دیمه‌نی گیاندان و گیانده‌رچوونی گه‌ریلا به‌ركه‌وتوه‌كانی چه‌كی كیمیایی به ده‌ستی ئاكه‌په‌ی فاشیزم ، چه‌ند ئازار هێنه ، سه‌د ئه‌وه‌نده مایه‌ی شه‌رم و ئابڕو چوونه بۆ توركیا‌و ناتۆ‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه هاوكارو پشتیوانی توركیان له كوشتنی كوردا ، به كار هێنانی چه‌كی كیمیایی به‌رانبه‌ر گه‌ریلا ، نیشانه‌ی شكست و دوا په‌له قاژه‌ی ئاكه‌په‌یه ، ئه‌و حزبه‌ی له‌كاتی هاتنه سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات بیست ساڵ به‌ر له ئێستا به‌ڵێنی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كوردی ده‌دا ، ئه‌ردۆغان وه‌ك خۆی درۆزنترین و فاشی ترین مرۆڤ ده‌رچوو ، ئێستا له بری چاره‌سه‌ر جگه له به كار هێنانی چه‌كی كیمیایی ،داوا له فاشیه‌كانیش ده‌كات مناڵی زۆر بخه‌نه‌وه چونكه ئه‌وه به چاوی په‌كه‌كه سه‌یری هه‌موو كورد ده‌كات و ده‌ڵێت سه‌یركه‌ن په‌كه‌كه 5 و 10 و 15یان هه‌یه .
بێده‌نگی ناتۆ‌و ئه‌مه‌ریكای هاوپه‌یمانی توركیا له به كار هێنانی چه‌كی كیمیایی به‌شداری كردنه له پرۆسه‌كه‌دا ، ئه‌مه‌ریكا كه دیموكراسیه‌ت و مافی مرۆڤ وه‌ك درۆیه‌كی گه‌وره نمایش ده‌كات ، له سه‌ر دیموكراسیه‌ت و مافی مرۆڤ و ئازادی هه‌ر وڵاتێكی بوێت له مه‌نگه‌نه‌ی ده‌دات كه‌چی بۆ توركیا چاوی خه‌واندوه‌و به‌رپرسه‌كانیانیان له سه‌ری سه‌ره‌وه ده‌ڵێن "توركیا هاوپه‌یمانی ستراتیژی ئێمه‌یه ، كه‌واته چی بكات هه‌قی ده‌ده‌ینێ " ، هه‌ر وه‌ك چۆن پێشتریش بۆ هه‌موو جینۆساید‌و كوشت و بڕێك پشتگیریان كردوه، توركیا به پاڵپشت به‌و هاوكاری و پشتگیریه ده‌ستی كراوه‌یه به‌رانبه‌ر كورد‌و گه‌لانی ناوچه‌كه ، به ئازادیخوازانی توركیشه‌وه .
توركیا و ئاكه‌په به سیاسه‌تی باوه‌ڕهێنان به وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكا كه په‌كه‌كه تیرۆریسته‌و په‌كه‌كه‌ش به دیدی توركیا‌و ئاكه‌په واته گشته كورد ، جگه له‌وه‌ی ده‌رگای به‌ڕوی ئاشتی و چاره‌سه‌ری دیموكراتیدا داخستوه ، سود له سیاسه‌تی رۆژئاوا‌و ئه‌مه‌ریكاش ده‌بینێ له شه‌ڕی دژی تیرۆر ، بۆیه ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ئه‌وه دوو پات ده‌كاته‌وه كه "له شه‌ڕی تیرۆردا توركیا هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كیه" ، ئه‌مه‌ش وای كردوه پرسی به كارهێنانی چه‌كی كیمیایی دژی كورد لای ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وروپا وه‌ك پرسێكی لاوه‌كی سه‌یر بكرێت ، له كاتێكا له به‌رانبه‌ر كارێكی وه‌هادا پێویسته توركیا بدرێته دادگای نێو ده‌وڵه‌تی و سزای كاره‌كانی وه‌ربگرێت ، هه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێستا سه‌لاحه‌دین ده‌میر تاشیش داوای ده‌كات ، ئێستا كه هه‌موو به‌ڵگه‌كانی به كار هێنانی چه‌كی كیمیایی له به‌رده‌ستن و توركیا تێوه گلاوی راسته‌وخۆی ئه‌و تاوانه‌یه ناكرێت چی تر وڵاتان و گه‌لان ته‌ماشاكه‌ر بن و هیچی تر ، پێویسته كۆی ئه‌و به‌ڵگه‌و ده‌كۆمێنتانه بدرێنه دادگایه‌كی بێلایه‌ن و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه نه‌ك هه‌ر توركیا ،هاوكاره‌كانیشی رسوا بكرێن و رووبه‌ڕووی سزا بكرێنه‌وه .
به كار هێنانی چه‌كی كیمیایی به‌رانبه‌ر سروشت و ژینگه‌و گه‌ریلای ئازادیخوازی كوردستان ، ئیدی ئه‌وه دوا ته‌قه‌لای ئاكه‌په‌یه كه له دوو هه‌زارو پازده‌وه گره‌و له سه‌ر كۆتای هێنان به په‌كه‌كه ده‌كات ، دوای ئه‌م چه‌كه یاساغه چی ، ئاخۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌و جۆره كه‌وی ده‌كرێت و له ناو ده‌برێت ، یان ئه‌مه سه‌ره‌تای شكستی سیاسه‌تی توركیا ده‌بێت به‌رانبه‌ر مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كورد ، ئه‌مجۆره ره‌فتاره له بری له ناودانی كورد ، كورد رق ئه‌ستور تر ده‌كات به‌رانبه‌ر فاشیزمی تورك و له دواجاریشدا رقی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئازادیخوازان شۆڕ ده‌بێته‌وه بۆ نێو شه‌قام و ماڵه‌كان ، به‌مه‌ش دۆخێك دروست ده‌بێت هه‌رگیز توركیا نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێشتر، ئاكه‌په و ئه‌ردۆغان به مه‌به‌ست ئه‌وه‌یان ده‌وێت ، شه‌ڕو خوێن رشتنی به‌رده‌وام هۆیه‌كی گرنگه به ده‌ست ئاكه‌په‌و ئه‌ردۆغانه‌وه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی زیاتر و كه‌ڵه‌كه كردنی پاره‌ی زۆرتر.
ئێستا له هه‌ر كات زیاتر پێویسته ئه‌و ره‌وتاره مه‌ترسیداره‌ی توركیا‌و ئاكه‌په له قاو بدرێت و ده‌ستی ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په له سوپا بكێشرێته‌وه ، چونكه ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په له مه‌ودای بیست ساڵی رابردوودا له بری ئه‌وه‌ی سوپاكه به ئاراسته‌ی رێزگرتن له مافی مرۆڤ ولێبورده‌یی به‌رن ، زیاتر توند و تیژ‌و مه‌ترسیدار تریان كردووه ، روداوه‌كانی 2015و ده‌ستوه‌ردانی نێو سوپا‌و به دڕنده كردنی ئه‌و سوپایه هه‌رگیز خزمه‌ت به توركیا‌و ئاینده‌ی ئه‌و وڵاته ناكات.