1
ڤیدیۆیه‌كم بینی نازانم كوێیه حه‌مكۆ كه ماوه‌یه‌ك پێشتر له هه‌ولێر سوكایه‌تی پێكراو ئێمه داخمان بۆ خوارد ، له‌به‌رده‌م هه‌رسێ به‌رزانیه كه‌ی ده‌سه‌ڵات و حه‌شیمه‌تێكی زۆرا كه‌وتوه‌ته ماستاو كردن بۆ مه‌سعود بارزانی و به ناوی هونه‌رمه‌ندی كۆمیدیاو ته‌نزی سیاسیه‌وه وتارده‌دا ، نازانم دانیشتنه‌كه‌و بۆنه‌كه چیه ، به‌ڵام له پێشه‌وه كاكه حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود و رێواز فایه‌قی سه‌رۆكی پارله‌مانیش دانیشتوون ، حه‌مكۆ داوا له بارزانی ده‌كات دیواری دێگه‌ڵه بڕوخێنێ ده‌زانن بۆچی، بۆ ئه‌وه‌ی كوردایه‌تی ئه‌وبه‌رمان بۆ بنێرێت ، ئه‌و ده‌ڵێت ناكرێت به‌رێك خیانه‌ت و جاشێتی بێت و به‌رێك كوردایه‌تی و نیشتمان په‌روه‌ری ، واز له هه‌موو ماستاوه‌كه‌ی بێنن ، سه‌یركه‌ن چ سوكایه‌تیه‌ك به یه‌كێتی و گۆڕان و كاكه حه‌مه‌ی به‌رده‌می و سلێمانی ده‌كات ، چه‌ند شه‌رمه حه‌مكۆ باسی خیانه‌ت و جاشێتی بكات و حوشتر مل و میدیاكانی یه‌كێتی و گۆڕانیش نقه‌یان لێوه نه‌یه‌ت .
2
دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كری پارێزگاری سلێمانی له بنی هه‌مانه‌كه‌ی دا‌و ڕوون و ڕه‌وان به وه‌زیره‌كانی یه‌كێتی و گۆڕانی وت ئه‌وه ئێوه‌ن ده‌تانه‌وێ ئیفلاس به سلێمانی بێنن ، ئێوه هه‌موو داهات و باجێكی ئه‌م ناوچه‌یه‌تان بردوه‌ته‌وه هه‌ولێرو بانكه‌كانتان تاڵانكردووه ، ئیتر چۆن ئێره وانابێت ، ئه‌م په‌یامه‌ی دكتۆر هه‌ڤاڵ زۆر روونه‌و ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمێنێت كه به به‌رنامه ئه‌م سنوره له مه‌نگه‌نه ده‌درێت ، كه‌چی له ماوه‌ی رابردوودا وه‌زیره‌كان كه‌وتبوونه مه‌دح و سه‌نای حكومه‌ت و ده‌یانبرده كه‌شكه‌ڵانی فه‌له‌ك .
ئێستا ئیتر ده‌ركه‌وت سلێمانی له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌ستنراوه‌ته بینا قاقای و هه‌ركه‌س به جۆرێك سزای ده‌دا وه‌ك چۆن مولازم موحسینیش كاتی خۆی سزای ده‌دا.
3
ئه‌و كه‌یفه ی هۆشیار زێباری به خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدای دێت ، مرۆڤ له به‌رانبه‌ر ئه‌و دوو مۆراڵیه‌دا شۆك ده‌كات ، ئاخر له سه‌ر خۆپیشاندان دژی پارتی و حكومه‌تی هه‌رێم نا ، له سه‌ر خۆپیشاندان دژی داگیركاری توركیا ده‌یان گه‌نج له شیلادزێ و بادینان گیران و سزای توند دران ،نه‌زێباری و نه‌كه‌س نه‌یانووت ئه‌و گه‌نجانه نابێت بگیرێن و له بری گرتن ده‌بێت خه‌ڵاتبكرێن، ئه‌وه‌شم بیر چوو بڵێم له سه‌روه‌شاندنی چوار به‌رد، گوله نرا به سنگی گه‌نجه‌كانی ئه‌م وڵاته‌وه‌و زێباری نه‌یووت چۆن ده‌كرێت ، به‌و جۆره كوڕه‌كان بكوژرێن.
4
سه‌ت پارله‌مانتاری فه‌ڕه‌نسی به ئه‌ردۆغان ده‌ڵێن ستۆپ ، كه‌چی له‌م بنده‌سته‌وه لای خۆی ئێمه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و پارله‌مانمان هه‌یه‌و كه‌س نیه به ئه‌ردۆی خودانی نه‌وتی هه‌رێم بڵێن ئیتر به‌سه.