كوشتنی خێزانه حه‌وت كه‌سیه‌كه‌ی قۆنیا به رۆژی هه‌ینی و له كاتێكا پێشتر هه‌مان خێزان ڕووبه‌ڕووی لێدان بووبوونه‌وه حكومه‌تی توركی به‌رپرسیاری یه‌كه‌م ده‌كات له‌و كوشت و بڕه ، چونكه پۆلیسی قۆنیه پێشتر بكوژه‌كانی به‌ردابوو ، له قۆنیا كورد مێژویه‌كی دوریان هه‌یه‌و خاوه‌نی زیاتر له هه‌فتا گوندن ، پێشتر كورد سه‌رده‌می عوسمانیه‌كان بۆ ئه‌وێ دور خرابونه‌وه ، ره‌نگه هه‌ندێكیش هه‌ر خۆیان عیشقی ته‌سه‌وف و خودا ویستی په‌لكێشی ئه‌وێ ی كردبن به هۆی بوونی مه‌ولانا جه‌لاله‌دینی رۆمیه‌وه .
فاشیزم له توركیا دیسان له گه‌شه‌دایه، پاشه كشه به فاشیزمی توركی له ئه‌تاتوركه‌وه تا ئه‌ربه‌كان هه‌فتا هه‌شتا ساڵ و قوربانیه‌كی زۆری ویست ، ئاكه‌په سه‌ره‌تا به جۆرێك ده‌ركه‌وت و ئێستا خۆی روحی فاشیزم زندو ده‌كاته‌وه ، ئه‌مه قسه‌ی زۆری گه‌ره‌ك ، ئاخر ئێستا له قۆنیه فاشیسته‌كان ده‌ڵێن " بۆ كورد نیه لێره بژێت " بۆیه پێشتر‌و پێش كوشت و بڕی ئه‌و خانه‌واده‌یه ، جوتیارێكی دیكه‌شیان كوشت ، سلێمان سۆیلۆو حكومه‌تیش ده‌یانه‌وێت وانیشان بده‌ن كه ئه‌مه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌و په‌یوه‌ندی به ره‌گه‌زپه‌رستی و شه‌ڕی فاشیزمه‌وه نیه، كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی پێویستی به قه‌تڵ و عام نیه ، ئه‌مه درێژكراوه‌ی كوشت و بڕی دۆڵی زیلانه .
له‌و كاته‌دا كه ئێمه یادی جینۆسایدی بارزانیه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، له توركیا كوشت و بڕ ده‌كرێین ، پێده‌چێت هێشتا چاره‌نوسی ئێمه ئه‌وه بێت ، هه‌ر یه‌ك دوو رۆژی دیكه‌ش تێده‌په‌ڕێت و یادی جینۆسایدی ئێزدیه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه ، له نێو رۆژانی ساڵدا رۆژو مانگی بێكوشت و بڕی كورد نیه ، ساڵی ئێمه ساڵی كوشتن و جینۆساید‌و سڕینه‌وه‌یه له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا ئێستا له ناوخۆماندا زمانی لێكگه‌یشتن و پێكه‌وه ژیانمان ونه، ده‌ڵێیت بۆ ئه‌وه هه‌ین كه ئازار بچێژین ، كه ژێرده‌سته‌و چه‌وساوه بین ، له سه‌رو به‌ندی یادكردنه‌وه‌ی بارزانیه جینۆساید كراوه‌كاندا هه‌رگیز ئه‌و ئازاره‌م بیر ناچێته‌وه كه له سیمای جێماوه‌كاندا ده‌مبینی ، ئه‌و وێنه‌یه‌ی بۆ یه‌ك چركه له خه‌یاڵم ناسڕدرێته‌وه ، هه‌رجار وێنه‌كه به شێوه‌یه‌كی تر دوو باره‌و ده‌باره ده‌بێته‌وه .
هیچ جیاوازیه‌ك له نێوان فرمێسكی ئه‌و كچۆڵه ره‌شپۆشه‌ی بارزانیه‌كان و ئه‌و كچه‌دا نابینم كه له بادینان باوكی سزادراوه‌و ده‌سه‌ڵاتی كوردی له قه‌فه‌زی هاویشتوه، ئاخۆ به‌شی كورد هه‌ر ده‌بێت هه‌ڵڕشتنی فرمێسك بێت ، تۆ بڵێی رۆژێك ببینه مرۆڤی نێو مێژوو .