پێنج مناڵی وردی دوای هه‌ره‌س بووین ، ماڵمان له خه‌له‌كان بوو ، باوكم یه‌كێك بوو له جه‌نگاوه‌ره نائومێده‌كانی شۆرش شه‌وێكی دایانه سه‌رماڵمانداو باوكمیان به جلی خه‌وه‌كه‌وه برد ، ئه‌و شه‌وه یه‌كێك له ناخۆشترین شه‌وه‌كانی ژیانمان بوو ، تا به‌یانی گریاین و خه‌و نه‌چووه چاوی كه‌سمان ، دوای یه‌ك دوو ڕۆژو نه‌دۆزینه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك باوكم هاته‌وه ، خۆزگا سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌م جه‌ژنه له زیندان با بۆ ئه‌وه‌ی له خه‌می باوكایه‌تی گه‌یشتبا و له‌وه‌ش بگه‌یشتایه باوك چه‌ند پێویسته بۆ مناڵ .
2
راكه‌ن كورسیه‌كان به‌ش ناكات ، بۆ 12 كورسی كه‌ركوك 141 لیست ، قه‌واره ، حزب ، كه‌س خۆیان سازداوه ، هه‌یه حزبه‌كه‌ی نه‌یكاندیدانووه ، له داخا خۆی خۆی كاندیدانووه ، ئێ كه‌سیش نازانێ به‌رنامه‌یان چیه ، ئه‌وه‌شی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن ، دوایه خۆشیان و خه‌ڵكیش بیریان ده‌چێته‌وه .
3
به به‌رگێكی كوردی سپیه‌وه كه ته‌نیا كراسه‌كه‌ی مه‌یله‌و ڕه‌شه گۆرانی ده‌ڵێت و ده‌ڵێت :
ره‌شم پۆشیوه ڕه‌شتر له بانی
تازێ باری تۆم ناشێ نه‌یزانی
گۆرانیه‌كی دیكه‌مان هه‌یه كابرا مرخی له ماڵێك خۆش كردوه‌و ده‌ڵێت :
له چواران یه‌ك بۆ من بوایه
4
ئه‌و شه‌ڕی نابه‌رانبه‌رو سه‌رشێتیه‌ی حه‌ماس له ته‌ك ئیسرائیلا كه ئه‌و روپاو ئه‌مه‌ریكای له پشته خوا بكه‌م دواتر ئه‌وه ده‌رنه‌كه‌وێت كه فیت و رێكه‌وتنی ژێر به ژێری فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌ماس و مۆساد نه‌بێت ، خێره به‌م جه‌ژنه كوشتنی ئه‌و هه‌موو ژن و مناڵه، له كاتێكا سه‌رانی حه‌ماس ده‌یانه‌وێت ژن و مناڵی خۆیان ده‌رباز بكه‌ن .
5
بینیتان كوڕه‌كه‌ی دادوه‌ر موسڵیح گه‌یلانی چی نووسیبوو، ئه‌و ده‌ڵێت پێویسته له چه‌قی شاردا ئه‌و تاوانبارانه‌ی بادینان بكرێن به دارا، جا كۆمه‌ڵێ جنێوی مزریشی به داكۆكی كاران داوه ، وتم ره‌نگه زه‌ره‌ری بێت .
6
روداوه‌كه‌ی مێرسین پێمان ده‌ڵێت نه‌ك نه‌وته‌كه‌یان به هه‌ڕاج بده‌ینێ ، ته‌نانه‌ت هه‌موو كوردستانیشیان راده‌ست بكه‌ین ، ئه‌وان له سوكایه‌تی كردن به كورد‌و زمانی كوردی ناكه‌ون ، ده‌تۆش هه‌ر مه‌وێره ناوی فاشیزمی تورك بێنی .