1
ئه‌وه هه‌واڵێكی زۆرباشه كه بارزانی ته‌حریمی شه‌ڕی په‌كه‌كه ده‌كات، هه‌ڵبه‌ت كاردانه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ش به‌رامبه‌ر هه‌واڵه‌كه زۆر ئه‌رێنی بوو، پارتی‌و په‌كه‌كه له‌بری ئه‌وه‌ی به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی كێشه‌وه‌بن بۆ یه‌كتر، ده‌بێت به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌وه‌بن، بۆ پارتی‌و په‌كه‌كه ئاشتی له‌هه‌رشت گرنگتره، هیواده‌خوازم ئه‌وانه‌ی خوار بارزانیه‌وه یان هه‌ركه‌سێك كایه‌كه نه‌شێوێنێت،
ئه‌گه‌ر پارتی‌و په‌كه‌كه پێكه‌وه ئاشت بن، ئیتر پێویستناكات كه‌س له‌لایه‌ن پارتی له‌سه‌ر په‌كه‌كه‌بون‌و كه‌س له‌لایه‌ن په‌كه‌كه له‌سه‌ر پارتی بون بگیرێت، ده‌كرێت پارتی‌و په‌كه‌كه له‌بری دژایه‌تی‌و شتی دیكه، گێمێكی دیكه‌ی ئاشتی بخه‌نه به‌رده‌م ئاكه‌په‌و ئه‌ردۆغان، من ده‌زانم ئاكه‌په‌و ئه‌ردۆغان بارودۆخیان باش نییه، به‌ڵام ده‌كرێت جارێكی دیكه تۆپه‌كه بخه‌نه‌وه به‌رپێی وان، ده‌ی له‌ئامه‌دیش ئه‌ردۆغان شپرزانه باسی ئاشتی هێناوه گۆڕێ.
2
گیراوانی بادینان هۆكاری سه‌ره‌كی گرتنیان نزیكایه‌تیه له‌په‌كه‌كه‌وه یان ئه‌وه‌ی پارتی‌و حكومه‌ت ئه‌وه‌ی داوه‌ته پاڵیان، یه‌كه‌مین ڕێگه بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی ده‌رگای زیندانه له‌و سزادراوو گیراوانه، بۆ به‌ردانی ئه‌مان پێویسته هه‌رسێ بارزانیه‌كه بگه‌نه ڕێكه‌وتن، یانی كه داوا له‌نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كرێت لێخۆشبون بۆ ئه‌وان ده‌ربكات، پێویسته پێی بگوترێ له‌ته‌ك پسماما ئه‌وه بكه‌ن، من ده‌زانم لێره‌و له‌وێ ته‌له‌فۆن‌و هه‌وڵ‌و ته‌قه‌لا هه‌ن، ئه‌وه‌ی ئازاری من ده‌دات گریان‌و داد‌و بێدادی مناڵی گیراوه‌كانه كه به‌رد ده‌كات به‌ئاو، تێناگه‌م ئاخۆ دادوه‌ره‌كان مناڵیان هه‌یه یان نا، ئه‌گه‌ر هه‌یانه ئێستا چۆن سه‌یری ئازاری مناڵه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌ی مناڵی گیراوه‌كان، ئه‌مه بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و سه‌رۆكی هه‌رێمیشه، لێبوردنێك ده‌كرێت زۆر گرێبكاته‌وه.
3
په‌كه‌كه له‌شاخ‌و پارتی له‌شارو له‌سه‌ر كورسی حوكمڕانی حه‌زمان لێبێت یان نا نوێنه‌رایه‌تی به‌شی زۆری دوو پارچه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن، له‌ڕۆژئاوای كوردستانیش هه‌ردولا نوێنه‌رو وه‌كیلیان هه‌یه، ئه‌م دوو لایه‌نه ده‌كرێت ببنه ناخودای لێزان بۆ ئاینده‌یه‌كی باشتر، سه‌رۆكی حكومه‌ت بیه‌وێت ده‌توانێ لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه هه‌ڵداته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش ئیشه‌كه بیری وردی ده‌وێت، بیری ورد ده‌ركراوی نێو ده‌قێكی شوكری فه‌زڵیه بۆ شێخ مه‌حمودی نوسیوه.
یه‌كه‌مین پایه‌ی ده‌وڵه‌تداری ڕق‌و تۆقاندن نییه، مرونه‌ت‌و نه‌رمی نواندنه، ئه‌مه‌ش به‌رله‌وه‌ی بۆ ئه‌وانه بێت كه له‌ته‌كتان‌و وه‌ك تۆ بیرده‌كه‌نه‌وه، ده‌بێت بۆ ئه‌وانه بێت كه جیاواز بیرده‌كه‌نه‌وه، بایه‌خدان به‌جیاوازی یه‌كێك له‌بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی دیموكراتیه، "بیری وردیشی ده‌وێ".