گێچەڵی سێکسی و موختاری گەڕەک....؟

لەتیف فاتیح
۱
موختارەکە نەک هەر خەڵک حکومەت و پارێزگاریشی بەدرۆ دەخستەوە، ئاخر پارێزگار باسی نەبوونی ئاوی کرد، کەچی موختار دەیگوت وەڵا وانیە، کابرا پەلاماری هەمووانی دەداو خەڵکی ناچار دەکرد وەک ئەو قسە بکەن ، ئێمەکەباسی پەروەردەی کوردانە دەکەین قسەمان لەسەر چواری ئاوایە، موختار دەیتوانی لەوێدا نوێنەرایەتی خەڵک بکات و لەبری ئەوان باسی کێشەی کەم ئاوی بکات کەنەیکرد دەرکەوت پۆستی لەم جۆرە شتێکی زیادەیەو لەفەرهەنگی حوکمی مۆدێرنا جێی نابێتەوە.

پەروەردەی سیاسی ، کۆمەڵایەتی، فەلسەفی، ئاینی و خێزانی بۆ دروستکردنی ئاکارو شێوازی دەربڕینە من چی لەبابایەک بکەم بەمن بڵێت چل ساڵە سیاسەت دەکەم و تەنها فێری جنێودان بووبێت بەوانەی وەک ئەو بیر ناکەنەوە.

۲

کابرا لەئەمەریکا لەسەر گێچەڵی سێکسی دەستی لەکار کێشایەوە،لای ئێمە گێچەڵی سێکسی دەخرێتە ڕستەوەو نوکتەی بۆ دادەتاشن، هەنێک لەکارەکتەرەسیاسیەکان لەو بارەیەوە نوکتەی سەیر سەیریان لەبارەوە دەگێڕنەوە، ئەوە بۆیە کاتی خۆی دەگوترا دەبێت دەست و دەم و داوێنیش پاکبن، دیارە کێشە لەدەست و دەم و داوێندا هەبووە بۆیە هەرسێکیان پێکەوە هاتون.

مرۆڤی کورد لەباشوری کوردستان پێویستی بەدووبارەشێلانەوەو پەروەردەیە، کەی و چۆن قسەی زۆر هەڵدەگرێت.

12/08/2021



وتارەکانی تری نوسەر