له شه‌ڕی ئۆكرانیا‌و روسیادا خه‌ڵك ده‌بێته قوربانی، ئۆكرانیه‌كان له نێو ده‌ستاڕی شه‌ڕه‌كه‌ی روسیا‌و ئۆكرانیا به وه‌كاله‌تی ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وروپاو ناتۆ ده‌هاڕدرێن و له‌ولاشه‌وه گیانی نازیزم و ره‌گه‌ز په‌ره‌ستی له سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌یه‌كی ناشریندایه، كاتێك سوریه‌په‌ناهه‌نده‌كانی ئه‌ڵمانیا ئه‌و دوو فاقیه له مامه‌ڵه‌كردن له ته‌ك خۆیان و ئۆكرانیه‌كاندا ده‌بینن ،گازنده ده‌كه‌ن ، كه‌چی راسته‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێن له به‌ر دوو، هۆ یه‌كه‌م: ئه‌وان واته ئۆكراینه‌كان قژ زه‌رد و چاوشینن ، دووه‌م : ئه‌وان پیاوه‌كان شه‌ڕده‌كه‌ن و ژن و مناڵ ده‌نێرن بۆ ده‌ره‌وه ، ئێوه وتان ناكرد .
ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ترۆپكی ره‌گه‌ز په‌رستی و ناشرینیه ، هی دووه‌م راسته یان درۆ ، له رۆژئاوای كوردستان و له‌و شوێنه‌ی لكێنراوه بە سوریاوه ، ئه‌و شه‌ڕه‌ی ژن و كچه ئازاكانی كورد كردیان مرۆڤایه‌تی توشی سه‌راسیمه كرد ،خێزانی سوری و خه‌ڵكی دیكه‌ش له‌وانه‌ی به سه‌ر ڕه‌ش ناسراون له ئه‌ڵمانیا هه‌ن كه زیاتر له 5 ساڵه له‌وێن و هیچیان بۆ نه‌كراوه ، ئێستا هه‌ر وه‌ڵامیان ناده‌نه‌وه‌كه‌چی داوا له خێزانه ئه‌ڵمانیه‌كان ده‌كه‌ن جێگه‌ی ئۆكرانیه‌كان بكه‌نه‌وه ، ئۆكرانیه‌كان قوربانین داڵده دان دادیان نادا ، له بری ئه‌وه به شێوه‌یه‌كی گونجاو تر ڕێ له ته‌شه‌نه‌كردنی شه‌ڕه‌كه بگرن ، ئه‌و هیچێتیه دادی ئۆكرانیا نادات ، بایدن وه‌ك سه‌رۆكی زلده‌وڵه‌تێكی باڵا‌و بێڕكابه‌ر ، له بری هه‌وڵدان بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕه‌كه ده‌ڵێت سه‌ت هه‌زار ئۆكرانی وه‌رده‌گرین ، ئه‌مه‌ش جۆرێكی تره له هیچێتی ره‌گه‌ز په‌رستی .
به زۆرینه‌ی ئه‌وروپی و سه‌رانی ئه‌مه‌ریكاو ره‌گه‌زپه‌رسته خۆ پۆشه‌كان به دیموكراسی له‌م جه‌نگه‌دا خۆیان ئاشكرا كردوو ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌یان به دنیا وت كه مرۆڤه‌كان له سه‌ر ره‌نگی پێست و ره‌نگی قژو چاویش مامه‌ڵه‌ی سیاسیان له گه‌ڵ ده‌كرێت ، له‌وه‌ش سه‌یر تر ئاستی گه‌مژه‌یی گه‌یشته ئه‌و شوێنه‌ی تۆپێنیش تێكه‌ڵی سیاسه‌ت بكرێت ، نمونه‌ی سزادانه‌كه‌ی تیپی تۆپێنی روسیا‌و هه‌روه‌ها سزادانی ئه‌برامۆڤیچی سه‌رۆكی یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ی روسیه ، ئه‌مانه مستێكی كه‌من له نمونه‌ی خه‌روارێك كورد ده‌ڵێت " جارێ له كوێمانه ".
له یاری نێوان یۆڤانتۆس و ئینته‌ر میلان‌دا به‌ر له ده‌ستپێكی یاریه‌كه دوو خاتون گۆرانیه‌كیان بۆ ئۆكرانیا‌و ئاشتی وت ، قسه له سه‌ر ئه‌وه نیه قسه له سه‌ر ئه‌و جیاوازی كردنه‌یه كه دنیای به ناو دیموكراتی له نێوان مرۆڤه‌كاندا ده‌یكه‌ن ، ئێستا گیانی ره‌گه‌زپه‌رستی له ئه‌وروپا زۆر زیاتر هه‌ڵكشاوه ، دڵنیام ئه‌و شه‌ڕه درێژه بكێشێت سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی توند و تیژی و نازیزمی نوێ به شێوه‌یه‌كی تر دێنه‌وه گۆڕێ .