ئه‌مه ناونیشانی بیره‌وه‌ریه‌كانی عیزه‌ت سلێمان به‌گی ده‌رگه‌ڵه‌ییه ، ئه‌و خۆی له بری بیره‌وه‌ری نێوی ناوه ژینواری عیزه‌ت سلێمان به‌گ ، خانه‌واده‌ی سلێمان به‌گی ده‌رگه‌ڵه یه‌ك له خانه‌واده ناسراوو مرۆپه‌روه‌ره‌كانی ده‌ڤه‌ری رواندز و سۆرانن ، خانه‌واده‌یه‌كی قوربانیده‌رو ئازادیخواز ، له‌ماوه‌ی به‌رێدا بیره‌وه‌ریه‌كانی ئه‌وم خوێنده‌وه ، بیره‌وه‌ری ئه‌ویش له ته‌ك بیره‌وه‌ری ده‌یانكه‌سی دیكه‌دا كه له‌م ساڵانه‌دا خوێندومه‌ته‌وه ، هه‌موویان پێكڕا ورده شوشه‌ی نیشانده‌ری ئه‌و رۆژگاره‌ی ئێمه‌ن كه پێكه‌وه لكان و هه‌ڵوه‌سته كردن له سه‌ریان ئاوێنه‌كه ته‌واو ده‌كات ، گه‌رچی له گه‌ڵ وه‌ش مرۆڤ له ناو هه‌موو یاده‌وه‌ریه‌كاندا ده‌توانێ ته‌پ و تۆزی سه‌ر راستیه‌كان لابدات و بگاته هه‌قیقه‌تی ته‌واو .
بیره‌وه‌ریه‌كانی عیزه‌تی سلێمان به‌گ له زۆر شوێندا سه‌رنجی منی بۆ خۆی راكێشا ، پیاوێكی راستگۆ‌و بێخۆهه‌ڵنان ده‌یه‌وێت روناكیه‌ك بخاته سه‌ر ئه‌و رۆژگاره‌ی ئه‌وی تێدا بوو ، من هه‌موو جار داوا له زۆر دۆست و ئاشنا ده‌كه‌م بیره‌وه‌ری و ژینوارو یاداشت و یاده‌وه‌ری خۆیان بنووسنه‌وه ، هه‌ر نا له به‌ر ئه‌وه‌ی دڵی حاجی خۆش بكه‌ین و چی تر به ئازاری ئه‌وه‌وه له گۆڕدا نه‌تلێته‌وه كه "كورد میله‌تی بێكتێب و بێنووسینن" ئێستا كه بیره‌وه‌ری و گێڕانه‌وه زۆربووه‌و له‌و باره‌یه‌وه سه‌دان كتێبی باش و نیوداشت هه‌ن ، ده‌می ئه‌وه‌یه ناوه‌ندێكی مێژوویمان هه‌بێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و دووباره نووسینه‌وه‌ی مێژوی نیو سه‌ده‌ی رابردوی كورد ، تایبه‌ت له كۆماری مهاباده‌وه تا ساڵی 1991، هه‌ڵبه‌ت له‌و نێوه‌نده‌دا مێژوی 1961بۆ 1991 كه به‌شی زۆری بیره‌وه‌ریه‌كانی بیره‌وه‌ری گێڕه‌ره‌وانی باشوری كوردستان داگیر ده‌كات .
ئه‌و سی ساڵه‌ی باسمان كرد قسه‌و باسی زۆر هه‌ڵده‌گرن ، ئێمه له 1961 بۆ 1991 چیمان كرد‌و چیمان چنیه‌وه ئه‌مه پێویستی به توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورده ، ئایه ئێمه شۆڕشمان هه‌بوو ، یان ئه‌وه هه‌راو زه‌نا بوو نه‌ك شۆڕش، ئایه په‌روه‌رده‌ی سیاسی هه‌بوو یان نا ، ئایه هه‌موو تاریكیه له‌و سی ساڵه‌دا هۆكاره‌كه‌ی چبووهه‌زاران پرسیارخۆ قوتده‌كه‌نه‌وه و پێویستیان به وه‌رامه .
سه‌ره‌تا من له بیره‌وه‌ریه‌كانی خاڵه عیزه‌ت هه‌وڵمدا هه‌ڵه‌و كێماسی چاپ و ئه‌و شتانه چاكبكه‌م ، دوایه پرسه‌كه بووبه خوێندنه‌وه‌ی ئه‌رێنی و هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر چه‌ند روداوێك ، بۆیه به گرنگمزانی یه‌ك دوو قسه‌ی له باره‌وه بكه‌م ، لیره‌دا له سه‌ر زۆر بابه‌ت ناوه‌ستم لێ له سه‌ر هه‌ندێ گوته‌و نوسینی سه‌رنجراكێش هه‌ڵوه‌سته ده‌كه‌م ، خاره عیزه‌ت زۆر راستگۆ‌و راشكاوانه باسی ئه‌وه ده‌كات كه ساڵێك و سێ مانگ چه‌كی جاشێتیان هه‌ڵگرتوه ئه‌وه‌تا له لاپه‌ڕه 94 ده‌ڵێت " دوای ئه‌و هه‌موو خه‌باته ئێستا ده داوی جاشێتی كه‌وتین " ئه‌م راستگۆییه دووره له‌و خۆ به پاڵه‌وانكردنانه‌ی كه‌سانی دیكه له گێڕانه‌وه‌ی بیره وه‌ریدا خۆیانی پێهه‌ڵده‌نێن ، ئه‌و وێڕای ئه‌و دانپیانانه ، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌چوونه‌ته بن باری خیانه‌ت له نیشتمان ، كه‌واته ده‌بێت له پرسی جاشێتی له میله‌تی كوردا خیانه‌ت و خیانه‌تنه‌كردن به جیا هه‌ڵوه‌سته‌ی له سه‌ر بكرێت ، خۆزگا هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستی دوژمن بۆ سه‌ر خاك و خه‌ڵكی خۆیان ده‌گرن ، نیو هێنده‌ی خاڵه عیزه‌ت دانیان به كرده‌وه‌كانیاندا نابا .
له لاپه‌ڕه 124 باسی بڕوا نه‌بوونی مه‌لامسته‌فا به شۆڕش و شه‌ڕی ئازادی ده‌كات و ده‌ڵێت مه‌لا مسته‌فا گوتی من به نیاز بووم بچمه بادینان و له‌وێوه بچمه سوریا‌و ئیتر هه‌رگیز نه‌یه‌مه‌وه ، به‌ڵام ئه‌وان شۆڕ‌شیان به ئه‌ستۆی ئێمه وه به جێهێشت ، ئه‌مه باسی ناوه‌ندی سه‌ره‌تاو نیوه‌ی شه‌سته‌كان و ململانێی نێوان بارزانی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتیه .له لاپه‌ڕه 176 باسی دیلكوشتن ده‌كات ، ئه‌و بابه‌ته‌ی پارتی و یه‌كێتی و هێزه‌كانی دیكه نه‌ك له گه‌ڵ دوژمن ته‌نانه‌ت له ناوخۆیشیان پیاده‌یان كردووه‌و ده‌ستیان به خوێنی هاوزمانی خۆیان سوره.
باسێك كه سه‌رنجی منی زۆر راكێشا له لاپه‌ڕه 210 ئیدریس بارزانی كۆچكردوو گومانی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه فیتی ته‌قه‌كردن له‌و ده‌ستی مه‌سعود بارزانی برای تیا بێت ، به‌ڵام خاڵه عیزه‌ت ئه‌و گومانه ده‌ڕه‌وێنێته‌وه‌و ئه‌و ته‌قه‌لای گومانكردنه به ده‌ستی ده‌ره‌كی و ناحه‌ز بۆ ناو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وێنا ده‌كات ، ئه‌مه بۆ من تازه بوو ، ئه‌و ده‌ڵێت به حوكمی نزیكایه‌تی ئێمه له ماڵباتی بارزانی و تێكه‌ڵبوونیان ئاگاداری زۆرشت بووین ، هه‌ڵبه‌ت وه‌ك ناكۆكیه‌كان .
هه‌روه‌ها باسی كوشت و بڕی ماڵی حه‌مه‌د ئاغای مێرگه سورو هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ سۆراغی وان و هه‌روه‌ها گفت و گۆسازی خۆی له نێوان حكومه‌ت و پارتی و زۆر شتی دیكه‌ی تێدایه كه مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌ن ، به گشتی بیره‌وه‌ریه‌كانی عیزه‌تی سلێمان به‌گ شایانی خوێندنه‌وه‌ن و پێویسته نه‌وه‌ی ئێستا ئاوڕی لێبده‌نه‌وه ، هه‌ڵبه‌ت ده‌شێت تێبینی و سه‌رنج و ره‌خنه‌ی خۆشمان هه‌بێت و له پشت خوێندنه‌وه‌ی روداوه‌كانه‌وه هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی كۆده‌كان بده‌ین