به جینۆساید ناساندنی كوشت و بڕی ئێزدیه‌كان له لایه‌ن پارله‌مانی ئه‌ڵمانیه‌وه ، هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی بایه‌خداره بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی وڵاتانی دیكه‌ش هه‌ڵوه‌سته‌ی له سه‌ر بكه‌ن ، راسته ره‌وه‌ندی ئێزدی زۆرێكیان له ئه‌ڵمانیان و ئهڵمانیهكانیش له وڵاتانی دیكه زیاتر د‌رك به‌و ئازاره‌ی كورد ده‌كه‌ن ، به‌ڵام برینی مرۆڤایه‌تی سارێژكردنی ئه‌ركێكی ئاكاری گشتیه ، ئه‌ڵمانه‌كان ئه‌و دهسپێشخهریهیان هه‌ر له به‌ر ئه‌وه نه‌كرد كه ئێزدیه‌كان گروپێكی قوربانی دیرۆكین ، ئه‌وان بۆ خۆیشیان دوو جار قوربانین ، جارێك وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌میشه باجی نازیزم ده‌ده‌ن و هیتله‌رو حزبه‌كه‌ی به‌شێكن له مێژوی ئه‌و وڵاته ، جارێكیش وه‌ك ئه‌وه‌ی هۆلۆكۆست ته‌وقێكه به گه‌ردنی مێژوهكهیانهوه ، وێڕای ئه‌وه‌ی ناودارترین فه‌یله‌سوفه‌كانی ئاشتی و پێكه‌وه ژیان ئه‌ڵمانین .
هه‌ڵبه‌ت به نافه‌ڕمی وڵاتگه‌لی دیكه‌ش هه‌ن كه جینۆسایدی ئێزدیه‌كان ده‌ناسێنن، لێ به فه‌ڕمی ئه‌ڵمانیا یه‌كه‌مین وڵاته به زۆرینه‌ی ده‌نگی هه‌موو حزبه‌كانی ناوپارلهمان دانبنهن به‌و تاوانهگهورهیهدا ، ئه‌م هه‌نگاوه به به‌راورد به‌و هه‌نگاوه‌ی پێشتر فه‌ڕه‌نسا له رۆژی 26ی 11ی 2021 بۆ به جینۆساید ناساندنی ئه‌نفال گرتیه به‌رو له پارلهمانا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، واته ده‌نگی پێویستی نه‌هێنا به ئێمه ده‌ڵێت پێویسته ره‌وه‌ندی كوردی و به تایبه‌ت خه‌مخۆرانی پرسی ناساندنی جینۆسایدی " ئه‌نفال ، هه‌ڵه‌بجه ، بارزانیه‌كان ، ئێزدی و فه‌یلیه‌كان " بوێرانه تر‌و به به‌رنامه‌یه‌كی سه‌نگینه‌وه له ئه‌وروپاو ته‌نانه‌ت له ئه‌مه‌ریكاش ئه‌و پرسانه له ناوه‌نده‌كانی بڕیاردا بجوڵێنن، من نزیكه‌ی مانگێك پێش ده‌رچوونی ئه‌و بڕیاره له ئه‌ڵمانیا بووم ، له ئه‌ڵمانیاش چه‌ند شار‌و شوێنێكم بینی كه ره‌وه‌ندی كوردی لێیه ، به‌ڵام پرش و بڵاویهكم بینی ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه بۆ نووسینی تر ، لێ قسه‌كه له سه‌ر ئه‌وه‌یه ئایه هه‌موو ئه‌و كوردانه ناتوانن كاتێكی كه‌می خۆیان بۆ ئه‌وه ته‌رخان بكه‌ن كه به‌یه‌كه‌وه‌و دوور له دیدگای حزبی و ئایدۆلۆژی رێكخراوگه‌لی جیا جیا بۆ ناساندنی ئازاره‌كان دروست بكه‌ن ، ئه‌وه‌ی جێی داخه به‌شێك له‌ناوه‌نده رۆشنبیری وكهلتوریهكانیش سه‌ره‌ڕای كه‌میان به هۆی ململانێی حزبی و كاری لابه‌لاوه سست و لاوازبوونهو به‌نرخی نه‌بوون ، له كاتێكا نه‌ك هه‌ر گروپ و رێكخراو ، ته‌نانه‌ت تاكه كه‌سیش ده‌توانێ رۆڵی باش ببینێ .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی و و خه‌می ئێمه‌یه ئه‌وه‌یه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه زیاتر له بیست ساڵه وه‌زاره‌تی تایبه‌ت به ئه‌نفال و شه‌هیدی هه‌یه ، كه‌چی تا ئێستا نه‌یتوانیوه دۆسیه‌یه‌كی گرنگ و ورد سه‌باره‌ت به پرسه‌كانی سه‌ره‌وه ئاراسته‌ی پارله‌مانه‌كانی دنیا بكات و لۆبی بكات بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی بۆ پرسی كورد دروست بكات ، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه ته‌نانه‌ت بۆ پرسی به جینۆساید ناساندنی ئێزدیه‌كانیش له پارله‌مانی ئه‌ڵمانی ، نه‌یتوانی به دۆسیه‌ی ئێزدیه‌كانه‌وه له‌و شوێنهئاماده بێت و وێڕای سوپاسی گه‌ل و پارله‌مانی ئه‌ڵمانی له‌و باره‌یه‌وه قسه‌ی دیكه‌ش بكات ، هیواخوازم پارله‌مانه‌كانی تری دنیا چاو له‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌ڵمانیا بكه‌ن و قه‌ره‌بووی ئاكاری ئه‌و ئازاره بكه‌نه‌وه كه سه‌ت ساڵه گه‌لی كورد له هه‌ر چوار كه‌رته داگیركراوه‌كه‌ی كوردستان له سه‌ر ده‌ستی سته‌مكارانی دینی، نه‌ته‌وه‌یی ، مه‌زهه‌بی پێوه‌ی ده‌ناڵێنن.