ئه‌وه جێگه‌ی سه‌ر سوڕمان نیه كه ماكگۆرك نوێنه‌ری وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌م ناوچه‌یه له سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان خه‌می زیاتری ئایندهی ئه‌م گه‌له‌و ئه‌م وڵاته‌ی بێت ، له رابردوی دورو نزیكیشدا زۆر كورد ناس و دۆستی كورد له ئهمهریكاو فه‌ڕه‌نساو شوێنگه‌لی دیكه هه‌مان هه‌ڵوێستیان نواندووه ، هه‌موومان نامه‌كه‌ی تیلهرسمان بیره بۆ سهركردتیهتی كورد و ئاكامی بایه‌خنه‌دان به نامه‌كه‌و داواكه‌ی ئه‌ویشمان بینی ، ئه‌وه‌شمان بینی له بری به خۆدا چونه‌وه‌و كه‌مێك ئاوهزچۆن به‌ربووینه وێزه‌ی یهكترو یه‌كترمان ته‌خوین كرد ، له ناو یاداشته‌كانی هینری كسینجهریشدا جۆرێك له‌و خه‌مخۆریه ده‌بینین گه‌رچی ئێمه هه‌میشه ئه‌ویش و ئه‌وانیتریش تاوانبار ده‌كه‌ین به‌وه‌ی پشتیان تێكردووین ، كه‌سیش ناڵێت ئێ نه‌ته‌وه‌یه‌ك خۆیان پشت بكه‌نه خه‌ڵكی تر بۆ پشتیان تێنه‌كات .
هه‌ندێ دۆستی فه‌ڕه‌نسیم هه‌یه رۆژنامه‌وان و نوسه‌رن ، زۆر جار باس و خواسی كوردبوون و كورد له ده‌ره‌وه‌ی مێژوودا‌و ده‌ستی ئه‌وان له كه‌وتنی كوردا دێنینه نێو قسانه‌وه ، ئه‌وان به كورتی به من ده‌ڵێن ئه‌ی خۆتان چی ، ده‌یانجار نمونه‌ی هه‌ڵوێستی دژبه‌ری سه‌ركرده‌كانی كوردیان به‌رانبه‌ر یه‌كتر داوه‌ته‌وه چاوما ، هه‌ر به‌ڕاستی كه پێم ده‌ڵێن ئه‌وه بۆچی حزبێك له باشوری كوردستان وێڕای دژایه‌تی له گه‌ڵ حزبه‌كانی باشور كه‌چی دژایه‌تی حزبه‌كانی باكورو رۆژئاواش ده‌كات هیچ وه‌ڵامێك شك نابه‌م ، من له گه‌ڵ زۆری دیكه‌شدا ئه‌و پرس و جۆیهم كردووه ، راستیه‌كه هه‌ر ئه‌وه‌یه ئێمه خۆخۆرین و دژی یه‌كترین ، كورد پێی خۆشه خه‌ڵكی تر گه‌وره و سه‌رداری بن ، به‌ڵام پێی خۆش نیه كوردێكی تر سه‌رداری بێت ،قسه كردن له‌ده‌ره‌وه‌ی مێژوو له‌و روانگه‌یه‌وه‌یه .
ماكگۆرك ئامۆژگاریمان ده‌كات و ئێمه‌ش بیر له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه چۆن پاشقول له‌یه‌كتر بده‌ین ، له كوێی دنیا بووه بۆ خستنی هاوزمانهكهت كوشته‌ی براكانت بێنیته سه‌ری و وڵاتبه‌ده‌ری بكه‌یت و شانازیش به‌و خیانه‌ته‌وه بكه‌یت ، ئه‌وه‌ش بڵێی كه ئه‌وه‌ی بڵێ ئه‌مه خیانه‌ته خۆی خاین و خۆ فرۆشه ،كابرا سه‌رۆكی ئهمارهتێكه هه‌شت نۆ هه‌زارو سواره‌و پیاده‌ی شه‌ڕكه‌ری هه‌یه ، ده‌بینی له چه‌قی ئه‌ماره‌ته وێران و بهلهنگازهكهیدا ئۆردویهكی هه‌فتا هه‌شتا سه‌ربازی تورك یان فارسی داناوه ، كه ده‌ڵێی ئه‌مه چیه لێره ده‌ڵێت ئه‌وه هێناومن نه‌بادا براكه‌م بداته سه‌رما ، سه‌یری ئه‌و بڕوا به خۆ نه‌بوونه هه‌شتا كه‌سی پێ له هه‌شت نۆ هه‌زار زیاتره‌و بۆ شه‌ڕی براكه‌شی ته‌شه‌بوس به دوژمن ده‌كات .
له‌ماوه‌ی به‌رێدا كوڕی به‌رپرسێكی ئه‌م نیشتمانه دڵشكاوهی خۆم بینی كتێبێكی به ده‌سته‌وه بوو ده‌یخوێنده‌وه‌و ریكلامی بۆ ده‌كرد ، ده‌شیگوت ئێوه چی ده‌خوێننه‌وه ، راستیه‌كه‌ی له ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه گه‌ڕێ چی تێدایه ، گرنگه بخوێنینه‌وه ، هه‌ر ئه‌و كات بیرم له‌وه كرده‌وه هه‌قه باوكی ئه‌و كوڕه‌و بهرپرسهیهكهمهكانی پارتی و یه‌كێتی و ئه‌وانی دیكه‌ش ئێستا كچێك نیشتمانمهی شێركۆ بێكه‌س بخوێننه‌وه ، هه‌ر نا بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ردی نیشتمان بگه‌ن ، شێركۆ له‌وێدا هه‌موو برینه خود كردهنیهكانی كورد خۆی به ئازارێكی زۆره‌وه ده‌گێڕێته‌وه ،ماكگۆرك ئێستا كچێك نیشتمانمهی شێركۆ بێكه‌سی نه‌خوێندوه‌ته‌وه ، به‌ڵام برینه‌كان ده‌بینێ ، زۆر شه‌رمه بابایه‌كی نه‌دیو نه‌ناسی وڵات و كیشوه‌رێكی تر برینه‌كانی كورد ببینێ و سه‌ركرده‌یه‌كی كورد نه‌یبینێ .
ئێستا له ساڵی بیست و سێیه‌می سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌می زاینیداین ، چه‌ند ناشرینه به زۆر كۆبوونه‌وه‌مان پێبكرێت و خۆیشمان كۆبونه‌وه‌كه بۆ ئه‌وه بكه‌ین كه بڵێین كۆبووینه‌وه .