من پێشتر رای خۆم له سه‌ر زلێنسكی وه‌ك دێبوكێكی ده‌ستی به‌ریتانیاو ئه‌مه‌ریكا ووتوه ، بۆیه نامه‌وێت له‌و باره‌یه‌وه قسه‌ی تر بكه‌م ، راستی من پۆتنیش وه‌ك شه‌قاوه‌ی شه‌ڕ ده‌بینم و هیچی له بایدن و ئه‌وانی تر كه‌متر نیه ، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌وه‌ی هه‌یه به ئاشكرا گه‌له كۆمهیه له ڕوسیا‌و هه‌وڵێكیشه بۆ ئه‌وه‌ی روسیا راكێشنه نێو شه‌ڕێكی جیهانیه‌وه، له رۆژانی پێشوودا بۆریس جۆنسۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ، كه خۆی سیاسی و گوایه نوسه‌رو رۆمانوس و مێژونوس و رۆژنامهوانیشه بێ هۆ هانی زلێنسكی ده‌دا كه له گه‌ڵ روسیا رێك نه‌كه‌وێت ، ئه‌مه له كاتێكا ئۆكرانیا گه‌وره ترین زه‌بری شه‌ڕی بهركهوتوهو رۆژێ پێشتر شه‌ڕ بوه‌ستێ له به‌رژه‌وه‌ندیه‌تی ، به‌رده‌وام به‌رپرسانی به‌ریتانیاو ئه‌مه‌ریكا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن شه‌ڕ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وام ده‌بێت ، هه‌ندێ جاریش به مه‌به‌ست باسی شه‌ڕی سێیه‌می جیهانی ده‌كه‌ن .
هه‌وڵه‌كانی ناتۆ بۆ له مه‌نگه‌نه دانی روسیا‌و راكێشانی سوید‌و فنلاند بۆ ناو رێكخراوه‌كه به رازی بوونی مه‌رجه‌كانی توركیاوه ، ئه‌مه‌ش گه‌رچی له رواڵه‌تا وه‌كو گه‌له كۆمه له كوردیش دێته به‌رچاو ، به‌ڵام له ناوهڕۆكا شه‌ڕی روسیایه‌و هه‌وڵێكه بۆ توڕه‌كردنی روسیا ، له كاردانه‌وه‌ی ئه‌وه‌شدا پۆتن دوای رێكه‌وتنه‌كه له توركمانستانه‌وه به كورتی ووتی سوید و فنلاند كێشه‌یان نیه خۆیان كێشه بۆ خۆیان دروست ده‌كه‌ن ، خه‌ڵكی سوید‌و فنلاندیش به‌شی زۆریان به‌و گه‌مه "ئه‌مه‌ریكی به‌ریتانی ناتۆییه" ناڕازین و خه‌ریكه ده‌گه‌نه ئه‌و راستیه‌ی ئه‌م یاریه ده‌رئه‌نجامی باشی نابێت .
له شه‌ڕی نێوان زێلنسكی و پۆتندا كه وه‌ك شه‌ڕی نێوان پشیله‌و ورچ وایه نه‌ك تۆم و جیری ، توركیا‌و ئه‌وانی تریش كه‌وتونه‌ته خۆ ، ئه‌ردۆغان كه له ئێستادا هه‌ره دڕنده ترین دیكتاتۆری سه‌ر گۆی زه‌ویه ،ده‌یه‌وێت هه‌ر به‌و جۆره‌ی ئێستا له نێوان ئهمهریكاو روسیادا یاری بكات كه من باوه‌ڕم وایه بۆی ناچێته سه‌رو ئه‌ویش له داهاتودا كشماتی لێده‌كرێت ، ئه‌گه‌ر چی وه‌ك قوربانی من له گه‌ڵ گه‌لی ئۆكرانیا هاوسۆزم ، به‌ڵام كه سه‌یری یاریه ناشرینه‌كانی ئهمهریكاو به‌ریتانیا ده‌كه‌ی به خۆت نیه ، هاوسۆزیهكهت زۆر كاڵده‌بێته‌وه .
هه‌ر سه‌باره‌ت به ئه‌و بار‌و دۆخه‌و فراوانبوونی ناتۆ‌و هه‌وڵدانی له قاڵبدانی روسیا ، نابێت نه به شای لۆغانهكهی توركیا نیگه‌ران بین كه گوایه به‌رانبه‌ر سوید‌و فنلاند سه‌ركه‌وت ، نه‌له وه‌ش بترسین كه ئه‌و رێكه‌وتنه له سه‌ر حسابی گه‌وره ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ چوار چێوه‌ی سه‌ر زه‌ویه ، توركیا تا ئێستا چی له ئه‌ڵمانیاو فه‌ڕه‌نساو ئه‌مه‌ریكا ههڵكڕاندوه ، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش ده‌چنێته‌وه له سوید و فنلاند ، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا ورچه‌كه له خۆی توڕه ده‌كات ، ئه‌و ورچه‌ی ئێستا ئهمهریكاو ئه‌وروپاو هه‌موو شه‌قاوه حوكمڕانه‌كانی دنیا بۆی له سه‌نگه‌ردان .