سه‌ره‌تا پێویسته دوو شت بزانین
یه‌كه‌م : ده‌ركه‌وت له ناو بڕیاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكادا له‌سه‌ر پرسی داگیركاری و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و خه‌ڵك خاوه‌نی بیر‌و ڕای جیاواز‌و دژیه‌ك هه‌یه ، ئه‌وه بۆیه ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌فغانستان راسته بۆ عیراق و سوریا‌و ئه‌و شوێنانه‌ش راسته كه ئه‌مه‌ریكا راسته‌و خۆ یان ناڕاسته‌و خۆ ده‌ستی تیایاندایه ، هه‌ڵبه‌ت جگه له وڵاته دیموكرات و ئارامه‌كان .
دووه‌م : هیچ ده‌وڵه‌تێك ناكرێك له سه‌ر پێیه‌كانی وڵاتێكی تر به پێوه بێت ، ده‌وڵه‌ت ده‌بێت پێی خۆی هه‌بێت له ناو گه‌ل و وڵاته‌كه‌ی خۆیدا نه‌ك به دارشه‌قی یه‌كێ تر وه‌ستابێت و هه‌ر دارشهقهكان لابرا بكه‌وێت ، ئه‌مه زۆر گرنگه سیاسیه‌كانی ئه‌و وڵاتانه بیری لێبكه‌نه‌وه كه پشتیان به خه‌ڵكی تر به‌ستوه بۆ به‌پێوه وه‌ستان .
له ئه‌فغانستان ده‌وڵه‌ت دروست نه‌كرا ، كۆمپانیای وه‌رگرتنی پۆست و پاره دروستكرابوو ، وه‌ك چۆن ئه‌مه‌ریكا له شوێنی تریش هه‌ر وای كردووه ، هه‌روه‌ها سوپاش دروستنه‌كرا ، میلیشیایه‌ك دروستكرا به ناوی سوپاوه كه به‌س چاوی له موچه‌ی مانگانه بێت نه‌ك په‌یوه‌سته‌گی نیشتمانی ، ئه‌مجۆره میلیشیایه هه‌رچی چه‌ك و تفاقێكی سه‌ربازی بده‌یتێ توانای شه‌ڕی نیه چونكه ئیمانی به نیشتمان نیه‌و نیشتمانی ئه‌و موچه‌ی مانگانه‌كه‌یه‌تی ، ئه‌مه ده‌بێت ببێته په‌ند بۆ عیراق و سوریا‌و شوێنانی دیكه‌ش ، خۆ ئه‌گه‌ر له ئه‌فغانستان سوپای نیشتمانی دروستكرابا ، پیرۆزی نیشتمان بخرایه‌ته پێش موچه‌و شتی دیكه‌وه دوور نه‌بوو به هه‌زاران ئه‌ندامی تالیبان په‌یوه‌ست نه‌بوونایه به‌و سوپایه‌وه و تالیبان هه‌رناوی نه‌مایه یان ماباش وه‌ك شتێكی بچوك مابایه.
هێشتا رون نیه ئه‌مه‌ی رووده‌دات به‌رێكه‌وتنی نێوان تالیبان و ئه‌مه‌ریكایه یان یاریه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه تالیبان بخه‌نه گه‌مه‌و شه‌ڕێكی تره‌وه ، له داهاتودا یاداشتی جه‌نه‌ڕاڵه‌كان زۆر شت ڕونده‌كه‌نه‌وه ، به‌ڵام روداوه‌كه ئه‌گه‌ر بۆ هیچ وڵاتێك گرنگ نه‌بێت بۆ عیراق و هه‌رێمی كوردستان گرنگه،لێره‌ش به ده‌ر له بوونی نه‌وت دۆخی هاوشێوه هه‌یه ، میلیشیا ، ئه‌حزابی دژیه‌ك و ناجۆر ، جیاوازی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و حزبی ، ده‌رو دراوسێیه‌كی پڕكێشه‌و قه‌یران كه زۆر جار قه‌یران و كێشه‌كانیان ئاودیوی سنوری عیراق و هه‌رێم ده‌كه‌ن، ئه‌مانه جۆرێك له وه‌ك یه‌كی نیشانده‌دات .
له عیراقدا حكومه‌تێك نه‌توانێ سوپای نیشتمانی دروستبكات، نه‌توانێ میلیشیای چه‌كدار هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌و له سوپا‌و وه‌زاره‌تی ناوخۆدا رێكیان بخات ، حزبایه‌تی له ناو سوپادا قه‌ده‌غه نه‌كات و په‌یوه‌سته‌گی به‌س به وڵاته‌وه گرێنه‌دات ، نه‌توانێ كێشه سیاسیه‌كان چاره‌سه‌ر بكات ، ده‌یان فیگه‌ری خۆ به هه‌موو شتزان و خه‌ڵك له گه‌ڵ هه‌بن، كه هه‌ركات بیانه‌وێت بتوانن بارودۆخ گه‌رم بكه‌ن ، هه‌مان روداو، به‌ڵام به جۆری دیكه چاوه‌ڕێی ده‌كات ، هه‌ڵبه‌ت ئێمه ئه‌زمونی شكست و راكردنی پێشمه‌رگه‌و سوپاشمان هه‌یه له كه‌ركوك و شه‌نگال و موسڵ و شوێنه‌كانی دیكه، بۆیه هیچ داستان و پاڵه‌وانه‌تی گێڕانه‌وه‌یه‌ك له شكستا نایخوات .
من باوه‌ڕناكه‌م ته‌مه‌نی تاڵیبان زۆر درێژه بكێشێت له حوكمڕانی و ده‌سه‌ڵاتا ، به‌ڵام به ده‌ر له باسكردنی تاریكی و ئه‌و باس و خواسانهی نه‌یاره‌كانی تاڵیبان ده‌یڵێن ده‌بێت ئه‌و راستیه بزانین ، خه‌ڵكی ئه‌فغانستان، یه‌ك: بڕوایان به حكومه‌ته‌كه‌یان نه‌بووه‌و نیه بۆیه داكۆكیان لێنهكردو چۆن ده‌سه‌ڵاتداران كۆشكه‌كانی خۆیان بۆ تاڵیبان به جێهێشت ئه‌وانیش ده‌رگای ماڵی خۆیان بۆ كردنه‌وه ، دووه‌م: خه‌ڵكی ئه‌فغانستان چی تر زۆر ماندوون ده‌یانه‌وێت پشویه‌ك بده‌ن ، بۆیه به‌لایانه‌وه زۆر گرنگ نیه كێ حوكمیان ده‌كات ، ئێستا با له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌وه سه‌یری هه‌رێمه‌كه‌ی خۆمان بكه‌ین ،چه‌ند كاره‌ساته گه‌نجی كورد پڕۆفایله‌كه‌ی بكاته وێنه‌ی سه‌دام و به ده‌نگیش بڵێت به‌س ئه‌مانه بڕۆن كێ حوكم ده‌كات با بیكات ، چه‌ند كاره‌ساته ده‌سه‌ڵات پرسیاری ئه‌و هۆكارانه نه‌كات كه گه‌نج ناچاری ئه‌وه ده‌كات یان بڕوات و سه‌ری خۆی هه‌ڵبگرێت یان ئه‌و ئاواتهبخوازێ خۆ دهسهڵاتیهكهی نه‌مێنێ.
من ئومێدی زۆرم هه‌یه به‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان ڕووده‌دات ببێته په‌ندو عیبره‌ت بۆ خه‌ڵك و شوێنی تر .