به ده‌نگی 169 پارله‌مانتاری فه‌ڕه‌نسی كوشت و بڕی ئیگۆر دانی پیانراو سه‌رزه‌نشتی ئه‌ژدیهاكه كرا كه ئیگۆریه‌كان ده‌چه‌وسێنێته‌وه ، ئیگۆریه‌كان یه‌كێكن له پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كانی چین و ژماره‌یلن به نزیكه‌ی 17 ملیۆن كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێت ، جگه له بوونی زیاتر له ملیۆن و نیوێك له ده‌ره‌وه‌ی چین ، ئیگۆریه‌كان موسوڵمانن و به توركی قسه ده‌كه‌ن ، خود موختاریان هه‌یه ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی چین به‌رده‌وام له كێشه‌دان ، به‌شێك له ئیگۆریه توند ڕه‌وه‌كان له رێگه‌ی توركیاوه خۆیان گه‌یاندوه‌ته داعش و له رۆژئاوای كوردستان شه‌ڕی كوردیان كرد ، ته‌نانه‌ت له ناو زیندانی حه‌سه‌كه‌ش ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وام مایه‌ی كێشه‌و ئاژاوه‌ن ئیگۆریه‌كانن ، له‌وه ده‌چێت له‌م كاره‌یاندا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای توركیا" ئاكه‌په‌و هاوپه‌یمانه‌كانی " هاوكارو یارمه‌تیده‌ریان بن .
بڕیاره‌كه‌ی پارله‌مانی فه‌ڕه‌نسا چینی توڕه‌كرد ، جارێ ڕون نیه كاردانه‌وه‌كان چی ده‌بن ، به‌ڵام له‌مه‌وبه‌ر هه‌مان پارله‌مان نه‌یتوانی بڕیارێكی له‌و جۆره سه‌باره‌ت كورد بدات ، له كاتێكا كورد ئێستا چه‌وساوه ترین نه‌ته‌وه‌ی سه‌ر گۆی زه‌وین ، پێشتریش له 1937له ده‌رسیم كوشت و بڕكراون ، ته‌نها ئێزدیه‌كان زیاتر له 70 جار جینۆساید كراون ، ساڵی 1979و دواتر له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كوشت و بڕكران ، ساڵی 1988 ئه‌نفال و كیمیاباران كران ،له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پارله‌مانی فه‌ڕه‌نسی نه‌یتوانی ئه‌نفال وه‌ك جینۆساید بناسێنێ ، له كاتێكا كورد به سه‌ر چوار وڵاتا خۆیان و خاكه‌كه‌یان دابه‌شكراوه‌و له هه‌ر چوار وڵاته‌كه‌ش ڕووبه‌ڕووی زه‌برو زه‌نگ و توند و تیژی بوونه‌ته‌وه ، ئۆباڵی دابه‌شكردنی دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌میش به‌شێكی له ملی فه‌ڕه‌نسای ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه .
هاوڕێیه‌كی فه‌ڕه‌نسی پێی وتم" ئێوه گه‌وره‌ترین قوربانی مێژون" ئه‌و زیاتر وتی " به هیوام رۆژێ بێت ئه‌و سته‌مكاریه‌تان له سه‌ر لابچێت " ئه‌و زۆر باش ئاگاداری بار‌و دۆخی كوردستانه ، ئه‌وه‌ش ده‌زانێ كه ده‌وڵه‌تی تورك چه‌كی قه‌ده‌ه‌و كیمیای به‌رانبه‌ر كورد به كارهێناوه ، له گه‌ڵ ئه‌و هاوخه‌میه‌شدا هێشتا نه‌ئه‌و نه‌كه‌سانی تر نه‌یانتوانیوه سه‌رنجی زۆرینه‌ی پارله‌مانتاران بۆ لای دۆزی كورد رابكێشن ، دۆزێكی ئاڵۆز‌و خوێناوی ، ئه‌نفال له دادگای باڵای تاوانه‌كانی رژێمی سه‌دام به جینۆساید ناسێنرا ، پارله‌مانی عیراق و كوردستانیش هه‌مان رایان هه‌یه ، ده‌رسیمیش تاوانێكه ته‌نانه‌ت له سه‌ره‌تای سه‌ركه‌وتنیدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان داوای لێبوردنی كرد له باره‌یه‌وه ، بۆیه پێویسته پارله‌مانه‌كانی دنیا‌و له پێش هه‌موویانه‌وه پارله‌مانی فه‌ڕه‌نسا " وه‌ك وڵاتێكی دایكی شۆڕشی دیموكراسی و مافی مرۆڤ " دانیپێدا بنێت و رێگری له دوو باره‌بوونه‌وه‌ی ده‌رسیم و ئه‌نفال بكات ، كه تا ئێستا له به‌رده‌ك گه‌لی كوردا به ئاوه‌ڵایی ماونه‌ته‌وه .
بۆ كوردێك ناسینی ئازاره‌كانی هه‌ر پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ك له لایه‌ن هه‌ر وڵاتێكه‌وه جێی دڵخۆشیه، به ناسینی خه‌می ئیگۆریه‌كانیشه‌وه ،به‌ڵام ئازاری كه‌س له ئازاری كورد ناچێت ، كورد ته‌نها نه‌ته‌وه‌یه له نێوان چوار وڵاتا خاكه‌كه‌ی له خاچ دراوه‌و هه‌ر چوار وڵاته‌كه‌ش سه‌ركوتی ده‌كه‌ن ، من به ئومێدم پارله‌مانی فه‌ڕه‌نسا بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر بابه‌تی ئه‌نفال و وه‌ك پرسی جینۆسایدی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بڕیاری له سه‌ر بدات ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته من وه‌ك نوسه‌رێكی بواری جینۆساید ئاماده‌م سه‌دان بابه‌ت ، وێنه ، به‌ڵگه نامه بۆ پارله‌مانی فه‌ڕه‌نسا بنێرم .