عه‌ره‌ب و توركمان و باج سه‌ن دێنه سه‌ری ، ئه‌ویش نیه‌تی و كوڕ‌و براو ئامۆزا برازا نا‌وێرن رێبه‌رایه‌تی یاخی بوون بكه‌ن و سه‌ركز ده‌كه‌ن ، ده‌روێش ده‌ڵێ باج ناده‌ین و له گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا دوژمن ده‌به‌زێنن ، عه‌دلێش شێت و شه‌یدای وی ده‌بێت ، ئه‌مه به پێی گێڕانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی هه‌ژده ، لاوكێك بۆ ئه‌وان چێكراوه‌و به‌شێكه له كه‌لتورو سه‌رمایه‌ی كورد ، ئه‌م لاوكه‌و ده‌یان داستان و حه‌كایه‌تی دی سه‌دان زانا‌و مه‌لای وه‌ك مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس ، مسته‌فا زه‌ڵمی ، مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی ، عه‌لادینی سه‌جادی و تادوای بینیویانه‌و خوێندویانه‌ته‌وه‌و وه‌ك توحفه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی لێیان ڕوانیوه ، ئێستا كۆلكه دینداری نا ئاگا له دین و ئازادی مرۆڤ په‌لاماری به‌شێك له‌و لاوكه ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن ئه‌مه كفره ، له كاتێكا مێژوی ئیسلام ، هی عه‌ره‌ب و فارس و تورك و ئه‌وانی تر لیپه له‌م داستان و چیرۆكانه ، جا خۆ مه‌ولانای رۆمی ئێستا له ژیاندا با و سه‌یری ئه‌و په‌تیاره‌یه‌ی كرابا بۆ شه‌مسی ته‌برێزی بێگومان خه‌ڵتانی خوێن ده‌كرا ، ئه‌مه بۆ عومه‌ری خه‌یامیش راسته .
عه‌دلێ كچه موسوڵمانه‌و عه‌بدی ئێزدی ، ئه‌مه‌ش له‌مپه‌ری به‌یه‌كتر گه‌یشتنه ، كوڕ‌و برازای زۆر ته‌مه‌ر پاشا به فریو ده‌روێش ده‌به‌نه راو‌و شكارو له‌وێ گه‌له كۆمه‌ی لێده‌كه‌ن و پارچه پارچه‌ی ده‌كه‌ن ، له كاتێكا عه‌دلێ تكای لێده‌كات نه‌چێت و داوێك هه‌یه ، متمانه‌و عیشق و كه‌له ره‌قی كوردانه ده‌روێش ده‌بات و ته‌كبیری كوشتنه‌كه‌ش زۆر ته‌مه‌ریش ئاگاداره ، كه دێنه‌وه‌و ده‌روێش نیه عه‌دلێ به گریه‌و زاری عیشقی خۆی ئاشكرا ده‌كات ، وه‌ك چۆن شێخی سه‌نعانیش بۆ كچه گاورێك دینی له سه‌ر عیشق دانا‌و ئه‌وه‌ش به‌لای عارفانی دینه‌وه ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤ نیه‌و ده‌سه‌ڵاتی خودایه " خودا دڵان ده‌گۆڕێت نه‌ك هێزی دی " لاوكه‌كه به زمانی عه‌دلێوه ده‌ڵێت :
منێ نه‌ئیكیكیمه ، نه‌ئیمیلیمه ، كه‌چكێ زۆر ته‌مه‌ر پاشایێ میلیمه ، ده‌زگری ده‌روێشێ عه‌بدیمه ،لسه‌ر چیایه قه‌ره‌چداخێ رۆنیشتیمه ، به كراسه‌كێ كه‌تانێ مه‌گروییمه ، بسۆله‌كێ زه‌ردێ ره‌ق ڕه‌قیمه ، كلێ چاوێ ده‌روێشێ عه‌بدیمه ، منێ رۆژێ سێ جاران كه‌ره‌م نه‌كه‌ن به ده‌روێشێ عه‌بدی حاشا دكه‌م لدینێ محه‌مه‌دی ساف ئێزیدیمه .
لاوكه‌كه زۆره به‌س له‌م شوێنه‌دا عه‌دلێ ناوی دینی موحه‌مه‌د دێنێت و باس له موسوڵمانه‌تی خۆی ده‌كات ، چیرۆكه‌كه‌ش ده‌ربڕینی ئه‌و ئازاره‌یه كه دین وه‌ك رێگرێك له به‌رده‌م دوو هاوزماندایه ، عه‌دلێ ناڵێ من هاشا له دینه‌كه‌ی خۆم ده‌كه‌م ، ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر نه‌مده‌نه ده‌روێش ده‌چمه سه‌ر دینی ئه‌و ، ئه‌وه ده‌ربڕینێكه‌و نه‌كفره‌و نه‌گوناه ، دوای زیاتر له دوو سه‌ت ساڵ تازه هه‌ندێك لێی راستده‌بنه‌وه ، له كاتێكا له ئه‌ده‌بی ئیسلامی و عه‌ره‌بیدا شه‌ته‌حات و چیرۆك و داستانی سه‌یر سه‌یر هه‌ن ، كه‌سیش دنیای وێران نه‌كردوه ، ئه‌مه وه‌ك شه‌ڕ فرۆشتنه‌كه‌یه به سرودی ئه‌ی ره‌قیب ، خۆ دڵدار له‌وه‌ش واوه‌تری هه‌یه ئه‌و له هاواری توتنه‌وانێدا ده‌ڵێت :
گه‌ر له دنیادا هه‌بوایه خوایه‌كی تر به‌رقه‌رار
من ده‌چوم ده‌مگوت خودای من سودی ئینسانی نیه
ئێ مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه‌و مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم و زانایانی ئه‌و ده‌م زانیویانه دڵدار كوفر ناكات و خودای دیكه‌ش نیه لای دڵدارو توتنه‌وانه به‌دبه‌خته‌كه بۆیه وه‌ك ئه‌ده‌ب لێیان ڕوانیوه ، ئاخر ئه‌وه چ ئاوه‌زێكه تازه‌كی به گژ شاعیرێكا بچیته‌وه كه بڵێت:
كوردستانی خۆش نیشتمانی جوان
تۆ قیبله گاهی منی بێگومان
با كه‌مێ یه ئاوه‌زه‌وه دیقه‌ت بده‌ین ئه‌م شاعیره باسی خاكێك ئه‌كات خوداوه‌ند جوانی پێبه‌خشیوه ،ئه‌گه‌ر بڕیاره ئایندارانه سه‌یری شته‌كان بكه‌ین ، لێ ئه‌گه‌ر ئۆیندارانه سه‌یری بكه‌ین ده‌بێت وه‌ك ئه‌و مامۆستایه بیر بكه‌ینه‌وه كه به ته‌له‌به‌كانی ده‌ڵێت ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه له كتێبه‌كه بكه‌نه‌وه ، ئه‌مه رێك په‌لاماردانی جوانی و هونه‌رو ئه‌ده‌به ، بۆیه ئه‌ركی نه‌ك خه‌ڵك حكومه‌ت و پیاوانی ئاینی زانا‌و شاره‌زاشه ئه‌م شه‌وه زه‌نگه‌ی بیركردنه‌وه توڕبده‌ن ، نامه‌وێت لێره‌دا سه‌دان نمونه‌ی شیعر‌و داستان بێنمه‌وه كه ده‌كرێت هه‌ر رۆژه‌و بیانویه‌كیان پێبگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی له ناو بدرێن ، بۆیه ده‌بێت به‌م بیركردنه‌وه‌یه بگیرێت .