له دوو رۆژی 16و 17ی ئابدا توركیا بۆردومانی ناو شه‌نگالی كرد له‌و دوو بۆمبارانه‌دا شه‌هیدو بریندار هه‌بوون ، بۆردومانی رۆژی دوه‌م بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی سكن " سكنێ "بوو كه هه‌شت شه‌هیدو چوار برینداری تیا به‌ركه‌وت ئه‌م دوو بۆردومانهرێك له‌و كاته‌دا بوو كه رۆژی 16ی مانگ مسته‌فا كازمی له كۆجۆ باسی له بیر نه‌كردنی ئێزدیه‌كانی كرد ، ، ئێزدیه‌كان له 3ی 8ی 2014 به ته‌نها به‌جێهێڵران و درانه ده‌م دڕنده‌یی داعشه‌وه ، له‌و كاته‌وه نه‌بڕوایان به حكومه‌تی عیراقه ، نه‌بڕوایان به حكومه‌تی هه‌رێمه ، زۆربه‌یان به‌و جۆره بیر ده‌كه‌نه‌وه چونكه ئه‌م دوو حكومه‌ته له كاتی جینۆسایدهكهیاندا پشتیان تێكردن .
ئێزدیه‌كان به هاوكاری گه‌ریلاو شه‌ڕڤانه‌كان سه‌رگه‌رمی بنیاد نانه‌وه‌ی خۆیانن و ده‌یانه‌وێت له‌مه‌و دوا خۆیان خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن ، جینۆسایدی ئه‌وان له لایه‌ن چه‌ند وڵاتێكه‌وه ناسراوه ، به‌ڵام ئه‌م ناسینه نه‌بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی له توركیا‌و په‌لاماری دڕندانه‌ی توركیا پارێزراو بن ، وڵاته‌كانیش له‌و بێئاكاریهی توركیا بێده‌نگن ، ته‌نانه‌ت فه‌ڕه‌نساو ئه‌ڵمانیاو وڵاتانی ئه‌وروپی كه زۆر پێداگری له سه‌ر نیشاندانی وێنه‌یه‌كی دیموكراسی ده‌كه‌ن هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان به‌رانبه‌ر توركیا نیه ، ئه‌مه‌ریكاش كه له نزیكه‌وه ئاگاداری نه‌هامه‌تی ئێزدی و ئاشوری و پێكهاته‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وایه ، كونسڵه یه‌ك له دوایه‌كه‌كانی له هه‌ولێرو باڵوێزه‌كانی له به‌غدا تا ئێستا نه‌په‌رژاونه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ردانێكی ئه‌و ناوچانهبكهن .
په‌لاماردانی خه‌ڵكی سڤیل له‌لایه‌ن توركیاوه هه‌نگاوێكی تیرۆریستی دهوڵهتیهو له سه‌ره‌تای هاتنی ئه‌تاتوركه‌وه تا ئه‌مڕۆ په‌یڕه‌وی ده‌كات ، به‌تایبه‌ت ئه‌م هه‌نگاوه له دوای شكستی پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیاله لایه‌ن ئاكه‌په‌و ئه‌ردۆغانه‌وه چووه‌ته قۆناغێكی مهترسیدارهوهو توركیا رۆژانه له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی خۆی په‌لاماری خه‌ڵكی سڤیل و بێچهك ده‌دات و ده‌یانكوژێت ، ئه‌وه‌ی توركیا ده‌یكات به‌ته‌نێ پێشێلی مافی مرۆڤ و یاسای نێوده‌وڵه‌تی و سنورشكاندن نیه ، ئه‌وه‌ی توركیا ده‌یكات سوكایه‌تیه‌كی گه‌وره‌یه به وڵاتانی ناو چوار چێوه‌ی ناتۆووڵاتگهلی ئه‌وروپی به‌گشتی كه به‌رده‌وام توركیا كار بۆ ئه‌وه ده‌كات ببێته ئه‌ندام له ناویانداو له‌و باره‌یه‌وه چه‌ندین هه‌نگاوی كرده‌یی ناوه .
له به‌رانبه‌ر ئه‌و بێئاكاریه سیاسیه‌ی توركیادا ته‌نها چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه وڵاتانی ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریكا فشاری بخه‌نه سه‌رو ئه‌و كوشت و بڕه‌ی پێڕاگرن ، ئه‌مه‌ش جگه له‌وه‌ی پێویستی به كه‌مێك هه‌ڵوێست و بوێریه ، پێویستی به‌وه‌شه ئه‌و وڵاتانه به حساباتی خۆیاندا بچنه‌وه له گه‌ڵ توركیادا ، كوشتنی ژن و پیرو مناڵ به بیانووی تیرۆره‌وه ڕه‌وایی داوه به توركیا هه‌رچی بیه‌وێت بیكات ، له كاتێكا رۆژ به رۆژ له ناوخۆی توركیاشدا گیانی فاشیزمی تورك له گه‌شه‌یه‌كی خێرادایهوروداوهكانی ئه‌م دوایه به‌رانبه‌ر كوردی توركیا‌و ئاواره سوریه‌كان ، ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمێنن.