1
نه‌سه‌رۆكی هه‌رێم كه هاوكات كوڕی ئیدریس بارزانی و برازای مه‌سعود بارزانی وزاواشێتی و هه‌روه‌ها له حزبیشا جێگرێتی توانی ئه‌وه‌ی هه‌یه له ناو حزب‌ا بڕیاره‌كانی جێبه‌جێبكات ، نهكلیلی هه‌ڵبژاردن لای ئه‌وه ، ئیتر كۆبوونه‌وه‌كانی بلاسخارت و سه‌رۆكی حزبه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ،جگه له ئاسنی سارد كوتان هیچی ترنین ، ده‌مێكه له ناو جزبهكهیدا سه‌رۆكی هه‌رێم هیچ بڕیار‌و ته‌نانه‌ت داوایهكیشی وه‌ك پێویست جێبه‌جێ ناكرێت ، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌یان به‌ڵگه هه‌یه ، ئه‌و ناتوانێت نزیكه‌كانی خۆیشی له ناو حزب و حكومه‌تا بپارێزێت .
2
له‌وه‌ته‌ی باره‌گای بارزانی دانراوه ، كار‌و بارێكی ئه‌و تۆ بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆك و جێگره‌كان نه‌ماوه‌ته‌وه، باروگای بارزانی بۆ ئه‌وه دروستكرا زۆر له سه‌رووی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه بێت ، ئه‌وه جۆرێك له لاسایكردنه‌وه‌ی مه‌ڕجه‌عی شیعه‌كان و ئایه‌توڵا سیستانی بوو ، به‌ڵام ئیتر ئێستا له ناو شیعه‌شدا مه‌ڕجه‌ع " بۆ گه‌ڕاوه " رۆڵێكی ئه‌و تۆی نه‌ماوه‌و وه‌ك گۆزه‌ی شكاوی رێی كانی هه‌زار پارچه‌یه ، هه‌رچه‌ند بارزانی و باره‌گاكه‌ی لێره وانین ، هه‌رگیزیش كۆكه‌ره‌وه نه‌بوونه ، ته‌نانه‌ت ئێستا له ناو حزبه‌كه‌ی خۆیشیدا وه‌ك چاران توانی بڕیاردان و كۆكردنه‌وه‌ی نیه ، ئه‌مه به‌ڕوونی دیاره .
3
باڤڵ تاڵه‌بانی نابێت وه‌ك گواردیۆلاو زینه‌دین زێدان قسه له سه‌ر ئه‌وانی تر بكات ، ئه‌و خاوه‌نی تیمی تۆپێن نیه‌و خاوه‌نی حزبه‌و به میراتی حزبێكی بۆ ماوه‌ته‌وه كه خۆیان وته‌نی 20 هه‌زار شه‌هیدی هه‌یه ، قسه كردنی بافڵ تاڵه‌بانی یه‌و جۆره له سه‌ر ئه‌ژی ئه‌مین كه پێشتر باوه‌ڕپێكراوی هه‌ره نزیكی خۆی بوو ، حزبهكهوئێستاو ئایندهی حزبه‌كه‌ش ئه‌خاته ژێر پرسیاره‌وه ، ناكرێت سه‌رۆكی حزب بیت و هه‌ڕه‌شه‌ی پۆستاڵ بكه‌یت ، راسته پێشتر مام جه‌لال به گۆچانه‌كه‌ی به ناو بانگ بوو ، هه‌ڵبه‌ت له دوای نه‌مانی خۆی سیحری گۆچانهكهش نه‌ماوه و حزبه‌كه وه‌ك ده‌واری به‌ر ڕه‌شه‌بای لێهاتوه ،با نهسیحهتهكانیش به پۆستاڵ بن !!.
4
سلێمانی و ئه‌م زۆنه‌ی كه به زۆنی سه‌وز ناسراوه ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرترین ئازادی حزبی و ئازادی میدیایی تیایه، به‌ڵام له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆر توندایهو ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ش ده‌مێكه نه‌خشه‌ی بۆ ده‌كێشرێت ، ئێستا هه‌ڕه‌شه‌كه له حكومهتهوهیهو به هاوكاری وه‌زیره كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌و حزبه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه به‌ڕێوه ده‌چێت ، ئه‌و زوڵمه‌ی ئێستا له سلێمانی ده‌كرێت ، ده‌شێت ده‌ستی رایتهو خۆی ده‌سه‌ڵاتی ئێره‌شی تیا بێت ، به‌ڵام حكومه‌ت رۆڵه‌كه ده‌گێڕێت و به ئاشكرا‌و نهێنیش له میدیا‌و كۆبونهوهداخراوهكان و بینینی خه‌ڵكی ئهمسنورهدا به جۆرێك ئه‌وه ده‌فرۆشنه‌وه ، كه ئه‌گه‌ر ئه‌م سنوره سایه‌ی پارتی قه‌بوڵبكات وه‌ك ئه‌وه‌ی پارتی ده‌یه‌وێت ، ئێره‌ش ده‌كرێت به به‌هه‌شته‌كه‌ی هه‌ولێرو دهۆك ، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌میشه جاده‌و بان و رێگه‌كان به خه‌ڵك ده‌فرۆشن ، له كاتێكا وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كه ی ئه‌و بابهتهخهڵكی سلێمانیه .