دۆركهایم ده‌ڵێت، "ئه‌گه‌ر پێكه‌وه یه‌كگرتوو نه‌بن به‌جیاوازیه‌كانیانه‌وه كۆمه‌ڵگه به‌رده‌وامنابێت"، په‌لاماردانی جیاوازیه‌كان به‌هه‌ر بیانویه‌كه‌وه جۆرێكه له‌توندڕه‌وی، كۆمه‌ڵی كورده‌واری وێڕای هه‌ندێك توندوتیژیی دیرۆكی كه به‌شێكی له‌گه‌لانی ده‌وروبه‌رو ئاین‌و بیروباوه‌ڕی دیكه‌وه وه‌رگیراوه، كۆمه‌ڵێكی میانه‌ڕه‌وی یه‌كتر قه‌بوڵكه‌ره، ئه‌مه بۆ ڕابردوو ڕونتر دیاره، هه‌رچه‌نده به‌هۆی دابه‌شكاری خاك‌و خه‌ڵكی كوردستانه‌وه بواری ئه‌وه نه‌دراوه، ئه‌وته‌بایی‌و پێكه‌وه بونه زیاتر ده‌ربكه‌وێت، ئاین‌و ئاینزای جیا جیا له كوردستان ڕاستی ئه‌و بۆچدونه‌ی ئێمه ده‌سه‌لمێنێت، ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی له‌ڕابردودا مه‌لای ئاینی‌و شاعیر‌و بیركه‌ره‌وه‌كانی ئێمه كه‌مترین سیمای توندڕه‌ویان پێوه دیاربووه، بێگومان ئه‌مه به‌و مانایه نا هه‌ر نه‌بوبێت، ته‌نانه‌ت له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تیشدا له‌ڕابردودا ژنی كورد ئازادتر بوه له‌ژنی گه‌لانی ناوچه‌كه بۆ ئه‌مه‌ش به‌ڵگه هه‌یه‌و مێژوو ناوی ده‌یان ژنی بوێر‌و دیار نیشانی ئێمه ده‌دات، كه خاتونێكی وه‌ك مه‌ستوره‌ی ئه‌رده‌ڵانی سه‌رقافڵه‌ی ئه‌و ناوانه‌یه.
جیاوازی ئه‌رێنی ده‌بێته هۆی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگه، ئه‌گه‌ر له‌ته‌ك ئه‌و جیاوازی قبوڵكردنه‌دا هۆشیاری‌و بیركردنه‌وه‌ی ئازاد هه‌بێت‌و ده‌سته‌و گروپ‌و تاقمه‌كان شه‌ڕی به‌خۆكردنی ئه‌وانی تر نه‌كه‌ن، مه‌ریوانی وریا قانع یه‌كێكه له"ئایكۆن" به‌رچاوه ناسراوه‌كانی كۆمه‌ڵی كورده‌واری، ئه‌و به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی توله‌رانس‌و پێكه‌وه‌یی كۆمه‌ڵگه‌و ڕێزگرتن له‌جیاوازیه‌كان ده‌كات، نوسینه‌كانی به‌گشتی داكۆكیكردنه له‌ئازادی مرۆڤه‌كان به‌جیاوازیه ئه‌رێنێكانیانه‌وه، ناكرێت له‌شوێنێكا له‌گه‌ڵم نه‌بێت، یان به‌و جۆره لێكدانه‌وه بۆ بۆچونه‌كه‌ی بكه‌م كه دژی منه، یاخود نه‌یاریه به‌من سه‌نگه‌ری لێبگرم‌و له‌شوێنێكیشا كه هه‌ستبكه‌م له‌گه‌ڵمه هه‌ڵیبنه‌م، من نمونه‌ی دكتۆر مه‌ریوانم به‌و هۆیه‌وه هێنایه‌وه كه ئێستا تیره‌كان ئاراسته‌ی ئه‌وه، ئه‌و ڕێكخراوه‌ی ڕێگریی له‌كاره‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه كرد، له‌بری ده‌ستبردن بۆ ئه‌و شێوازه له‌ڕێگریی ده‌كرا ببنه به‌شێك له‌كاره‌كه‌و به‌ڕه‌خنه‌و سه‌رنج‌و بۆچونه‌كانیان جیاوازیه‌كی گه‌وره‌یان نیشاندابا، خۆ ئه‌گه‌ر له‌میانه‌ی گفتوگۆ‌و به‌شداریی چالاكیه‌كه‌ی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌دا ئه‌وان له‌بری ڕێگریی ڕۆڵێكی تریان هه‌با، ڕه‌نگه ئه‌وكات مه‌ریوانی وریا قانعیش جیاوازیه‌كی ئه‌رێنی جوانی دیباو قسه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌وباره‌یه‌وه كردبا، وه‌ك چۆن كاتی خۆی دكتۆر فاروق ڕه‌فیق له‌ماڵێكی لێكترازاوو ویژدانێكی بیماردا له‌وباره‌یه‌وه سه‌رنجه‌كانی له‌به‌ر دڵی ئه‌وان خۆش بوو.
له‌م ڕۆژانه گفتوگۆی نێوان كوڕێكی كورد‌و كیژێكی توركم بینی، كیژه‌كه له‌خۆڕا وه‌ك ده‌یگوت ئه‌و هه‌ستی ڕقبونی له‌كورد هه‌یه، ئه‌و ڕقی له‌كورد بوو، بێئه‌وه‌ی هۆیه‌كی ڕونی هه‌بێت، ناكرێت له‌ڕێی هه‌ستكردنه‌وه به‌ڕق مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر بكه‌ین ئه‌م نمونه‌یه‌م له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی ئێستایه كه ده‌كرێته‌سه‌ر دكتۆر مه‌ریوان، بێ هیچ هۆیه‌كی دیار، مه‌ریوانی وریا قانع ئه‌گه‌ر ته‌واوی كتێبه‌كانی بخوێنیته‌وه، تێده‌گه‌ی ئه‌و هیچ ڕقێكی له‌و جیاوازیانه‌ی نێو كۆمه‌ڵا نییه‌و بگره ئه‌گه‌ر ئه‌رێنی بن پێیشی خه‌نی ده‌بێت، ئه‌ی ئه‌و ڕقه لێی له‌چ هه‌ستێكه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتوه، به‌باوه‌ڕی من له‌مه‌شدا ده‌بوو یه‌كگرتوه‌كان‌و ڕێكخراوه‌كانی لاوانی ئه‌و بیروباوه‌ڕه ئاینیه سیاسیه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی له‌زانكۆی هه‌ڵه‌بجه ڕویدا ئه‌و نه‌یاریه‌ی به‌مه‌ریوان هه‌یه كاڵبكه‌نه‌وه، ئاخر من كه‌سانێك ده‌ناسم له‌ناو یه‌كگرتوو مه‌ریوانیان پێ بگۆیه‌كی بوێر‌و دیاره، هه‌ر هیچ نا داكۆكیكارێكی ئازادی بێقه‌یدو شه‌رتی هه‌موو جیاوازیه ئه‌رێنێكانه.
من پێموایه ناكرێت قوربانیی لاسایی جه‌لاد بكاته‌وه له‌ڕێگریكردن له‌ده‌ربڕینی بیروڕای جیاواز، ئه‌وانه‌ی وه‌ك قوربانی له‌قۆناغێكدا باجی قورسده‌ده‌ن، ناكرێت هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی توانیان له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م جیاوازیه‌كدا دروستبكه‌ن، ئه‌وه بكه‌ن‌و نه‌هێڵن جیاوازیه‌كان به‌رده‌وامبن، ئه‌و جیاوازیانه‌ی دواجار به‌شێكن له‌هه‌مه‌ڕه‌نگی كۆمه‌ڵگه، له‌م ڕۆژانه‌ی پێشودا ڕسته‌ی یارسانیه‌كی كاكه‌یی سه‌رنجی ڕاكێشام "ئه‌و نوسیبوی" من كاكه‌ییم ڕێزی موسوڵمانیش ده‌گرم"، سه‌یر له‌وه‌دابوو هێرشی زۆر توندی كرابوه سه‌رو هه‌رچی نه‌شیاو بوو پێی وترابوو، ته‌نانه‌ت له‌ناو ئه‌وانه‌دا كه قسه‌یان پێگووتبو، هاوبیروباوه‌ڕی خۆیشی هه‌بوو، له‌كاتێكا ئه‌و ڕسته‌یه هیچ تاوانێكی تیانییه‌و كه‌سێك بوێری كردوه، ئاینه‌كه‌ی خۆی‌و جیاوازی ئاینه‌كه‌ی خۆی نیشانداوه، خۆ ڕه‌نگه موسوڵمانێك گوتبای "من موسوڵمانم‌و ڕێزی ئێزدی‌و كاكه‌یی ده‌گرم" هه‌زاران كاكه‌یی‌و ئێزدی سوپاسیان بكردایه‌و زۆر موسوڵمانیش وه‌ك شانازیه‌ك ئه‌و ڕسته‌یه‌یان بكردایه‌ته به‌ڵگه‌ی جیاوازی قه‌بوڵكردن‌و توله‌رانسی موسوڵمانان.
له‌م ڕۆژانه‌دا له‌كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی وتم، ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌كی تورك له‌ئامه‌د، یان عه‌ره‌ب له‌كه‌ركوك مناڵێكی كورد ناچاربكات به‌توركی یان عه‌ره‌بی قسه بكات ئه‌وه ده‌چێته خانه‌ی جینۆسایده‌وه، ئێستا هه‌مان پێناسه‌ی پێشوو بۆ جینۆساید نییه قه‌ده‌غه‌كردنی زمانیش جینۆسایده، وه‌ك چۆن ڕێگریی له‌ده‌ربڕینی بیروڕاش هه‌مان شته، كاتێك یه‌كگرتوه‌كان په‌لاماردران‌و باره‌گاكه‌یان سوتێنراو خه‌ڵكیان كرایه قوربانی، هه‌رزوو ئێمه هاتینه ده‌نگ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وكاره‌مان وه‌ك جینۆسایدی ئازادی لێكدایه‌وه.