له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
قسه كردن له حزب و حزبایه‌تی له باشوری كوردستان ، قسه كردنه له ده‌یان قه‌یران و گرفت و گرێكوێره‌ی بێچاره‌سه‌ر ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حزب له باسوری كوردستان هیچ بنچینه‌و بنه‌مایه‌كی حزبی تیا نیه‌و ده‌كرێت ناوێكی تری لێبنرێت ، حزبایه‌تی له باشوری كوردستان به چه‌پ و راستیه‌وه به ئیسلامی و عیلمانیه‌وه له نێو قه‌یرانی قوڵی ناحزبایه‌تیدایه‌و هه‌ست و كه‌وت و ره‌فتاری كادیرانی حزب له‌سه‌ره‌وه به هیچ جۆرێك له ته‌ك په‌یڕه‌و پرۆگرامی خودی حزبه‌كه‌دا نایه‌ته‌وه‌و هیچ حزبێك ئه‌ندامه‌كانی بۆ هه‌ست و كه‌وت ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ په‌یڕه‌و پڕۆگرامی خۆیان ، حزبایه‌تی له كوردستان له رچه‌ی حزبایه‌تی ده‌رچووه‌و بریتیه له شتێكی تر بۆنمونه كه‌ڵه‌كه بوونی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شه‌كان ، یان جۆرێك له كۆمپانیای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش ، یان هه‌ر ناوێكی تر ، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی زۆربه‌ی حزبه‌كان یان له ده‌وری دوێنێ و رابردوو كۆبونه‌ته‌وه‌و هیچ دنیا بینیه‌كیان نیه‌و چاویشیان له داهاتوو نیه مه‌گه‌ر بۆ ده‌سكه‌وت ، یان له ده‌وری كه‌سێتیه‌كی كاریزمای جا زندوو یان مردو كۆبونه‌ته‌وه‌و حه‌كایه‌تی ئه‌وان بۆ میله‌ت هه‌میشه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ وته‌و په‌ندو قسه‌و ئامۆژگاری كاریزماكه‌و خۆیان بۆ هیچ شتێك سه‌رچاوه نین .
حزبایه‌تی له باشوری كوردستان هێنده‌ی فێڵ و پاشقول له یه‌كدان و گره‌و كردنه له سه‌ر كه‌وتن یان خستنی یه‌كتر ، هێنده‌ی ته‌ڵه دا‌و نانه‌وه‌یه بۆ گرتن و راوكردن و كه‌وی كردنی ئه‌ندامانی حزبه‌كانی تر ، هێنده‌ی لێدانه له جیاوازیه‌كان و ناشرینكردنی بیر‌و ڕای جیاوازه ، هێنده خه‌می گۆڕانكاری و پێشخستنی كۆمه‌ڵگه‌و به دیهێنانی سبه‌ینێی باشتر نیه ، له په‌یڕه‌وو پڕۆگرامدا باسی دیموكراسی ، دادگه‌ری ، مافی مرۆڤ ، لێبورده‌یی ، ئازادی ده‌كرێت ، به‌ڵام له ره‌فتارو كرده‌وه‌دا ئه‌و دروشم و چه‌مكانه له مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌زو قسه‌ی زل زیاتر نین ، حزب له كوردستان ده‌یه‌وێت رۆڵی له هه‌موو كایه‌كانی تر وه‌ربگرێته‌وه‌و خۆی هه‌موو شت بێت ، به‌ڵام نه‌ك به ئه‌رێنی ، نا به‌و جۆره‌ی كه حزبه‌كه‌و سه‌رانی حزبه‌كه قازانجی لێده‌كه‌ن و به‌س ، له كوردستان رۆڵی خودای و هه‌مووشتزان و هه‌مه‌كار ده‌درێته سه‌رۆك و سكرتێری حزب و ئه‌و ده‌بێته جێگره‌وه‌ی ئاین و كۆمه‌ڵگه، له دۆخی ئاوادا حزب و گه‌وره‌ی حزب له‌بری حكومه‌ت ، له بری ئاین ، له بری په‌روه‌رده ، له بری بازاڕ‌و بازرگانی و هتد ده‌جوڵێته‌وه‌و به‌رله‌وه‌ی دادوه‌رو دادگا قسه بكه‌ن حزب قسه ده‌كات و قسه‌ی حزب و سه‌رۆكی حزب ده‌بێته قسه‌ی دادوه‌رو دادگا ، به‌رله‌وه‌ی مه‌لای ئاینی وتاری هه‌ینی بدات حزب‌و سه‌رۆكی حزب وا قسه ده‌كه‌ن كه ئیتر ئه‌وه ببێته وتاری هه‌ینی و مه‌لا له نێو زمانی سیاسی و حزبدا زمانی خۆی لێ‌ون بێت .
ئه‌م دۆخه كۆمه‌ڵگه‌و دادگا‌و یاسا‌و مزگه‌وت و په‌روه‌رده‌و هه‌موو كایه‌كانی ژیانی داوه‌شاندوه‌و حزبایه‌تی ته‌نگی به بوون و مانه‌وه‌مان هه‌ڵچنیوه ، بۆیه كاتی خۆیه‌تی له‌و باره‌یه‌وه ڕونتر قسه بكه‌ین و به دوای ده‌رچه‌ی دروستا بگه‌ڕێین .
ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت كه حزبایه‌تی له باشوری كوردستان ئێستا له دۆخی وه‌ستاوی و گه‌ناوی بوندایه‌و سه‌رله‌به‌ری پێویستی به ریفۆرمه ، ئه‌مه ئه‌گه‌ر بوای ریفۆرمی تیا مابێته‌وه‌و هه‌لا هه‌لا نه‌بوبێت .