ئه‌مڕۆ یادی ساڵرۆژی مه‌رگی زیره‌كه ، ئه‌و گۆرانی بێژه میلی و ناوداره‌ی ته‌كانی گه‌وره‌ی به گۆرانی و میوزیكی كوردی دا ، زیره‌كی هونه‌رمه‌ند وێڕای زۆری گۆرانیه‌كانی ، وێڕای ئه‌وه‌ی توانایه‌كی راده‌به‌ده‌ری له شیعر‌و ئاوازدا هه‌بوو بۆ خۆی ، ده‌نگێكی هه‌بوو كه مرۆڤی ناچار به هه‌ڵوه‌سته‌و وه‌ستان و گوێگرتن ده‌كرد ، ئه‌و فه‌رهه‌نگێكه بۆ خۆی ، گۆرانیه‌كانی لیپن له وشه‌ی كوردی پاك و بێگه‌رد ، من له مێژه ده‌مه‌وێ له سه‌ر ناوی ژن لای حه‌سه‌ن زیره‌ك شتێك بنووسم ، لێ ئه‌وه ههرنهڕهخساوه ، ئاخر ئه‌و سه‌دان ناوی ژنانه‌ی كوردی له گۆرانیه‌كانیدا هێناوه‌و بووه به فه‌رهه‌نگێك له‌و باره‌یه‌وه .
ئه‌و بابه‌ته و قسه كردن له سه‌ر ناوی ژنانه له‌گۆرانیه‌كانی حه‌سه‌ن زیره‌كدا بۆ كاتێكی تر ، لێره‌دا به كورتی هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر ساڵ یاده‌كه‌ی ده‌كه‌ین و هیچی دی .
حه‌سه‌ن زیره‌ك له ساڵی 1921 له دایك بووه‌له ساڵی 1972 له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ 26ی 6 له ته‌مه‌نی 51 ساڵیدا كۆچی دوای كردووه، "كوردێكی بێغه‌ل و غه‌ش "بووه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ، خه‌ونی به ئازادی میلهتهكهیهوه بینیوه‌و سه‌رده‌می حزبی دیموكراتی مهابادی به خۆشترین قۆناغی ژیانی زانیوه " ئێستام گه‌لێك خۆشتره له سه‌رده‌می دیموكرات "
ئه‌و ته‌نانه‌ت له بار‌و دۆخی ژن و كیژی كوردیش له هه‌ندێك ڕوه‌وه نیگه‌ران بووه بۆیه له گۆرانیه‌كدا ده‌ڵێت:
كیژه كورده‌كه‌ی سه‌ربه‌ست خوڵقاوی
توخوا پێم ناڵێی بۆ وا ژاكاوی
به داوی گه‌ردون گیرۆده ماوی
كیژه مه‌ڕۆ جوانی گوڵی كوردستانی
ئاسكی له كوێستانی نه‌مامی بێستانی
كیژه كورده‌كه هه‌ر ده‌ڵێی ئاسكی
ده‌ڵێی گه‌زیزه‌ی سه‌ر باسكه‌و باسكی
چه‌نده بۆن خۆشی چه‌ن تهڕوناسكی
بۆ كرماشان ئه‌و شاره‌ی زۆر له به‌ردڵی حه‌سه‌ن زیره‌ك بووه‌و میدیای زه‌ندی هاوسه‌ریشی وێندهریه ده‌ڵێت :
كرماشان جێگه‌ی ئه‌ژدادی
جێگه‌ی شیرین جێی فه‌رهادی
تا مردن ئه‌تۆم له یادی
خۆشم ده‌وێی كچه جیران
ئه‌تۆ دۆست و من ده‌سگیران
سوره گوڵه‌كه‌ی نێو موكریان
كرماشان شارێكی جوانه
شاری گه‌وره‌ی كوردستانه
ساحێبی تاق و بوستانه
لای ئه‌و هه‌ڵبه‌ت ئه‌و رۆژگاره‌ش وابووه كرماشان " شاری گه‌وره‌ی كوردستان بووه "
ده‌رباره‌ی عاشقان زۆر جوان ده‌ڵێت :
عاشقان دێن له دور دیارن
ره‌نگیان زه‌ردو لێو به بارن
مه‌نعیان مه‌كه‌ن ساحێب یارن
به ده‌ردی دڵ گرفتارن
درود بۆ حه‌سه‌ن زیره‌ك و یادی به خێر .