كه‌مپه‌ینی نوسه‌ران و رۆشنبیران بۆ ئازادی ئاپۆ جگه له‌وه‌ی پرسێكی ئاكاریه‌و پێویسته هه‌موو رۆشنبیر‌و قه‌ڵه‌م به ده‌ستی كورد به‌شداری تێدا بكه‌ن ، ئه‌ركیشه ، ئه‌ركی رۆشنبیر به‌رله هه‌ر شت ده‌سته‌به‌ری ئازادیه، شه‌ڕكردنه بۆ ئازادی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی مرۆڤ ، داكۆكی كردنه له ئازادی سیاسی ، لێره‌وه وه‌ك ئه‌ركێك پرسی داوای ئازادی ئاپۆ ده‌كه‌وێته سه‌ر هه‌موو رۆشنبیر‌و نوسه‌ره‌كانی كورد ، له پێشی پێشه‌وه ئه‌وانه‌ی به نووسین ده‌یانه‌وێت مرۆڤ باڵی فڕینی هه‌بێت ، ده‌یانه‌وێت بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ كۆت و به‌ند نه‌كرێت ، له نوسینه‌كانیاندا بانگی سه‌ربه‌ستكردنی مرۆڤ ده‌ده‌ن به گوێی ده‌سه‌ڵاتدارانا ، چیرۆك و رۆمان و شیعر‌و داستان و نوسین و ئه‌فراندن ده‌خه خزمه‌تی مرۆڤه‌وه ، مرۆڤ لایان سه‌نته‌ره‌و بۆ مرۆڤ ده‌نووسن ، كرۆكی بڕوا به خۆ بوون لای مرۆڤ ئه‌وه‌یه له پێناوی ئازادی خۆی و ئه‌وانی تریشدا ده‌نگ هه‌ڵبڕێت و نه‌فره‌ت له جیاكاری ، سته‌مكاری ، نادادی و چه‌وسانه‌وه بكات .
نوسه‌ران و رۆشنبیران و قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستان له‌و شوێنه‌دا بایه‌خیان هه‌یه كه شه‌ڕ بۆ ئازادی ئه‌وانی تر ده‌كه‌ن، نه‌ك خۆیان بكه‌ونه نێو ته‌ڵه‌ی ویست و حه‌زو سه‌ركێشی و ملدان به ده‌سه‌ڵات ، بانگه‌وازی نوسه‌ران و قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستان بۆ ئازادی عه‌بدوڵائۆچئالان ، بانگه‌وازیه بۆ ئازادی توركیا بۆیه بۆ كارێكی له‌و جۆره ده‌بێت نوسه‌ران و رۆشنبیرانی توركیاش بێنه پێشه‌وه ، ئێمه كه رۆژگارێكی زۆر شیعر‌و چیرۆك و داستانی نازم حیكمه‌ت ، یه‌شار كه‌مال، عه‌زیز نه‌سین ، یوسف خه‌یاڵ ئۆغڵو ،زۆری تر ده‌خوێنینه‌وه ، كه سه‌یری بیر‌و بۆچونه‌كانی محه‌مه‌د عه‌لی بیراند ، جه‌نگیز چاندار ده‌كه‌ین ، كه سه‌رسام ده‌بین به كاره ئه‌ده‌بیه‌كانی ئه‌لیف شه‌فه‌ق ، ئۆرهان پامۆك و ئه‌وانی تر له نێو هه‌ر رسته‌یه‌كی ئه‌واندا بۆنی ئازادی مرۆڤ ده‌كه‌ین ، چۆن ده‌گونجێت هه‌موو په‌یامه‌كان په‌یامی ئازادی بن و توركیا خۆی زیندانێكی گه‌وره بێت .
ئاپۆ وێنه‌ی ماندێللا دوای زیاتر له دوو ده‌یه له زیندانی نێو زیندانێكی گه‌وره تر دا به‌رده‌وام بانگه‌وازی له ناتوندو تیژی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌و توله رانس ده‌كات ، ئه‌و وه‌ك سیایی نا ، وه‌ك خه‌باتگێڕێكی كورد نا ، وه‌ك نوسه‌رێك و بیركه‌ره‌وه‌یه‌كی گه‌وره بێ‌وچان له كاردایه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ ، جا ئه‌و مرۆڤه كورد بێت یان تورك ، به ئازادی بژی ، ناكرێت شه‌ڕ بۆ ئازادی ئه‌و مرۆڤه مه‌زنه نه‌كرێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به یه‌ك واژو كردنیش بێت شه‌ڕه‌كه ، واژویه‌ك كه ده‌بێته پێوه‌ری راستگۆی له گه‌ڵ ئه‌و بیر‌و باوه‌ڕو نووسینه‌دا كه نوسه‌ر كاری له سه‌ر ده‌كات .
بێ ئازادی ئاپۆ ، توركیا ئازاد نابێت ، ئه‌مه بۆ باسوری ئه‌فریقیاش هه‌ر وابوو ، بێ ئازادی ماندێللا هه‌رگیز ئه‌وێ ئازاد نه‌بوو ،ئازادی ئاپۆ پێویسته كارێكی له پێشینه‌ی توركیا‌و بێبه‌رانبه‌ر بێت ، چونكه هه‌ر كات ئه‌و ئازاد بوو ، ژیانێكی نوێ له توركیا ده‌ست پێده‌كات ، هاتنه پێشه‌وه‌ی نوسه‌رانی ناودار و دیاری كورد بۆ واژوكردنی ئازادی بۆ ئاپۆ ، دور له بیركردنه‌وه‌ی جیاواز‌و چۆنێتی سه‌یركردنی شێوازی خه‌باتی په‌كه‌كه ، به‌شێكه‌له به‌رپرسیاره‌تی ئاكاری ،بۆیه بۆ ئازادی مرۆڤ ، بۆ ئازادی بیركردنه‌وه‌و نووسین پێویسته به واژویه‌ك به‌شدار بین .