-له دانیشتنی له گه‌ڵ پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ، نێچیرڤان
بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم دڵنیای دا به پێكهاته‌كان كه كه‌س ناتوانێ له مافه‌كانیان
كه‌مبكاته‌وه ، ئه‌م دڵنیایی دانه دوای ئه‌وه هات كه به‌شێكی پێكهاته‌كان
بوونه‌ته لقێكی پارتی و ، لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسیه‌كانیان
ده‌كه‌ن و ئه‌و ژماره كورسیه كه 11 كورسیه به زۆر ده‌زانن ، كه‌مه یان زۆر
ئه‌وه‌یان بابه‌تێكی تره ، ده‌كرێت بۆ پرسی كه‌مینه‌كان هه‌رێم له به‌غدا بكات و
به گوێره‌ی ده‌نگی خۆیان بچنه پارله‌مانه‌وه ، نه‌ك به ویستی لایه‌نێكی دیاری
كرا‌و كه دواتر به كاریان بێنێت ، وه‌ك چۆن پێشتر وا كراوه .
-سه‌رۆكی هه‌رێم كه ئێستا به ده‌ست حزبه‌كه‌ی خۆیه‌وه بووه به فیلم
و هه‌ر رۆژ به‌زمێك به لایه‌نگرانی ده‌گێڕن و تا ڕاده‌یه‌كی زۆر په‌ڕو باڵی كراوه
له ناو حزبدا و ، پۆسته‌كه‌ی وه‌ك جۆرێك له دور خستنه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات دێته
به‌رچاو ، ناتوانێ له سه‌ر هاوڵاتیه‌كی هه‌رێم بێته ده‌نگ كه له سه‌ر كۆمێنت
سزا ده‌درێت ، له هه‌رێمه‌كه‌یدا تورك به كه‌یفی خۆی ته‌راتێن ده‌كات و خه‌ڵك ده‌كوژێت
ئه‌وه قسه ناكات ، كێ ده‌ڵێت به یانی هه‌ر به هه‌وه‌س جادوی ئه‌م قسانه‌شی به
تاڵناكه‌نه‌وه .
-سه‌رۆكی هه‌رێم له ناو حزبه‌كه‌ی خۆیدا توانای بڕیاری نیه ، ناتوانێ
كاتێ بۆ كۆنگره دابنات ، ناتوانێ بڵێت بۆ نزیكه‌كانی ئه‌و دور ده‌خه‌نه‌وه ،
ناتوانێ هه‌واڵی خزم و نزیكه ده‌ركراوو دڵشكاوه‌كانی ناو حزبه‌كه‌ی خۆی بپرسێت ،
ناتوانێ بچوكترین هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا
بنات ، تا راده‌یه‌كی زۆر له مه‌نگه‌نه دراوه ، چۆن ده‌توانێ گره‌نتی ئه‌وه
بداته پێكهاته‌كان كه كه‌س ناتوانێ ده‌ست بۆ كورسیه‌كانیان به‌رێت ، یان ئه‌مه
نیشاندانی ئه‌و دیموكراتیه‌ی هه‌رێمه كه ده‌مێكه كه‌س بڕوای پێنه‌ماوه .
-هه‌ڵبه‌ت شتی دیكه زۆره كه بیری سه‌رۆكی هه‌رێمی بخه‌ینه‌وه ،
به‌ڵام با بمێنێ بۆ رۆژی خۆی .