دوای نزیكه‌ی 20 ساڵ له هاتنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ناو به‌غداو خستنی بته‌كانی سه‌دام ، عیراق له خه‌راپترین بار‌و دۆخی ئابوری ، سیاسی ، كۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تگوزاریدایه ، هه‌رگیز به غدای ئێستا له ڕووی پاك و خاوێنیه‌وه به‌غدای 20 ساڵ له مه‌وبه‌ر نیه ، ئه‌وه جگه له گه‌نده‌ڵی نادادی ، ململانێی ناجۆری سیاسی و واسیته‌و واسیته كاری و هه‌رچی ناشرینی هه‌یه ، ناوهێنانی به‌غدا وه‌ك ئاماژه‌یه‌كه بۆ هه‌موو عیراق به هه‌رێمه گه‌نده‌ڵ و ناشرینه‌كه‌ی خۆیشمانه‌وه ، به‌ڵێنی ئه‌مه‌ریكیه‌كان به دیموكراسی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌و دنیای باشتر جگه له درۆیه‌كی گه‌وره هیچی تر نه‌بوو ، ته‌نها سه‌رژمێری كوژراوانی 2003 تا ئێستا ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه هاوڵاتی عیراقی توشی چ ماڵوێرانیه‌ك بووه .
ئه‌مه‌ریكیه‌كان سه‌دامێكیان خست ، به‌ڵام سه‌دان گه‌نده‌ڵ ، چه‌ته، مافیای نه‌وتیان به‌ردایه وێزه‌ی خه‌ڵك و نیشتمان ، ئه‌مه‌ریكیه‌كان وه‌ك هێزی درۆ له بری ئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته نه‌وتیه ده‌وڵه‌مه‌نده بكه‌نه وڵاتێكی نمونه‌یی ، بوونه هۆكاری دروستكردنی ده‌یان گه‌نده‌ڵ و كلكه نه‌وتینه‌ی تێر نه‌خۆر ، كه به‌شێك له‌وان دیاری خودی ئه‌مه‌ریكا بوو بۆ گه‌لانی عیراق ، ئه‌مه‌ریكا لای گرنگ نیه كێ حوكمڕانی ده‌كات ، بۆ ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گرنگه ، ده‌نا زۆر به ئاسانی ده‌یتوانی ئه‌م كاره‌كته‌ره سیاسیه فاشیلانه له ده‌سه‌ڵات دور بخاته‌وه ، ئه‌و هه‌رگیز شتێكی ئه‌و تۆی نه‌كرد ، له راستیدا یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی هاتنی تیرۆر و قاعیده و داعش و هتدیش بۆ عیراق هه‌ر بوونی ئه‌مه‌ریكا بوو .
سه‌رهه‌ڵدانی گه‌نده‌ڵی بێ‌ئامان و بردنه ده‌ره‌وه‌و شاردنه‌وه‌ی ملیاره‌ها دۆلار له هاتنی ئه‌مه‌ریكاوه بۆ ناوچه‌كه ده‌ستی پێكرد ،پێش ئه‌و مێژوه گه‌نده‌ڵی هه‌بوو ، به‌ڵام هه‌رگیز به راده‌ی دوای هاتنی ئه‌مه‌ریكا نه‌بوو ، ئه‌مه‌ریكا هه‌موو عیراقی كرد به سه‌ربازگه‌ی گه‌وره‌و مه‌ترسیدارو ئه‌مه‌شی وه‌ك میراتێك بۆ ده‌سه‌ڵاته مافیاییه‌كه به جێهێشت، ئه‌وه‌ش هه‌ر چاوپۆشی ئه‌مه‌ریكا بوو كه هه‌موو سیاسیه‌كی كرده بازرگانی خوێن و كاری قاچاغ و قۆرخكاری بازاڕ .
جگه له مافیاكانی ده‌سه‌ڵات هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له 2003 چه‌پڵه‌یان بۆ هاتنی سوپای ئه‌مه‌ریكا لێدا ئێستا په‌نجه‌ی په‌شیمانی ده‌گه‌زن ، زۆرێك له وان به ته‌قینه‌وه‌و به ده‌ستی تیرۆریستان كوڕ‌و كه‌س و كاریان بووبه قوربانی ، له كاتێكا ئه‌مه‌ریكا سه‌رگه‌رمی خۆ پارێزی بوو له هه‌موو شوێنێكی عیراق و كۆمپانیای پاسه‌وانی بلاك وه‌ته‌ریشی به‌ردابووه گیانی خه‌ڵكی سڤیل .
پشتبه‌ستن به ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ینێیه‌كی باشتر بێته دێ هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه ، جا ئه‌و پشتبه‌ستنه له عیراق بێت یان له ئۆكرانیا .