پار ساڵ كۆدیدارێكی خاتووپهوین بابه‌كر له سه‌ر پرسی نه‌وت هاته وه‌شاندن ، كۆدیدارهكه له كتێبێكی 169 لاپهڕهیدا به ناو نیشانی نه‌وت بۆ نه‌وه‌كان ، پێشهكیهكی په‌نجا و دوو روپه‌ڕی خراوه‌ته پێش دیدارهكانهوه كه زۆر پرسی بایه‌خدار سه‌باره‌ت نه‌وتی كوردستان و كورد‌و ئاوه‌زی نه‌وتی ده‌ورژێنێت و جێی هه‌ڵوه‌سته‌ن ، ئه‌وه‌ی له ته‌ك نه‌وتی كوردستاندا كرا دوو جار سته‌م بوو ، جارێك خاكی كوردستان بۆ دۆزینه‌وه‌و منه‌ی نه‌وت خرایه به‌رده‌م كۆمپانیا توركیه‌كان ، جارێكیش ههڕاجكرا ،راسته ئه‌وه‌ی له ساڵی 1994 له كێڵگه‌ی شیواشۆك ده‌ستی پێكرد هه‌نگاوێكی زۆر كوردیانهو به ئامانجی دابینكردنی پێویستیه خۆییه‌كان بوو ،به ڵام ئه‌وه‌ی له سهروبهندو دوای روخانی به‌عس و هاتنی كۆمپانیاكانی " گه‌نه‌ڵ ئینرجی و پیت ئۆیڵ " وه‌ك ئه‌وه وابوو خوێ بكرێت به برینداو به‌رخ بخرێته به‌رده‌م گورگ ، هیچ كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی نیه له جیهاندا له پشتیه‌وه ده‌زگای ته‌ناهی و به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتی خۆیی نه‌بێت ، واته هه‌ر كۆمپانیایه‌ك سه‌ر به هه‌ر وڵاتێكه به‌ر له هه‌ر شت بیر له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌ی خۆی ده‌كاته‌وه ، ده‌ست نانه بیناقاقای هه‌رێم له ڕووی ئابوریه‌وه له‌وێوه ده‌ستی پێكرد.
بیرمانه هه‌ر سه‌ره‌تا مالكی له كه‌ناڵێكی كوردیه‌وه په‌یامی ئه‌وه‌ی دا كه له نه‌وته‌كه بگه‌ڕێین بۆ نه‌وه‌كانی ئاینده ، به‌ڵام ئێمه‌ی ندی و بدی له نێوان مالكی و به‌غداو ئه‌ردۆغان و ئه‌نقه‌ره‌دا ئه‌ردۆغان و ئه‌نقه‌ره‌مان هه‌ڵبژارد ، ئه‌مه‌ش وای كرد له ساڵی 2013 به‌غدا بودجه‌ی كوردستان ببڕێت ،له‌م كتێبه‌دا ده‌ست له سه‌ر ئه‌و برینانه داده‌نرێت په‌روین بابهكردهڵێت " له بیست ساڵی رابردوودا بۆچوونی ئێمه بۆ ئه‌م پرسه جێگیر بووه، نه‌وت و گازی ئه‌م نیشتمانه هی هاووڵاتیهكانێتی ده‌بێت له خزمه‌تی ئه‌وانیشدا بێت ، ژیان به‌س ئه‌مڕۆ نیه و به‌س خۆمان نین ،به‌ڵكو نه‌وه‌كانی داهاتوو به هه‌مان شێوه خاوه‌نی ئه‌م سامانه سروشتیه‌ن ئه‌گه‌ر له ئێستاوه هه‌موو نه‌وته‌كه‌مان ده‌ربهێنین و بیفرۆشین له به‌رانبه‌ر نه‌وه‌كانمان به‌رپرسیار ده‌بین " ئه‌م بۆچوونه ، له گه‌ڵ بۆچوونه‌كه‌ی مالكیدا یه‌كده‌گرێته‌وه ، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه په‌روین و مالكی وه‌ك یهكبیر له نه‌وتی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه ، كێشه ئه‌وه بوو ئه‌وانه‌ی به ههرجۆرێكه ده‌یانوویست نه‌وت به‌و جۆره هه‌ڕاج بكه‌ن كه میله‌ت برسی و بێموچه بێت و ده‌سته‌یه‌ك ملیاردێرو عه‌زیا ئه‌وه‌یان كرد كه خۆیان ویستیان و شه‌ره‌ف و خاك و نه‌وت و ئاینده‌شیان به‌خشیه دوژمنه سه‌رسه‌خته‌كانی كورد .
په‌روین هه‌ر سه‌باره‌ت به ترسی فرۆشتنی نه‌وت به ده‌ره‌وه‌و ئه‌و شێوه ههڕاجكردنه كه له پشتیه‌وه ره‌نگه چه‌ند مافیایه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ند بن و كه‌سی تر مه‌ترسیه‌كی تریش باس ده‌كات ، كه تێیدا هه‌مان هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رخ خستنه به‌رده‌م گورگ نیشانده‌دات " جیوۆپۆڵهتیكی هه‌رێمی كوردستان ده‌مانگه‌یه‌نێت به‌و باوه‌ڕه‌ی ،باشتره ئێمه زیاتر تیشك بخه‌ینه سه‌ر ناوخۆ وه‌ك له هه‌نارده كردن واته ده‌كرێت سیاسه‌تی وزه‌مان له هه‌نارده كردنه‌وه بگۆڕین بۆ به كار بردنی له ناوخۆدا ،تاكو بتوانین ژێرخانێكی پته‌وی پیشه سازی و كشت و كاڵی و ههمووسێكتهرهكانی پێدروست بكه‌ین " ، به‌ڵام فرۆشتن به توركیا‌و هێنانی كۆمپانیای توركی و خۆڕاده‌ستكردن به توركیا‌و حه‌په‌لوش كردن و دزینی ملیاره‌ها دۆلار‌و و هه‌روه‌ها هێنانی عه‌ڕاب و نه‌وت ههڕاجكهرێكی وه‌ك ئاشتی هه‌ورامی بۆ كوردستان به قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی دوژمن له سه‌ت ساڵدا زیانی به نه‌وتی كوردستان گه‌یان به بیست ساڵ كورد خۆی زیاتری كرد ، ره‌نگه له‌به‌ر هۆكارو پێگه‌ی سیاسی په‌روین بابهكرد قوڵتر له‌و باره‌یه‌وه قسه‌ی نه‌كردبێت .
ئه‌مه تاڵان و هه‌ڕاجی نه‌وت بوو نه‌ك فرۆشتنی نه‌وت ئه‌وه‌تا ئه‌و ده‌ڵێت " له كوردستانه‌وه نه‌وت و گازی سروشتی هه‌نارده ده‌كرێت ، له به‌رانبه‌ردا له بچوك تا گه‌وره‌ترین پێداویستی هاورده ده‌كرێت ، له كاتێكدا ده‌توانین له ناوخۆی وڵاته‌كه‌مانه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رهه‌مانه به‌رهه‌م بهێنین ،ئاستی پیشه‌سازی له كوردستاندا به‌راورد به سه‌رچاوه‌ی وزه له ئاستێكی زۆر نزمدایه " له راستیدا زۆر لۆمپهنیایه كار له سه‌ر نه‌وتی كوردستان كراوه‌و كه‌س له خه‌می ئاینده‌و بونیاد ناندا نه‌بووه ، په‌روین كه‌خۆی كاره‌كته‌رێكی نێو بواری زوه‌ی كوردستانه به‌و جۆره داد بێداد ده‌كات ، لێ مافیاكانی نه‌وت ئه‌وه ده‌كه‌ن كه مه‌به‌ستیانه .
له‌م كتێبه بچوكه‌دا ده‌ست له سه‌ر زۆر گرفت دانراوه بۆ نمونه هه‌ر ئه‌و ده‌ڵێت " ته‌نها ئه‌وه به‌س نیه بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه سیاسه‌تی نه‌وت و گاز له هه‌نارده كردنه‌وه بگۆڕین بۆ پیشه‌سازی پترۆ كیمیاوی و ژێر خانی پیشه‌سازی پێبههێز بكه‌ین ، به‌ڵكو له ئێستاوه ده‌بێت كار له سه‌ر ئه‌وه بكرێت ، جگه له سێكته‌ری پیشه سازی ، سێكته‌ری كشت و كاڵ و گه‌شت و گوزاربازرگانی و سێكته‌ره‌كانی دیكه‌ی پێبههێز بكه‌ین " به‌ڵام كه‌س گوێ له‌م په‌یامه ناگرێت ، ته‌نانه‌ت حزبه‌كه‌ی خاتوو په‌روین خۆیشی ، بۆیه سهرئهنجا نه‌وت بووبه هۆكاری نه‌هامه‌تی گشته خه‌ڵك و پڕبوونی كیسه‌ی ده‌سته‌یه‌كی بچوك كه به هیچ جۆرێك له خه‌می كوردستاندا نین و هه‌میشه راگوزهریانه له كوردستان ده‌ڕوانن و زیاتر له موسافیری كۆكه‌ره‌وه‌ی پاره ده‌چن .
به گشتی كتێبه‌كه و به تایبه‌ت پێشهكیهكی نه‌ك هه‌ر شایانی خوێندنه‌وه‌و هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنه ، بگره ده‌بێت كۆپی بكرێت و بۆ هه‌موو عه‌ڕابه‌كانی فرۆشی نه‌وت ره‌وان بكرێت كه نه‌وتی كوردستانیان به‌م رۆژه گه‌یاند له كۆتای ئه‌م وتاره‌دا جێی خۆیه‌تی ئاماژه به سه‌رنجێكی دیكه‌ی خاتوو په‌روین بده‌ین ئه‌و ده‌ڵێت " له هاوینی ساڵی 2012دا رۆژنامه‌نووسی فه‌ڕه‌نسی كریس كۆچێرا دیدارێكی له‌گه‌ڵمان ئه‌نجامدا ، دواتر له ئه‌یلولی هه‌مان ساڵدا له گۆڤاری میدڵ ئیست دا بڵاوی كرده‌وه ، ئێمه ئه‌و كات زۆر به راشكاوانه وتمان پێویسته هه‌موو نه‌وته‌كه‌مان ده‌رنه‌هێنین هه‌ڵیبگرین بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو،ئه‌م بۆچوونه‌ش بۆ ئه‌و كات تازه بوو، بووبه جێی سه‌رنجی زۆرێك له میدیا‌و توێژه‌ران ، چونكه پێشتر ئه‌وانه‌ی له باره‌ی نه‌وته‌وه بۆچوونیان هه‌بوو، له گه‌ڵ ده‌رهێنانی نه‌وتا بون نه‌ك هه‌ڵگرتنی " راسته سیاسیه‌كان ههمووپهلهیان بوو چۆن ده‌ربكرێت و بفرۆشرێت ، چونكه ئه‌و ده‌م نوقڵانه‌ی " موفلیسی به‌غدایان " ده‌دا به گوێی خه‌ڵكا ، راستیه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌وتی كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بدرایه به دوو كۆمپانیای فه‌ڕه‌نسی یان نه‌رویجی و دهنیماركی ره‌نگه بار‌و دۆخه‌كه‌ش زۆر جیاواز تر بوایه .
نه‌وتمان هه‌رزان فرۆش و هه‌ڕاجكرد ، به‌ڵام به‌خته‌وه‌ریمان ده‌ستنه‌كه‌وت هێشتا بوونی ئه‌م زێڕه ره‌شه بۆ گه‌لی كورد خوێنێ گه‌شه .