نه‌وت بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان خه‌مخۆری خه‌ڵك‌و ده‌سه‌ڵاتێكی ئاكاریه، مایه‌ی خێروبێرو ده‌سكه‌وته، له‌و وڵاتانه‌دا خزمه‌تگوزاری به‌ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو زیاد ده‌كات، بێكاری نامێنێت، هه‌ژارو دهستتهنگیو كڵۆڵی له‌نێو دهچێتو بوونی ده‌بێته مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری خه‌ڵكه‌كه‌ی، به‌ڵام بۆ وڵاتگه‌لێك كه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی دۆخی دۆزه‌خی وهردهگرێتو به‌هیچ پڕ نابێت مایه‌ی وێرانی‌و بهدبهختیو كوێره‌وه‌ریه، ئه‌گه‌ر پۆلێن له‌سه‌ر ئه‌و جیاوازیه بكه‌ین، عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌سته‌ی دووه‌می ئه‌و وڵاتانه‌ن، هه‌ڵبه‌ت به‌و جیاوازیه‌وه كه له‌عێراق، موچه به‌به‌رده‌وامی دهدرێتو نهوتو گازیش زۆر هه‌رزانتره لێره، ڕاسته له‌وێش گه‌نده‌ڵی به‌ربارد هه‌یه‌و خزمه‌تگوزاری كه‌مه، به‌ڵام به‌جۆری ئێره ده‌ستنه‌خراوه‌ته بینا قاقای خه‌ڵك.
هه‌ڵی خستنه سه‌رنه‌خشه‌ی جیهان له‌ڕێی نه‌وته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرا، خه‌ریكه خۆمان وه‌ك كورد له‌سه‌ر نه‌خشه ده‌سڕێته‌وه، مافیای نه‌وت له‌بری ئه‌وه‌ی نه‌وت بكاته هۆیه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خه‌ڵك باشبێت، كردویه‌تی به‌هۆیه‌ك بۆ هه‌زار ده‌ردوو نهخۆشیو جیاوازی، مامه‌ڵه كردنی بهرههمهێنهرو فرۆشیارانی نه‌وت له‌كوردستان دووجار دوژمنكارانه‌یه جارێك له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌وته‌ی بهههڕاجو به‌نرخی تۆڵه‌كه ده‌درێته توركیای دژه كورد‌و فرۆشیاره قاچاخچیه‌كان، جارێكیش له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان، كه هیچ خێر‌و بێرێكی بۆیان نه‌بووه، هه‌ڵبه‌ت جگه له‌وه‌ی بووه به‌هۆی تێكدانی په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی.
هه‌وڵی به‌هه‌مان ده‌ردی نه‌وت بردنی گازی كوردستان، هه‌وڵێكه بۆ به‌ته‌واوه‌تی لێسه‌ندنی نهوتو غازی كوردستان له‌خه‌ڵكی كوردستان‌و خستنه ده‌ستی توركیا‌و مافیاكانه‌وه، له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر گازیش به‌هه‌مان دۆخی نه‌وتا تێپه‌ڕێت كه ئێستا هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه ئه‌وه له‌بری هه‌رێمی كوردستان توركیا ده‌بێته خاوه‌نی سه‌ره‌كی ئه‌م ناوچه‌یه‌و ده‌بێته ده‌ستتێوه‌رده‌ری راسته‌وخۆی هه‌موو كار‌و باره‌كانی هه‌رێم، وه‌ك چۆن ئێستا له‌زۆر شوێن ئه‌و مامه‌ڵه‌یه ده‌كات، مامه‌ڵه‌ی خاوه‌ندارێتی.
ئێستا نه‌وتی كوردستان هۆیه‌كی گه‌وره‌ی نه‌هامه‌تی خه‌ڵكی كوردستانه‌و بارودۆخێكی دروستكردووه كه خه‌ڵكی كوردستان خۆزگه به‌ژێرده‌سته‌یی بخوازن، ئه‌مه‌ش جۆرێكه له‌خۆ بێزاندنو له‌وه ده‌چێت بۆ ئه‌مه‌ش وڵاتانی داگیركاری كوردستان به‌رنامه‌و سیاسه‌تی خۆیان ههبێتو به‌ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستانی جێبه‌جێبكه‌ن، ئه‌مه به‌ئاگاییه‌وه بێت یان نائاگایی، نه‌وتی كوردستان له‌بری مرۆڤی كورد بكاته مرۆڤی خاوه‌ن شكۆ‌و خۆ خاوه‌ن كردویه‌تی بهمرۆڤێك زیاتر وه‌ك سواڵكه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت نه‌ك خاوه‌ن نه‌وت، كێشه سه‌ره‌كیه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ئێستا خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان هه‌قی سه‌ره‌كیان لای ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستانه نه‌ك دوژمه‌نه كۆنینهكانو ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند.
بڵاوكردنه‌وه‌ی جۆری فرۆشتنی نه‌وتی كوردستان‌و مانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه كه‌مه بۆ خه‌ڵكی كوردستان له‌پاره‌ی فرۆشه‌كه‌ی، شهرمو شكستێكی گه‌وره‌یه، چۆن ده‌كرێت ده‌سه‌ڵاتێك نه‌وت بفرۆشێت‌و بڕی له 20%ی پاره‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌ڵك‌و بڕی زۆری پاره‌كه بۆ مافیا‌و كۆمپانیای نهوتو خه‌ڵكی دیكه بێت.