جارێ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌ڵێت ئه‌م نووسینه ته‌نها به مه‌به‌ست دژی پارتی و دژی سه‌رۆكی كابینه‌ی نۆی حكومه‌ت و هاودهستهكانێتی ،پێویسته بڵێم ئه‌گه‌ر 50%ی غه‌درو سته‌مه‌كه كابینه‌ی نۆو ئه‌م ئیداره نوێیه‌و دیدی ئه‌م كابینه‌یه بێت دژی سلێمانی ، كه بریتیه له دیدو ڕوانینی مه‌سرور بارزانی ، ئه‌وه 50% ه‌كه‌ی تری ئه‌و سته‌مه یه‌كێتی و گۆڕان و لایه‌نه‌كانی تری سلێمانی هه‌موویان لێی به‌رپرسیارن ، سلێمانی به هه‌موو لایه‌ك سته‌می لێده‌كرێت و نادادی به‌رانبه‌ر ده‌كرێت .
دابه‌شبوونی سیاسی سلێمانی وای كردووه پشكی سلێمانی بێته خواره‌وه ، حكومه‌تی ئێستا وه‌ك هاوبه‌ش سه‌یری لایه‌نه سیاسیه‌كانی ئه‌م زۆنه ناكات و هه‌موو لایه‌نه‌كان له خوار پارتیه‌وه ده‌بینێ ، واته دیدێكی سیاسی حزبی له ناو حكومه‌تا دروست بووه ، بۆیه مرۆڤ ناتوانێ باوه‌ڕ به خۆی بێنێت ئه‌م حكومه‌ته هی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه ، یان به قه‌د ئه‌وه‌ی هی بادینان و دهۆكیشه هی سلێمانی و گه‌رمیانیشه ، ئه‌مه گرفتێكه له ئاینده‌دا درزی گه‌وره له ناوزنجیره به‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستاندا دروست ده‌كات، روانینی سه‌رۆكی حكومه‌ت و كابینه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و دادگه‌ری تێیدا ده‌وڵه‌تمه‌دارانه نیه ، هه‌ر بۆنمونه له به‌راورد به كێشه‌یه‌ك له چه‌مچه‌ماڵ و كێشه‌یه‌ك له زاخۆ ، وه‌ك یه‌ك بیر له چاره‌سه‌رو دابینكردنی پێویستیه‌كان ناكرێته‌وه .
له هه‌موو كێشه‌كانی سلێمانیدا یه‌كێتی و گۆڕان به‌رپرسن ، ئێستا ئه‌گه‌ر خاوهنهسهرمایهو ملیۆنه‌ره‌كانی دۆلار كه زۆربه‌یان له سنوری زۆنی سه‌وز یان یه‌كێتین یان گۆڕان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م سنوره پاره هه‌ڵگیراوه‌كانی ماڵه‌وه‌و ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به سه‌ردا گیراوه بخه‌نه بانقهكانهوهو رێگه‌ش نه‌ده‌ن دۆلار‌و دینارێكی ئه‌م سنوره به بێگه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناوچه‌كه ی خۆیان بچێته ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كه ،هه‌روه‌ها بایه‌خ به راكێشانی پاره بده‌ن له رێگه‌ی فرۆشتنی كاڵا‌و كه‌ل و په‌ل و كاری بازرگانی هه‌مه چه‌شن ، ئه‌وا به‌شێكی زۆری كێشه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌بێت ، ته‌نها متمانه‌ی بانكه‌كان ، چاودێری بانكه‌كان ، سزادانی مافیاكانی پاره دزین و پاره بردن ، به‌شێكی زۆری ئه‌و سته‌مه هه‌ڵده‌گرێت .
له‌م سنوره حكومه‌ت ، لایه‌نه سیاسیه‌كان ، ئۆپۆزسیۆن ، میدیای ئازاد ، رۆشنبیران ، سه‌رمایه‌داران و زۆرێكی تری ده‌سته بژێری كۆمه‌ڵگه له بری كار كردن بۆ ساڕێژكردنی برین و چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كان ، كار له سه‌ر كولانه‌وه‌ی برین و گه‌وره كردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن ، خه‌یاڵی چاره‌سه‌ركردن و بیركردنه‌وه له چاره‌سه‌ر كردن به ته‌واوه‌تی له بیركراوه ، لایه‌نی به‌رانبه‌ریش له بری به‌شداری له چاره‌سه‌ردا ، دێت خۆی به‌وه له گرفته‌كان بێبه‌ری ده‌كات كه ئه‌وه سنوری ئه‌و نیه ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رۆژانه خه‌ریكی كڕین و كه‌وی كردنی خه‌ڵكی زۆنهكهیهو سود له سیاسه‌تی پهرتكهو زاڵبهی كۆڵۆنیالیزم ده‌بینێت ، به‌رانبه‌ر زندوو ترین به‌شی جه‌سته‌ی نیشتمانه‌كه‌ی خۆی .
سلێمانی له به‌رده‌م سته‌مێكی دیرۆكیدایه ، له‌و رۆژه‌وه ده‌ست پێده‌كات كه به‌ردی بناغه‌كه‌ی زۆر كوردانه دانرا ، بڕوانه شیعره‌كانی " نالی ، سالم ، كوردی " عوسمانیه‌كان و ئێرانیه‌كان هه‌میشه دژی بوون ، ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی عیراقی هیچێكی ئه‌و تۆی بۆ نه‌كرد ، ده‌سه‌ڵاتی كۆماری سلێمانی وه‌ك نه‌یار سه‌یر ده‌كرد ، به‌عس له هه‌مویان خه‌راپتر ، ته‌نانه‌ت ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌شی پێڕانهبینی كه به هه‌موو پارێزگاكان ڕه‌وابینرا ، له خۆ ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا یه‌ك یه‌ك كارگه‌كان سه‌ریان نرایه قوڕ ، ئێستا كارگه‌ی چیمه‌نتۆ ، كارگه‌ی جگه‌ره ، كارگه‌ی شهكرو هتد بوونه به یاده‌وه‌ری ڕوت و هیچی تر ،ئه‌و سته‌مه‌ی له سلێمانی ده‌كرێت له خۆڕاو بێبه‌رنامه نیه ،، ده‌شێت به‌شێكی نه‌یاری ناوخۆیی بێت به یه‌كتر ، به‌ڵام هه‌ر به‌ڕاستی ئه‌م ناوچه دڵگیرو لانكه‌ی كوردایه‌تیه شایانی ئه‌و هه‌موو نادادیه نیه ، ئه‌گه‌ر سلێمانی به ده‌ست ده‌سه‌ڵاتێكی باش و خاوه‌ن هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تیه‌وه بێت ، ده‌توانێت ته‌نها به گه‌شت و گوزار بودجه‌ی گه‌وره بۆ ناوچه‌كه دابین بكات ، لێره گرفتی هه‌ره مه‌زن ئه‌وه‌یه كه‌س گوێناگرێت .