ئه‌وه چه‌ند ساڵێكه هه‌ر جاره‌و سیاسیه‌ك پێمان ده‌ڵێت هه‌زاران ملیۆنێری دۆلار‌و ده‌یان ملیاردێرمان هه‌یه ، كه‌چی ئه‌و دراوه زۆره هیچ رۆڵێكی ئه‌و تۆی له گۆڕینی ژیانی خه‌ڵك ، گه‌شه‌ی ئابوری ، په‌ره‌پێدانی گه‌شت و گوزار و كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاریدا نیه ، من چی له ملیۆنێرو ملیاردێرێك بكه‌م ، پاره‌كه‌ی له پڕۆژه‌و گه‌شه پێداندا نه‌بێت ، پاره‌یه‌ك له ده‌ره‌وه بخرێته گه‌ڕ وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌وه تاڵانكردنی نیشتمانه، خیانه‌تیشه ، چونكه هه‌ر پاره‌یه‌ك له نیشتمان ده‌ستت كه‌وت و بردته ده‌ره‌وه ، یانی تۆ دزی له نیشتمان ده‌كه‌یت ، سه‌رمایه ئه‌وه‌یه كه له نیشتماندا بیخه‌یته گه‌ڕ ، ئه‌وه‌یه كه كۆكردنه‌وه‌و ده‌سكه‌وتنه‌كه‌ی رون و دیار بێت ، نه‌ك نه‌زانرێ ئه‌و ملیۆنێرو ملیاردێره له كوێوه‌ی هێناوه ، تاڵانی زه‌وی ، گوند‌و شاری سه‌رمایه‌دارانه ، پڕكردنی نیشتمان له خواردن و ده‌رمانی ئێكسپایه‌ر ، دزی هه‌مه‌چه‌شن ، ئه‌مانه چه‌ندین رێگه‌ی ناجۆری كه‌ڵه‌كه كردنی ئه‌و سامانه‌ن كه قڕانێكیان هی خۆیان نیه‌و هه‌ر رۆژێ بێت میله‌ت ده‌بێته‌وه خاوه‌نی .
له به‌رانبه‌ردا سه‌رمایه‌داری نیشتمانی ئه‌و كه‌سه‌ی دیاره له چ رێگه‌یه‌كه‌وه ده‌ستی كه‌وتوه ، ئه‌و كه‌سه‌ی قڕانێك له پاره‌كه‌ی بێهۆ ناباته ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، ئه‌وكه‌سه‌ی له خه‌می خه‌ڵكدایه‌و به‌شێك له سامانه‌كه‌ی له رێی كاری چاكه‌وخێرخوازیدا ده‌به‌خشێت ، ئه‌مه‌یان ده‌كرێت ببێته مایه‌ی شانازی ، له شارێكی وه‌ك سلێمانیدا ئه‌گه‌ر هه‌زاران ملیۆنێر هه‌ن ، كوا رۆڵیان له كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری ، له كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاری ، له كردنه‌وه‌ی كارگه‌و كارخانه‌ی هه‌مه‌چه‌شن ، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌موو ملیۆنێره هه‌ن ، بۆ سه‌یرانگاكان وێرانه‌ن، بۆ كارگه‌ی شه‌كر هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه ، بۆ پاڵاوگه‌ی كه‌ركوك ناكرێت ، بۆكارگه‌ی جگه‌ره ناخرێته‌وه گه‌ڕ، هه‌زار بۆی تر .
له رابردودا سێ عه‌لی له سلێمانی له ئاوه‌دانی شاردا جێده‌ستیان دیار بووه ، عه‌لی كه‌مال، عه‌لی بۆسكانی، عه‌لی ناجی ، ئێستاش ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم فاروقی مه‌لا مسته‌فا زۆربه‌ی كاره‌كه‌كانی له ناو سلێمانیدایه ، سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی نه‌بردوه‌ته ده‌ره‌وه ، كاری خێر خوازی پێده‌كات ، هاوكاری حزب و رێكخراو‌و كه‌سایه‌تی و شار‌و شارۆكه‌ی جیا جیا ده‌كات ، وه‌ك چۆن كه‌سێكی وه‌ك ته‌ها ره‌سوڵ به و سه‌روه‌ته‌ی هه‌یه‌تی ده‌ستی داوه‌ته كارێكی گرنگه‌وه ، په‌ره‌ی به رۆشنبیری و چاپ و بڵاو كردنه‌وه داوه ، په‌ره‌ی به خوێنه‌واری و زانست داوه ، ئه‌وه توانیمان ناوی دوان به‌رین ، ئه‌وی ئه‌وانی تر ، له به‌رانبه‌ر ئه‌و دوانه‌دا من سه‌رمایه دار ده‌زانم له بری دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته جێبون ، خانوه‌كانی كه دروستی كردون له قه‌بر ده‌چن ، خۆی زۆر پێ موهیمه ، ته‌نانه‌ت شوێنی پارك و باخچه‌و خوێندنگه‌شی بۆ قازانج دابه‌شكردوه.
خاوه‌ن سه‌رمایه‌ی ملیۆن دۆلار‌و سه‌رو تر خۆ ده‌بێت جێده‌ستی دیار بێت ، ئێستا له چه‌مچه‌ماڵ سالاری فه‌قێ محه‌مه‌د و براكانی به‌و سه‌رمایه كه‌مه‌ی هه‌یانه ده‌یانه‌وێت خزمه‌تێك بكه‌ن ، نه‌خۆشخانه‌و كاری چاكه كاری و هاوكاری نه‌خۆش و زۆر كاری دیكه ، كه جێی ستایشه ، له دواكاریاندا له سه‌ر ئه‌ركی خۆیان هۆڵێكی بۆنه‌كانیان كردوه‌ته‌وه ، من ئه‌و رۆژه چووم سه‌رێكم پیاكرد ، كارێكی باش و خه‌مخۆرانه‌یه ، گه‌رچی به داخه‌وه یه‌ك ده‌رگای له رووی پێشه‌وه هه‌یه‌و له پشته‌وه ده‌رگای فریكه‌وتن ، یان ده‌رباز بوونی بۆ نه‌كراوه له كاتی هه‌ر روداوێكی نه‌خوازراودا، هیوادارم ئه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ن .
سه‌رمایه‌داری چاك و به خزمه‌ت زۆر كه‌م كه‌س به دوای ئه‌وه‌وه‌ده‌بێت كه داخوا سه‌رمایه‌كه‌ی له چیه‌وه ده‌ستكه‌وتوه ، چونكه ره‌فتارو ئاكاره‌كانی ده‌یسه‌لمێنن كه رێی تێناچێت به رێگه‌ی ناجۆر په‌یدای كردبێت وه‌ك به‌شێكی زۆر له‌و سیاسیانه‌ی كه پێش ساڵی 1991 هیچیان نه‌بوو به‌ڵام ئێستا ملیار دێرو ملیۆنێری دۆلارن ، كه‌چی له بری چاكه‌و جوامێری وه‌ك دۆزه‌خ ده‌پرسن " زۆر تر هه‌یه " .
تێبینیه‌كی بچوك :
ناوهێنانی هه‌ر یه‌كه له‌وانه هیچ مه‌به‌ستێكی له پشته‌وه نیه‌و وه‌ك جۆرێك له هاندان وایه بۆ ئه‌وانی تر ، كه پێویسته به‌و جۆره سه‌یری سامانه‌كه‌یان بكه‌ن كه سامانی گشتیه نه‌ك تایبه‌تی ، ناكرێت هه‌زاران ملیۆنێری دۆلار هه‌بن و هه‌زاران گه‌نجیش دینارێك له باخه‌ڵیاندا نه‌بێت .
هیچ سه‌رمایه‌دارو ده‌وڵمه‌ندێك له‌م سه‌رزه‌مینه سامانه‌كه‌ی به ته‌نێ هی خۆی نیه ، هی نیشتمانه‌كه‌ی و خه‌ڵكه‌كه‌یشێتی .